ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کۆچبەر و پەناخوازانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێسـتا لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون گەیشتووەتە 3800 کەس
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا پـێشبینی دەکات بەر لە کۆتایی ئەم مانگە هێزە عێراقیـیەکان بگەنە قەراغ شاری موسڵ یان بچنە نێو هەندێک لە گەڕەکەکانی شارەکەوە
کاندیدی کۆماریـیەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕەخنەی توندی لە سیستەمی خزمەتگوزاری تەندروسـتی وڵاتەکەی گرت، ئەوەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباماوە دانراوە و بە "ئۆباما کێر" ناسراوە
دەسەڵاتدارانی تورکیا هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەدەیان دەستگیرکردووە و دەڵێن بۆ لێکۆڵینەوەیە لە بارەی تێرۆرزمەوە
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزە ئاسایشیـیەکانی تورکیا لە پاش هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوت و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە وڵاتەکەیان کەوتوونەتە ئەشکەنجەدانی دەسـتگیرکراون
سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند بۆ یەکەم جارە ڕێکخراوەکەیان فڕۆکەی ڕاداری جۆری ئاواکسی بەکارهێناوە بۆ پشتیوانی هاوپەیمانێتی دژی داعش کە ئەمەریکا ڕێبەرایەتی دەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت ئەگەر هێزە کوردیـیەکان لە شارۆچکەی مەنبجی باکوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب نەکشێنەوە، ئەوا تورکیا بە هێزی لەشکری خۆی لەوێ نایانهێڵێت
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت 35 هاوڵاتی تورکی کە پاسپـۆرتی دیپـلۆماسیـیان هەیە، داوای مافی پەنابەریـیان لە ئەڵمانیا کردووە، ئەمەش لە پاش هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوت کە بە دوایـیدا حکومەتی تورکیا دەسـتیکرد
کاربەدەستێـکی ئۆفیسی پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت دەزگاکەیان ئامادەکاری دەکات بۆ دابینکردنی ڕێوشوێنی پـێویست بۆ نزیکەی 150 هەزار ئاوارەی شاری موسڵ و دەوروبەری
حەیدرە عەبادی دەڵێت ئەو ئیدیعایەی تورکیا دەیکات گوایە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵدا کردووە، ڕاست نیـیە و عێراق هەرگیز ڕێگە بەوە نادات
ڕووسیا ڕەتیکردەوە لە ئێسـتادا ئاگربەسـتێـکی نوێ لە شاری حەلەب ڕابگەیەنن و دەڵێت دەبێت لە پـێشدا هاوبەشە بیانیـیەکانی مۆسکۆ زامنی بکەن هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن پابەندی مەرجەکەیان دەبن
کاربەدەسـتانی لەشکری عێراق دەڵێن داعش 5 کەسی گولـلەبارانکردووە لە شارۆچکەی ڕوتبەی پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، لەوانە چەند کەسێـکیان ئەندامی هێزەکانی ئاسایش بوون
گوتەبێژی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت چەکدارانی داعش 550 خێزانیان لە گوندەکانی دەوروبەری موسڵ بردووە و لە نزیک بنکە و شوێنەکانی خۆیان دەستبەسەریان کردوون
سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ زۆر خێراتر بەڕێوەدەچێت وەک لەوەی لە سەرەتادا پـلانی بۆ دانرابوو
ئۆپەراسیۆنی موسڵ ئەمڕۆ پـێنجشەممە چووە ڕۆژی چوارەمی و هێرشی هێزەکانی پـێشمەرگە و لەشکری عێراق بە توندی بەردەوامن
ئەمشەوی چوارشەممە هەردوو کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمەریکا هێلەری کلنتن و دۆناڵد ترەمپ سێـیەم و دواهەمین مشتومڕی ڕاستەوخۆی تەلەفیزیۆنی خۆیان ئەنجام دەدەن
کاربەدەسـتانی ئەمەریکایی دەڵێن پـێشبینی دەکرێت داعش چەکی کیمیاویی جۆری سەرەتایی لە شەڕی موسڵدا بەکاربهێنێت لەم دەمەی ڕووبەڕووی هێرشێـکی بەرفراوانی پـێشمەرگە و هێزە عێراقیـیەکان بووەتەوە
میدیاکانی ناو ئەمەریکا دەڵێن دەیان براوەی خەڵاتی نۆبڵ یاداشتنامەیەکیان واژوکردووە بۆ پشـتیوانیکردن لە هێلەری کلنتن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا
سەرۆک وەزیری عێراق داوا لە هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا دەکات ڕێگە نەدەن چەکدارانی داعش لە موسڵەوە بەرەوە سوریا دەربازبن
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت هەرچەندە شەڕی ڕزگارکردنی موسڵ قورس و درێژ دەبێت، بەڵام دڵنیایە لەوەی هێزە عێراقیـیەکان کە ڕێبەرایەتی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکە دەکەن سەرکەوتن بەسەر داعش تۆماردەکەن
زیاتر نیشـان بده