بەپـێی هەواڵەکان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا جەنەڕاڵ مایک فڵنی دەستنیشانکردووە بۆ گرتنە دەستی پـۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، کاتێـک لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دەستبەکاردەبێت
سەرۆک وەزیری ژاپـۆن دەڵێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا ڕێبەرێـک دەبێت کە دەکرێت متمانەی پـێبکرێت
ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵوی فەرمی تورکیا دەڵێت داواکاری گشتی لە ئستەنبوڵ فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ 103 مامۆسـتای زانکۆی تەکنیکی یڵدز دەرکردووە بە تاوانی پەیوەندی بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گوڵەن، ئەوەی تورکیا بە هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوتی ڕابردوو تاوانباری دەکات
ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە هەر وەکو خۆیەتی و هیچ گۆڕانکاریـیەکی بەسەر نەهاتووە و بەپـێی ڕێکەوتنەکە دەبێت پـێشمەرگە لە ناوچانە بکشێتەوە کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ ڕزگارکراون
بەرپـرسێـکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەڵێت ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە یەکێـک لە بارەگاکانیان لە نزیک سنووری تورکیا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 25 کەس کوژراون
سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا ئەو ڕاپـۆرتانەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن تیمی پـێکهێنانی حکومەتەکەی لە حاڵەتێـکی بێ سەروبەریدایە لە دەسـتنیشانکردنی ئەو کەسانەی بڕیارە پـۆستە باڵاکان بگرنەدەست
حەشدی شەعبی دەڵێت هێزەکانی توانیویانە فڕۆکەخانەی تەلەعفەر کە نزیکەی 8 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای شاری تەلەعفەرەوە دورە لە داعش ڕزگاربکەن
ئنستتیوتی ئابوری و ئاشتی IEP ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا باس لە ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکان و هێرشەکانیان دەکات لە ماوەی ساڵی 2015 ، ئەمەش پاش لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ورد لە بارەیانەوە
نوێنەری سەرۆک ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی شەڕی داعش دەڵێت کشانەوەی هێزەکانی یەپەگە بۆ دیوی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات هەنگاوێـکی گرنگە
سەدان پـۆلیسی ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێشەممە بەشداریـیان کرد لە هەڵمەتێـکی گەورە بۆ سەر گروپـێـکی سەلەفی کە نزیکەی 140 گەنجیان لە ئەڵمانیا فریوداوە و کردوویانن بە داعش
حکومەتی هەرێمی کوردسـتان تۆمەتەکانی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch ڕەتکردەوە کە دەڵێت هێزە کوردیـیەکان خانو و ماڵی عەرەبیان لە ناوچەکانی شەڕی داعش وێرانکردووە
ڕژێمی سوریا ئەمڕۆ سێشەممە بە فڕۆکە جەنگی و هەلیکۆپـتەر بە چڕی گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبی بۆردومان کرد، ئەمەش پاش چەند هەفتەیەک لە هێورکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو ناوچە گەمارۆدراوەی ژێر دەستی ئۆپـۆزسیۆن
لەم کاتەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا سەرقاڵی دەسـتنیشانکردنی ئەندامانی حکومەتەکەیەتی، سەرچاوەی ئاگادار لەم بارەیەوە دەڵێن ڕودی جولیانی سەرۆکی پـێشووی شارەوانی نیویۆرک لە پـێشی کاندیدەکانە بۆ گرتنەدەسـتی پـۆستی وەزیری دەرەوە
سەرۆکی تورکیا وەڵامی ڕەخنەکانی یەکێتی ئەوروپا دەداتەوە و دەڵێت ئەگەربێت و هەتا کۆتایی ساڵ، وڵاتەکەی بە ئەندام قبوڵ نەکەن، ئەوا ڕەنگە ڕاپـرسیـیەکی گشتی ئەنجام بدەن تاوەکو بزانن لەم هەوڵیان بەردەوامبن یان نا
فەرمانڕەوای ناوچەی کلسی باشوری تورکیا دەڵێت بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕ لە ئەودیو سنوور بڕیاریان داوە بە شێوەیەکی کاتی دەروازەی سنووری ئونجو پـینار دابخەن
سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا پابەندی خۆی نیشان دا بەو بەڵێنانەی لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بە ئەمەریکایـیەکانی دابوو
سەرۆک براک ئۆباما ئەمڕۆ هەینی لە ڕۆژی سەربازانی دێرینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وتاری خۆی پـێشکەشکرد و تیایدا خزمەتی سەربازی بەرز نرخاند
کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ داوا دەکات بە پەلە ڕێوشوێنی پـێوست بگیرێنەبەر بۆ بەهاناچوونی قوربانیان و ڕزگاربووانی دەسـتی داعش لە عێراق
دەسەڵاتدارانی تورکیا سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی جمهوریـیەتیان دەسـتگیرکرد بە تاوانی ئەنجامدانی چالاکی تێرۆرستی
هێزەکانی حکومەتی عێراق لە پاش چەند ڕۆژێـک لە خاوکردنەوەی پـیشڕەویـیەکەیان بۆ ناو شاری موسڵ ئەمڕۆ هەینی بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی و تۆپـخانەی هاوپەیمانان هێرشێـکی گەورەیان دەسـتپـێکردەوە بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکە
زیاتر نیشـان بده