پـۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە 200 ئەندام و لایەنگری هەدەپەی دەسـتگیرکردووە بە تاوانی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردسـتانەوە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی حکومەت توانیویانە 90% ی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب، ئەوانەی پێشتر لە ژێر دەسـتی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆندا بوون، کۆنترۆڵبکەنەوە
حکومەتی سویسرا بڕیاری دا ماوەی ئەو سڕکردنەی لەسەر پارەی دوو دیکتاتۆری پـێشووی عەرەب و سەرۆکی پـێشووی ئۆکرانیا لە بانکەکانی وڵاتەکەی هەیە درێژبکرێتەوە
وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی بە سەردانێـکی پـێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە ئەفغانستان و لەوێ لەگەڵ فەرماندە لەشکریـیەکانی ئەمەریکا و کاربەدەسـتانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە
وەزارەتی بەرگری ئیسپانیا دەڵێت پـرۆژە بڕیارێـک لە پەرلەمانی وڵاتەکەیان تاووتوێ دەکرێت لە بارەی ناردنی 125 سەربازی دیکە بۆ عێراق تاوەکو یارمەتی بدەن لە شەڕی دژی داعش
ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت سەدان پـیاو بێ سەروشوێن بوون کاتێـک ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبی ژێر دەسـتی ئۆپـۆزسیۆنیان جێهێشتووە و بەرەو ناوچەکانی حکومەت ڕۆیشتوون
پەرلەمانی کۆریای باشور دەنگی دا بۆ لابردنی سەرۆکی وڵاتەکەیان لە پـۆستەکەی پاش ئەوەی بە ملیۆنان کەس بۆ چەندان هەفتە ڕژانە سەر جادەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئەم مەبەستە، ئەمەش لە پاش تۆمەتبارکردنی بە گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات
کۆشـکی سـپی دەڵێت ئەمەریکا چاوەڕوانە ببینێت ئایا ڕووسیا سەرکەوتوو دەبێت لە ڕاگرتنی ئوپەراسیۆنە لەشکریـیەکان لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبی سوریا یان نا
سەرۆکی دەزگای زانیاری دەرەوەی بەریتانیا MI6 دەڵێت داعش لەم کاتەی ڕووبەڕووی هێرشی لەشکری دەبێتەوە، سەرقاڵی دانانی پـلانی هێرشی تێرۆرستیـیە لە دژی بەریتانیا و هاوپەیمانانی بەبێ ئەوەی سوریا جێبهڵێت
فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەو ڕاپـۆرت و هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن بە هێرشی ئاسمانی خەڵکی سیڤیل لە شاری قائیمی ڕۆژئاوای وڵاتەکە کراونەتە ئامانج
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت ئێران و عەرەبسـتانی سعودیـیە شەڕی بە وەکالەت لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵدەگیرسێنن و هاوکات هەندێـک سیاسی هەن ئاین بە شێوەیەکی خراپ بەکاردەهێنن
پاش ئەوەی یاسای بودجەی ساڵی 2017 ی عێراق لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەندکرا، کاردانەوەی جیاجیا لە نێو لایەنەکانی هەرێمی کوردسـتان کەوتەوە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی حکومەت توانیویانە تەواوی گەڕەکەکانی حەلەبی کۆن کۆنترۆڵ بکەن و چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆن لە شاری حەلەب داوای ئاگربەسـتێـکی 5 ڕۆژی دەکەن
دادگایەکی سوید بڕیاری زیندانیکرنی بۆ عێراقیـیەک دەرکردووە بە تۆمەتی ئەنجامداتی تاوانی جەنگ، ئەمەش پاش ئەوەی تۆمەتبارەکە وێنەی خۆی لەگەڵ پارچە لاشەی داعش لەسەر فەیسبوک بڵاوکردبۆوە
سەرۆکی فەڕەنسا بێرنار کازنۆف وەزیری ناوخۆی لە پـۆستی سەرۆک وەزیر دامەزراند، ئەمەش پاش ئەوەی مانۆێل فاڵس دەستبەرداری پـۆستەکە بوو تاوەکو ببێتە کاندیدی پارتی سۆشیالست بۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتوو
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی Amnesty International داوای لە حکومەتی تورکیا کردووە ڕێگە بە 24 هەزار کەسی خەڵکی ناوچەی سووری ئامەد بدات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان کە بەهۆی هێرشی هێزەکانی حکومەت بۆ سەر لایەنگرانی پەکەکە لە ناوچەکەیان ئاوارەبوون
لەشکری عێراق هێرشێـکی گەورەی کردووەتە سەر داعش لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ و توانیویەتی ناوچەیەکی دیکەی ئەو شارە لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگاربکات
سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا کەسایەتیـیەکی کۆماری بۆ پـۆستی وەزیری نیشتەجێ و ئاوەدانکردنەوە دەسـتنیشانکردووە کە لە هەڵبژاردنە بەرایـیەکان یەکێک بوو لە ڕکابەرەکانی
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ئاکامی هێرشە ئاسمانیـیەکانی حکومەت و ڕووسیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپـۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە بە لایەنی کەم 73 کەس کوژراون
هێزەکانی لیبیا، ئەوانەی سەر بە حکومەتی وفاقی نیشتمانین، دەڵێن بە تەواوی شاری سرتیان کۆنترڵکردەوە، ئەمەش پاش نزیکەی دوو ساڵ لەوەی داعش چووە ناو ئەم شارەی سەر دەریای ناوەڕاست
زیاتر نیشـان بده