وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت بەرنووسی دوو ڕێکەوتن سەبارەت بە قەیرانی سوریا کاری لەسەر دەکرێت، یەکێـکیان بۆ ئاگربەستە لەو وڵاتە و ئەوی دیکەیان بۆ دەسـتپـێـکردنی پـرۆسەی چارەسەری سیاسیـیە
کۆمهڵهی سوریا بۆ چاودێری مافهکانی مرۆڤ دهڵێت یهکێـک له فهرمانده گهورهکانی داعش له سوریا کوژراوه له میانهی ئهو شهڕانهی بهڕێوهدهچن له لایهن ئهو هێزانهی ئهمهریکا پاڵپشـتیـیان دهکات
ڕۆژنامەی جمهوریەتی تورکی سەر بە ئۆپـۆزسیۆن دەڵێت چایچی ئۆفیسەکەی لە ئستەنبوڵ خراوەتە زیندان بە تاوانی سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار
وەزیری بەرگری پاکستان بەهۆی هەواڵێـکی هەڵبەستراوەوە هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد چەکی ناوکی لە دژی ئەم وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاربهێنێت ئەگەر بێت و هێرشی ناوکی بکاتە سەر پاکستان
تورکیا داوای لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا کردووە پشـتیوانی ئاسمانی پـێشکەشی ئەو هێزانەی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بکات کە ئەنکەر پاڵپشـتیـیان دەکات و لە ئێستادا گەمارۆی شاری ئەلبابی ژێر دەسـتی داعشیان داوە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد ئەو کچە منداڵەی هەینی ڕابردوو لە بنکەیەکی پـۆلیسی دیمەشقی پایتەخت خۆی تەقاندەوە، باوک و دایکی خۆی بۆمبڕێژیان کردبوو و تەقینەوەکەیان پێ ئەنجامدابوو
وەزیری ناوخۆی ئیتالیا دەڵێت ئەو کەسەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی پـۆلیسی وڵاتەکەی لە قەراغ شاری میلانۆ کوشتویەتی، ئەنجامدەری هێرشی سەر بازاڕەکەی شاری بەرلینی ئەڵمانیا بووە
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئەفریکایی کە دەوڵەتی لیبیا خاوەنێتی، ئەمڕۆ هەینی لە میانەی گەشتێـکی ناوخۆی وڵاتەکەی بە 118 کەسەوە کە حەوتیان تاقمی فڕۆکەکەن بەرەو وڵاتی ماڵتا ڕفێندرا و لە ئێستادا 25 سەرنشینی ئازادکراون
کاربەدەسـتانی لەشکری عێراق دەڵێن ئەمڕۆ پـێنجشەممە 3 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی گۆگجەلی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ تەقیونەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 15 کەسی سیڤیل و 8 پـۆلیس کوژراون
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت دوو گروپی چەکدار لە عێراق هەن کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردسـتانن، کوڕ و کچی منداڵی خوار تەمەن 15 ساڵ دەکەن بە چەکداری خۆیان
ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەڵێت زیاتر لە 4 هەزار چەکداری ئۆپـۆزسیۆن لە میانەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبی ژێر دەستی ئۆپـۆزسیۆن گواسترانەوە
سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەو پـۆلیسەی ئێوارەی دووشەممە باڵیۆزی ڕووسیای لە ئەنکەرە کوشت، ئەندامی ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن بووە، ئەوەی لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمەریکا دەژی
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە دەسـتیکردووە بە پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەن و ڕێـکخراوی نێودەوڵەتی بە مەبەستی چۆنیەتی پـێشـکەشکردنی یارمەتی پـزیشکی لە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل بە خەڵکی سیڤیلی سوریا، ئەوانەی لە میانەی شەڕەکاندا برینداردەبن
میدیاکانی ئەڵمانیا باس لەوە دەکەن پـۆلیسی وڵاتەکەیان دەسـتیکردووە بە هەڵمەتێـکی گەورە بۆ گەڕان بە دوای کەسێـکی تونسی کە ناسنامەکەی لە ناو ئەو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەدا دۆزراوەتەوە کە هێرشی سەر بازاڕەکەی بەرلینی پێ ئەنجام درا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت هەرسێ وڵاتی ڕووسیا و تورکیا و ئێران ئامادەن بۆ ناوبژیوانی نێوان سوریـیەکان و ڕێکەوتوون کە شەڕی دژی تێرۆر لە سوریا دەبێت لە پـێش هەموو شتێـکەوە بێت، نەک مسەلەی ڕووخاندنی حکومەتی بەشار ئەسەد
کلاوەس کانت سەرۆکی پـۆلیسی بەرلین دەڵێت هێشتا دڵنیانین لەوەی ئەو پەنابەرە پاکستانیـیەی دەسـتگیرکراوە بە گومانی ئەنجامدانی هێرشی سەر بازاڕەکەی بەرلین تاوانکارەکە ڕاستەقینەکە بێت یان نا
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەو تانەیەی ڕەتکردەوە کە پـێشکەشی کرابوو لە بارەی لابردنی هوشیار زێباری لە پـۆستی وەزیری دارایی وڵاتەکە لە لایەن پەرلەمانەوە
ئەمەریکا بڕیاری دا باڵیۆزخانەی خۆی لە ئەنکەرە و هەردوو کونسوڵخانەکەی لەو وڵاتە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە دابخات، ئەمەش پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەسێـک لە بەرەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنکەرە تەقەی کردبوو
ئۆتۆمبیلێـکی بارهەڵگر خۆی کردووە بە نێو بازاڕێـکدا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 9 کەس کوژراون و نزیکەی 50 کەسی دیکە برینداربوون
کاربەدەسـتانی ڕووسیا و تورکیا دەڵێن وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ڕووسیا و تورکیا و ئێران ڕۆژی سێشەممە لە مۆسـکۆ کۆدەبنەوە بە مەبەستی تاووتوێکردنی ئایندەی سوریا و بە تایبەتی شاری حەلەب
زیاتر نیشـان بده