پـۆلیسی میسر لە شاری ئەسکەندەریە ئەو کەسەی دەسـتگیرکرد کە شەوی سێشەممە پـیاوێـکی قپـتی لەبەر چاوی خەڵکی لە شوێنێـکی گشتیدا سەربڕی
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch بەیانـنامەیەکی لە بارەی داخستنی ئۆفیسی ڕێکخراوی یەزدا لە شاری دهۆک بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەمە قەوارەیەکی سیاسی نیـیە و تەنها بەرگری لە مافی ئێزدیـیەکان دەکات لە هەموو شوێنێـکی جیهاندا
سەرۆکی تورکیا دەڵێت لەم نزیکانە هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای نزیک لە ئەنکەرە بە پاڵپشـتی لەشکری تورکیا شارۆچکەی ئەلبابی ژێر دەسـتی داعش کۆنترۆڵ دەکەن و پاشان ئامانجیان کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی مەنبجی ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبێت
داواکاری گشـتی تاران ڕایگەیاند 70 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتانی دژ بە ڕژێمی ئێران لە زیندانەکانی تاراندان
تورکمانستان هەناردەی گازی سروشتی خۆی بۆ ئێران سنووردارکرد، ئەمەش پاش ئەوەی تاران بۆ چەندان ساڵە وەک لەسەری ڕێکەوتبوو لەگەڵ عیشق ئاباد پارەکەی نادات
لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ڕایانگەیاند هەموو وتووێژەکانیان ڕادەگرن لە بارەی دانوسـتاندنەکانی ئاشتی، ئەوانەی بڕیارە لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان سازبکرێن، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر پـێشێلکردنی ئاگربەستەکە لە لایەن حکومەتەوە
سەرۆک وەزیری تورکیا ڕەخنەی لە ئەمەریکا و هەموو جیهان گرت و دەڵێت بۆ شەڕی داعش هیچ ناکەن و تەنها بە قسە لە دژی داعشن و ئەوەی بە کردار شەڕی داعش دەکات تەنها تورکیایە
کاربەدەسـتانی ئاسایشی لە ئەڵمانیا پەنابەرێـکی سوریـیان دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە داعشەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرشی تێرۆرستی
خوێناویترنیان لە نزیک مەیدانی 55 ی ناوچەی سەدر بوو، کاتێـک ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیـیەوە. بەپـێی سەرچاوە ئاسایشیـیەکان هەر لەوێ بە لایەنی کەم 32 کەس کوژراون و 60 کەسی دیکە برینداربوون
سەرۆکی فەڕەنسا ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی عێراق دەکات بە مەبەستی دەربڕینی پشـتیوانی بۆ ئەو وڵاتە لە شەڕی دژی داعش کەوا ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ و نیوە بەرۆکی عێراق و ناوچەکەی گرتووەتەوە
چەند سەرچاوەیەک بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنیان ئاشکراکردووە، ئەمینداری گشتی پـێشووی ئەنجومەنی دەوڵەتی میسر خۆی کوشتووە پاش ئەوەی تۆمەتی گەندەڵی ئاڕاستەکرا و بە دوایدا دەسـتگیرکرا
سەرکردەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێت ئەوان پـێشتر لە میانەی دانوستاندنەکانیاندا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە شەنگال داوە
پـۆلیسی ئوسترالیا کەسێـکیان لە شاری سدنی دەسـتگیرکرد پاش ئەوەی لەسەر ئنتەرنێت هەڕەشەی لە دژی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ کردبوو، ئەوانەی لە شارەکە ئەنجام دەدرێن
سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت لە کاردانەوە بەرامبەر سزا نوێـیەکانی ئەمەریکا لە دژی وڵاتەکەی، لە ئێسـتادا بڕیار لەسەر هیچ کاردانەوەیەک لە دژی ئەمەریکا نادات، بەڵکو چاوەڕێی بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا دەکات
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە 35 دیپـلۆماتکاری ڕووسیای دەرکرد و ماوەی 72 کاژمێر مۆڵەتی داونەتێ وڵاتەکە جێبهێڵن
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت گروپە کوردیـیەکانی سوریا و هاوپەیمانانیان بەرنووسێـکیان پەسەندکردووە بۆ دامەزراندنی سیستەمێـک بۆ حوکمڕانی فیدراڵی لە باکوری سوریا
لەشکری حکومەتی سوریا دەڵێت لە شەوی پـێنجشەممە لەسەر هەینی ئاگربەست لە سەرانسەری وڵاتەکە ڕادەگەیەنرێت، ئەمەش پاش ئەوەی تورکیا و ڕووسیا بە پەیوەندی لەگەڵ ڕژێم و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بە چەند ڕێکەوتنێـک گەیشتن، لەوانە ئاگربەست
وەزیری ناوخۆی نەیجەر دەڵێت دەیان چەکداری بۆکۆ حەرام خۆیان ڕادەسـتکردووە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی، ئەمەش پاش چەند ڕۆژێـک لەوەی ئەم گروپە توندڕەوە دوچاری زیانێـکی گەورە بوو لەسەر سنووری نەیجەر لەگەڵ نەیجیریا
کاربەدەستان و دانیشتوانی شاری موسڵ دەڵێن دوایـین پـرد کە هەردوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شارەکەیان دەبەستێتەوە بە هێرشی ئاسمانی لە بەکارهێنان کەوتووە
ئۆفیسی داواکاری گشتی ئەڵمانیا دەڵێت پـۆلیسی وڵاتەکەی کەسێـکی تونسیـیان دەسـتگیرکردووە کە گومانی لێدەکرێت بەشداری لە هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی سەر بازاڕەکەی بەرلین کردبێت
زیاتر نیشـان بده