دادگاییکردنی 270 کەس لە تورکیا دەسـتیپـێکرد بە تۆمەتی بەشداریـکردنیان لە هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو، لەوانە فەتحوڵڵا گولەن کە لە ئەمەریکا دەژی و بە نەخشەداڕێژەری کودەتاکە تۆمەتبارکراوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر بڕیارەکەی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی پـێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراقی هەتا ماوەی 90 ڕۆژ
پـۆلیسی هەرێمی کیوبیکی کەنەدا دەڵێت لەسەر ئەو هێرشەی شەوی یەکشەممە کرایە سەر مزگەوت و سەنتەرێـکی ئیسلامی لە شاری کیوبیک 2 کەس دەسـتگیرکراون
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت وتووێژەکانی ئاشتی بۆ سوریا کە بڕیاربوو لە 8 ی مانگی دوو لە جنێڤ دەسـتپـێبکەنەوە بۆ کۆتایی مانگی دوو دواخرا
پاش ئەوەی دادگای باڵای یۆنان ڕۆژی پـێنجشەممە بڕیاری دا ئەو هەشت سەربازە تورکەی داوای پەنابەریـیان لە یۆنان کردووە ڕادەستی تورکیا نەکرێنەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنـنامەی کۆچبەری لەگەڵ ئەو وڵاتەدا کرد
کاربەدەستانی ئەمەریکا و کەسانی نزیک لە تیمی سەرۆک ترامپ دەڵێن بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا تاووتوێی ئەوە دەکات ئایا گروپی ئیخوان ئەلموسلیمین بە ڕێـکخراوێـکی تێرۆرستی دابنێن یان نا
سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت کاتی کردار هاتووە نەک تەنها قسەکردن و دەبێت گۆڕانکاریـیەکان بە شێوەیەک بکرێن بەردەوامیان هەبێت
دادگایەکی ئەڵمانیا بڕیاری دا کچێـکی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک مەغریبی زیندانی بکرێت بە تاوانی بەر چەقۆدانی پـۆلیسێـک بە فەرمانی داعش
سەرۆک ترەمپ بەنیاز ناوچەی پارێزراو دابمەزرێنێت بۆ خەڵکی لێقەوماوی سوریا ، ئەوانەی بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیان و داگیرکردنی ناوچەکانیان لە لایەن داعشەوە ئاوارەبوون
بەرپـرسێـکی پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردی سوریا (پەیەدە) دەڵێت پارتەکەیان دەعوەتنامەیان پـێگەیشتووە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ
ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی دەڵێت ئامارەکانی ساڵی 2016 نیشانی دەدەن گەندەڵی بە بەرنامە و نەبوونی یەکسانی کۆمەڵایەتی کە هەردووکیان لە سەرانسەری جیهاندا یەکتر بەهێز دەکەن
داواکاری گشتی بەلجیکا دەڵێت لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی تێرۆرزم، هێزەکانی پـۆلیس 7 کەسیان لە برۆکسلی پایتەخت دەسـتگیرکردووە
کاربەدەسـتانی سۆماڵ دەڵێن ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر هوتێلێـک لە مەقدیشۆی پایتەخت و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 15 کەس کوژراون
سەرۆک ترەمپ داوای لە بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری هەرسێ کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز و فۆرد و فیات کرایسلەر کرد بەرهەمەکانیان لە ناو ئەمەریکا زیاتربکەن و هەلی کار زیاتربکەن
دادگای باڵای بەریتانیا بڕیاری دا کە دەبێت پەرلەمانی وڵاتەکەیان دەنگ بدات لەسەر ئەوەی ئایا ڕێگە بە حکومەت دەدات دەستبکات بە پـرۆسەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا یان نا
جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن تورکیا بە نیازە شارۆچکەی ئەلباب ڕادەستی هێزەکانی حکومەتی سوریا بکات پاش ئەوەی لە داعشی ڕزگاردەکەن
سەرۆک ترامپ بڕیارێـکی واژووکرد بۆ کۆتاییهێنان بە بەشداری ئەمەریکا لە ڕێکەوتنـنامەی بازرگانی ئازادی پاسفیک کە بە Trans-Pacific Partnership ناسراوە
سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە تەواوی یەکەم هەفتەی لە کۆشـکی سپـی دەسـتپـێدەکات و چاوەڕواندەکرێت لە سەرەتاوە چەندان بڕیاری گرنگ واژووبکات، وەک ئەوەی پـێشتر بەڵێنی دابوو
وتووێژەکانی ئاشتی نێوان حکومەت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان بە سەرپەرشتی ڕووسیا و تورکیا و ئێران دەسـتیـپێـکرد
دۆناڵد ترەمپ وەک 45 هەمین سەرۆکی ئەمەریکا سوێندی سەرۆکایەتی خوارد لەسەر دەستی دادوەری جۆن ڕۆبەرتس سەرۆکی دادگای باڵای ئەمەریکا
زیاتر نیشـان بده