کاربەدەستێکی پاکستانی ڕایگەیاند لە تەقینەوەیەکدا لە لاهۆر 8 کەس دەکوژرێن
سیناتۆر جۆن مەککەینی کۆماری هەفتەی ڕابردوو بە نهێنی سەردانی ناوچە کوردیـیەکانی سوریای کردووە و لەوێ لەگەڵ فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هەروەها هێزەکانی ئەمەریکا کۆبووەتەوە.
کچە منداڵێـکی تەمەن 10 ساڵی ئەمەریکایی لە شاری مێرن لە ویلایەتی ئۆهایۆ سەلماندی پـۆلیس لە خزمەتی خەڵکە و بە هەر چ شێوەیەک بتوانن خزمەتی هاوڵاتیان دەکەن
دادگایەکی ئەڵمانیا لە بەرلین دەسـتیکردووە بە پـرۆسەی دادگاییکردنی سەربازێـکی پـێشووی عێراق بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە میانەی شەڕی دژی داعش لە عێراق
وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت گۆڕانێـکی زۆر کەم بەسەر هەڵوێستی ئەمەریکا هاتووە لە بەرامبەر مەسەلەی ئۆپەراسیۆنی شاری ڕەققەی سوریا و ڕۆڵی هێزەکانی یەپەگە
دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەندامێتی پەرلەمانیان لە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەندەوە، پاش ئەوەی دادگای پـیاداچوونەوە لە ئەنکەرە بڕیارێـکی پـێشووی دادگایەکی لە دژی پەسەندکرد، بەوەی پرۆپاگەندەی بۆ تێرۆرکردووە
دادگایەکی لەشکری ئیسرائیل لە تەل ئەڤیڤ بڕیاری 18 مانگ زیندانی بۆ سەربازێـکی وڵاتەکەی دەرکرد بە تۆمەتی کوشتنی فەڵەستینیـیەکی هێرشبەری بریندار لە کەناری ڕۆژئاوا
دەسەڵاتدارانی تورکیا 227 دادوەر و داواکاری گشتی دیکەی وڵاتەکەیان لەسەر کارەکانیان لابرد بە تۆمەتی گوایە سەر بە فەتحوڵڵا گولەنن، ئەوەی ئەنکەرە بە نەخشەداڕێژەری هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو تاوانباری دەکات
کاربەدەستان لە لیبیا دەڵێن کاروانێـکی ئۆتۆمبیل کە تیایدا سەرۆک وەزیر وچەند بەرپـرسێـکی دیکەی تیایدا بوو، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەقەی لێکراوە و هیچ زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە
دادگای پـیاداچوونەوەی میسر لە قاهیرە حوکمی لەسێدارەدانی 10 کەسی پەسەندکرد کە تاوانبارن بە کوشتنکاریـیەکانی ساڵی 2012 ی نێو یاریگای تۆپی پـێی شاری پـۆرسەعید، ئەوەی کوژرانی زیاتر لە 70 کەسی لێکەوتەوە
هێزەکانی عێراق بۆ ڕۆژی دووەم بەردەوامن لە هەڵمەتەکەیان بۆ ڕزگارکردنی بەشی ڕۆژئاوای شاری موسڵ لە داعش و لە ئێستادا چەند کیلۆمەترێـک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵەوە دورن
وەزیری بەرگری ئەمەریکا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەسـتانی عێراق سەبارەت بە دوا پـێشهاتەکانی شەڕی داعش لە وڵاتەکەدا
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ماوەی 48 کاژمێری ڕابردوو بەهۆی تۆپـباران و بۆردومانی فڕۆکەی تورکی بۆ سەر شارۆچکەی ئەلبابی ژێر دەستی داعش لە باکوری سوریا 45 کەسی سیڤیل کوژراون
بەرپـرسێـکی پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتدار لە تورکیا دەسـت لەکارکێشانەوەی خۆی لە پـۆستەکەی پـێشکەشکرد پاش ئەوەی لە لێدوانێـکیدا ئاماژەی کردبوو بۆ شیانی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ لە وڵاتەکەیدا
بەپـێی ڕاپـۆرتەکان سەرۆک ترامپ ئەفسەرێـکی پـێشووی هێزی دەریایی دەسـتنیشانکردووە تاوەکو شوێنی مایکڵ فڵن ڕاوێژکاری پـێشووی ئاسایشی نیشتمانی بگرێتەوە
داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیەی ناوچەی بەیاعی باشوری بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند، ئەوەی بووە مایەی کوژران و برینداربوونی دەیان کەسی سیڤیل
وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت جەنەڕاڵ جۆ دەنفۆرد سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئەمەریکا ڕۆژی هەینی سەردانی تورکیا دەکات بە مەبەستی وتووێژکردن لە بارەی شیانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێـکی هاوبەش بۆ ڕزگارکردنی شاری ڕەققەی سوریا لە دەسـتی داعش
سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت چارەسەری دوو دەوڵەتی و یەک دەوڵەتی لەبەرچاودەگرێت بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینیـیەکاندا
پـۆلیسی ئەڵمانیا داویەتی بەسەر ئەپارتمانی 4 وتاربێژی مزگەت بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ حکومەتی تورکیا لە ئەڵمانیا
وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت هاوپەیمانێتی ناتۆ بناغەی سەرەکی ئاسایشی ئەمەریکا و هەموو وڵاتانی ئەندامە، وە دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە توندی پاڵپشـتی دەکات
زیاتر نیشـان بده