بەپـێی میدیاکانی ئەمەریکا سەرۆک ترامپ، ستیفن بانێنی بەرپـرسی سیاسەتی ستراتیژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی لە پـۆستەکەی لابردووە
هاوبەندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوادەکات بەندی حەوتی پەیمانـنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر حکومەتی بەشار ئەسەد بسەپێنرێت، پاش ئەو هێرشە ئاسمانیـیەی کرایە سەر شاری خان شەیخون لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی سەدان کەس بە گازی ژەهراوی
سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئەمەریکا و گەورە ڕاوێژکاری کۆشکی سپی لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای هەرێمی کوردسـتانی عێراق کۆبوونەوە بە مەبەستی تاووتوێکردنی دوایـین پـێشهاتەکانی شەڕی دژی داعش
فەڕەنسا داوایکردووە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی بە پەلە سازبکات سەبارەت بە سوریا، ئەمەش لە پاش ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کرانە سەر شارێکی باکوری ڕۆژئاوای سوریا کە لە ژێر دەسەڵاتی ئۆپـۆزسیۆنی نزیک لە تورکیایە
دادگای باڵای ئەمەریکا قایل بووە پـیاداچوونەوە بە سکاڵایەکی یاسایـیدا بکات کە تیایدا بانکی عەرەب تۆمەتباردەکرێت بە دابینکردنی پارە بۆ گروپە چەکدارەکانی هێرشیان لە ئیسرائیل و ناوچە فەڵەستینیـیەکان ئەنجامداوە
کاربەدەسـتانی ئاسایشی ڕووسیا دەڵێن لە ئاکامی دوو تەقینەوە لە نێو فارگۆنی میترۆیەک لە وێستگەیەکی شاری سان پیتەرسبێرگ لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 10 کەس کوژراون و 50 کەسی دیکە برینداربوون
وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێن بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە پاش تەواوبوونی شەڕ ئایندەی لەو وڵاتەدا نابێت، بەڵام لە کۆتایـیدا خەڵکی سوریا بڕیار لەسەر چارەنووسی دەدەن
ڕاوێژکاری پـێشووی ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک ترامپ پـێشنیاری کردووە هاوکاری لەگەڵ لێکۆڵەرەوانی نێو کۆنگرێس بکات سەبارەت بە شیانی هەبوونی پەیوەندی لە نێوان تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆک ترامپ و ڕووسیا، بەو مەرجەی پەناپارێزی یاسایی بۆ مسۆگەربکرێت
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێت بەنیازە لە ڕۆژی هەینیـیەوە دەسـتبکات بە مانگرتن لە خواردن، وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر خراپی ڕەوشیان لە نێو زینداندا
گوتەبێژی ئەرکانی لەشکری فەڕەنسا دەڵێت فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکەی لە 17 ی مانگی سێ هێرشی ئاسمانیـیان لە شاری موسڵ ئەنجامداوە، بەڵام نەک لەو شوێنەی کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی سیڤیل کوژران
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتووەتە عێراق تاوەکو لە نزیکەوە ئاگادارببێت لە هەوڵەکانی بەهاناچوونی ئاوارەکانی ئاکامی تاوانەکانی دەستی داعش و ئۆپەراسیۆنە لەشکریەکانی ئەنجام دەدرێن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە سەردانێک لە ئەنکەرەیە بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای تورکیا لە بارەی شەڕی داعش لە سوریا و عێراق و هەروەها ڕۆڵی تورکیا لە سەقامگیری ناوچەکە
فەرماندەی فەرماندەیەتی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا دەڵێت ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاستەوخۆ کاردانەوەی بەسەر ئاسایشی ئەمەریکا هەیە، وە ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە
ئەمەریکا کاربەدەسـتێـکی گەورەی بانکێـکی فەرمی تورکیای دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی یارمەتیدانی ئێران لە بازدان بەسەر سزاکانی ئەمەریکا بەسەری سەپاندووە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ و سەرچاوەیەکی سەر بە حکومەت دەڵێن بڕیارە دەستبکرێت بە ڕاگواستنی دانیشتوانی شیعەی دوو شارۆچکەی گەمارۆدراو لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە لە بەرامبەر ڕاگواستنی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووننە و خێزانەکانیان لە دوو شارۆچکەی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە گەمارۆدراون
ڕێبەرانی عەرەب سبەی چوارشەممە بەشداری دەکەن لە 28 هەمین کۆنگرەی کۆمکاری عەرەب کە لە ناوچەی دەریای مردووی ئوردن سازدەکرێت
ڕووسیا و ئێران دەڵێن رێکەوتوون لەسەر پتەوکردنی یەیوەندیـیەکانی بواری وزەی نێوانیان و درێژەدان بە هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە سوریا و ئەفغانستان
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ دەڵێت لە 17 ی مانگی دووەوە هەتا 22 ی مانگی سێ لە ڕۆژئاوای موسڵ بە لایەنی کەم 307 کەس کوژراون و 273 کەسیش برینداربوون
دادگایەکی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری دا ئەلێکسی ناڤالنی ڕێبەری ئۆپـۆزسیۆن بۆ ماوەی 15 ڕۆژ زیندانی بکرێت بە تۆمەتی پابەندنەبوون بە ڕێنمایـیەکانی پـۆلیس لە کاتی خۆپـیشاندانە ناڕەزایـیەکانی دوێنێ یەکشەممە لە مۆسکۆ سازکران
کۆشکی سپی دەڵێت جارێد کوشنەر ڕاوێژکاری سەرەکی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت لە لایەن کۆمیتەی هەواڵگری ئەنجومەنی سیناتی کۆنگرێسەوە
زیاتر نیشـان بده