کاربەدەسـتانی باڵای تورکیا ئەوپەڕی ناڕەزایی وڵاتەکەیان بەرامبەر بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا دەربڕی بۆ پـڕچەککردنی هێزەکانی پاراستنی گەل لە سوریا (یەپەگە).
دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەڵێت داعش لە پاش ئەو شکستە گەورانەی لە سەرانسەری وڵاتەکە دووچاری بووە و ناوچەکانی ژێر دەستی لە یەک دابڕاون، پەنای بردووە بۆ ڕێگەی نوێ بۆ دابینکردنی پارە بۆ کارە تێرۆرستیـیەکانی
یەکێنەکانی پاراستنی گەل لە سوریا (یەپەگە) خۆشحاڵی خۆیان بە بڕیارەکەی ئەمەریکا دەربڕی کە بۆ پـڕچەککردنی هێزەکانیانە بە ئامانجی خێراکردن لە شەڕی لەناوبردنی داعش لە سوریا
کاربەدەستێـکی ئەمەریکا دەڵێت سەرۆک ترامپ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پـڕچەککردنی هێزە کوردیـیەکانی لە سوریا شەڕی داعش دەکەن
کچێـکی ئەمەریکایی کە ئەمساڵ قۆناغی ئامادەیی تەواو کرد، پـێی خۆشبوو بەر لەوەی بەرەو ئاهەنگی دەرچوونەکەی بڕوات، لە پـێشدا سەردانی گۆڕی باوکی بکات کە چوار ساڵ لەمەوبەر پـۆلیس بوو
ئیسرائیل ڕەخنەی توندی گرت لە سەرۆکی تورکیا پاش ئەوەی تەل ئەڤیڤی بە ڕەگەزپەرستی و دژایەتیکردنی دابونەریتی ئیسلامی تاوانبارکرد
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch دەڵێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە شاری کەرکوک ئاوارە تورکمانە سووننەکان ناچاردەکەن شارەکە چۆڵ بکەن
سەرۆکی ستونە لەشکریەکانی ئێران بە ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی هێرشکردنە سەر چەکدارانی گروپی جەیشولعەدلی بلوچەکان لە ناو پاکستان دەکات
دوای دەستگیرکردنی دوو مامۆستای ئەمەریکایی زانکۆ لە کۆریای باکور ، ئێستا حکومەتی پیۆنگیانگ دەڵێت ئەوانە بۆ هەوڵی جێبەجێکردنی پلانێکی تۆکمەی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات بۆ کوشتنی کیم جۆنگ ئون
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بە لایەنی کەم 80 کۆچبەر نایاسایی بێ سەروشوێن بوون لە پاش نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە نزیک کەنارەکانی لیبیا، ئەمەش بەپـێی گەواهی یەکێـک لە ڕزگاربووەکان
وەزیری دەرەوەی سوریا ڕەتیکرد نەتەوە یەکگرتووەکان یان هێزی نێودەوڵەتی ڕۆڵیان هەبێت لە چاودێریکردنی ناوچەکانی هێورکردنەوەی شەڕ لە سوریا
لەشکری ئەمەریکا دەڵێت لە میانەی ئۆپەراسیۆنێـکدا لە دژی کۆمەڵی توندڕەوی ئەلشەباب لە ڕۆژئاوای مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵ سەربازێـکی ئەمەریکایی کوژراوە
سەرۆک وەزیری عێراق ڕەتیکردەوە لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی سەرۆک ترامپ ڕێکەوتنی کردبێت بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق لە پاش تەواوبوونی شەڕی داعش
سەرۆکی شاندی ڕووسیا بۆ وتووێژەکانی ئاشتی سوریا لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان دەڵێت ئاسمانی ئەو ناوچە پارێزراوانەی لە سوریا دادەمەزرێن بە ڕووی فڕۆکەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش دادەخرێن
سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند یەکەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات لە 23 ی ئەم مانگی پـێنجە دەسـتپـێدەکات و بەرەو وڵاتی عەرەبستانی سعودیـیە دەڕوات
هەریەک لە ڕووسیا و تورکیا و ئێران لەسەر دامەزراندنی ناوچەی پارێزراو لە سوریا قایلبوون و بۆ ئەم مەبەستە یاداشتنامەیەکیان مۆرکردووە
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە دەنگ دەدات لەسەر پـرۆژە بڕیارێـک بۆ هەڵوەشاندنەوە و گۆڕینی یاسای بیمەی تەندروستی ئێستای وڵاتەکە کە بە ئۆباماکێر ناسراوە
سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەنکەرە ڕێگە نادات هیچ قەوارەیەکی دوژمنکارانە لە نزیک سنوورەکانی باشوری وڵاتەکەی دروستببێت و ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر تورکیا
ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەڵێت بەشداریکردنی لە وتووێژەکانی ئاشتی ئەستانەی پایتەختی کازاخستان هەڵپەساردووە، ئەمەش وەک ناڕەزایـیەک بەرامبەر بەردەوامبوونی هێزەکانی حکومەت لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپـۆزسیۆن
دانمارک بڕیاری داوە ڕێگە بە پـێنج پـیاوی ئاینی موسڵمان و پـیاوێکی کرستیان نەدرێت بچنە ناو وڵاتەکەیەوە، دەڵێت ئەمانە ڕق و کینە بڵاودەکەنەوە و جێی مەترسین بۆ سەر کۆمەڵگە
زیاتر نیشـان بده