کۆریای باکور پشـتڕاستی کردەوە پـرۆفیسۆرێکی ئەمەریکایی دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی گوایە هەوڵی ڕوخاندنی ڕژێمی وڵاتەکەیانی دابوو
شارەوانی ئستەنبوڵ ڕایگەیاند ئەو دەعوەتنامەیەی پـێشتر بۆ دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکپـیدیایان ناردبوو تاوەکو ئامادەی کۆنفرانسێـکی نێودەوڵەتی ببێت لە ئستەنبوڵ کشانویانەتەوە
کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن لە هێرشێکی داعش بۆ سەر بارەگایەکی لەشکری لە نزیک شاری ڕوتبەی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە بە لایەنی کەم 10 سەربازی عێراقی کوژراون
چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باشوری پارێزگای حەسەکە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 37 کەس گیانیان لەدەسـتداوە کە زۆربەیان خەڵکی سیڤیل بوون
کاربەدەستێـک لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند لە ئەمڕۆ دووشەممەوە سیستەمی بەرگری موشەکی جۆری ثادی ئەمەریکایی لە کۆریای باشور خراوەتە کار
بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستین بەنیازە پەیڕەو و پرۆگرامی نوێی خۆی بڵاوبکاتەوە و بەپـێی چەند سەرچاوەیەک بانگەشەی لەناوبردنی ئیسرائیلی لابردووە
بەرپـرسی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ڕەوشی تورکیا لە پاش هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو دەربڕی
پـۆلیسی سوید دەڵێت لێکۆڵینەوەیەکیان دەسـتپـێکردووە تاوەکو بزانن ئایا ئەو مزگەوتەی شەوی یەکشەممە لە قەراغ شاری ستۆکهۆڵمی پایتەخت ئاگری گرت ڕووداوێکی ئاسایی بووە یان نا
فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت هێزەکانیان توانیویانە لە ماوەی 48 کاژمێری ڕابردوو 9 گەڕەکی شاری تەبقە لە داعش ڕزگاربکەن
ڕێکخراوێکی چاودێری و چالاکوانانی کوردیش ڕایدەگەیەنن ماشێنە زرێپۆشەکانی لەشکری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچە سنوریەکانی سوریا و تورکیادا بڵاوبوونەتەوە
پەرلەمانی ئەڵمانیا گرتنەبەری ڕێوشوێنێكی پەسەندکردوە بۆ زیاتر لە نزیکەوە هاوکاریکردنی میسر لە مەسەلەکانی ئاسایش بۆ بەگژداچوونەوەی تێرۆرزم
ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیا لە لیستی ئۆپزسیۆنی سەرەکی وڵاتەکە داواکارییەکی خستۆتە بەردەست دادگای مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتی ئەوروپا
هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن بە پشـتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی چەند ناوچەیەکی شارۆچکەی تەبقەی ڕۆژئاوای شاری ڕەققەیان لە داعش ڕزگارکردووە
حکومەتی کۆریای باشور بە خێرایی داواکەی دانۆڵد ترامپی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکای رەتکردەوە کە داوایکردبوو لە بەرامبەر خەرجیەکانی سیستمی بەرگری موشەکی لە کۆریای باشور، سیۆل بڕی یەک ملیار دۆلار بە ئەمەریکا بدات
سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی دژی دابەشکردنی سوریایە و لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتەدایە، وە ئاگاهی دا ئەنکەرە ڕێگە نادات دەوڵەتێـک لە باکوری سوریادا دابمەزرێت و لە بەرامبەر هەوڵی لەو جۆرە دەستەوەستان ناوەستێت
داواکارێکی گشتی دانمارک 6 کەس تۆمەتباردەکات بە پـێشێلکردنی یاساکانی تێرۆرزمی وڵاتەکەی بەهۆی پەیوەندیکردنیان بە داعشەوە لە ساڵی 2013 وە هەتا 2016
کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران باڵیۆزی پاکستانیان لە ناڕەزاییەکانی خۆیان ئاگادارکردۆتەوە سەبارەت بەو هێرشەی لەسەر سنور کراوەتە سەر پاسەوانە ئێرانیەکان و 9 کەسی تیادا کوژران
کاربەدەستێکی تورکیا دەڵێت پێاوێکی ئەمەریکایی دەستگیرکراوە پاش ئەوەی لە سنوری سوریاوە چۆتە ناو تورکیاوە و خۆی داوتە دەست دەسەڵاتداران
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا کەسێکی سوریایی تەمەن 23 ساڵ دەستگیر دەکەن بە گومانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی تێرۆریستیدا
مایکڵ فڵن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیاتر لە 500 هەزار دۆلاری لە تورکیا وەرگرتووە و هەروەهاش دەیان هەزار دۆلاریشی لە ڕوسیا وەرگرتووە.
زیاتر نیشـان بده