وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نیگەرانی وڵاتەکەی دەربڕی بەرامبەر ئەو توندوتیژیـیەی لە نزیک شوێنی حەوانەوەی باڵیۆزی تورکیا ڕوویدا
سەرۆکی شارەوانی واشنتنی پایتەخت ڕاگەیاندنێـکی دەرکرد لە بارەی پەلامارەکەی ڕۆژی سێشەممەی پاسەوانانی سەرۆکی تورکیا بۆ سەر خۆپیشاندەران لە بەردەم شوێنی حەوانەوەی باڵیۆزی تورکیا و تیایدا بە توندی هێرشەکەی شەرمەزارکرد
پـۆلیسی واشنتنی پایتەخت 2 کەسی دەسـتگیرکرد پاش ئەوەی توندوتیژی لە بەردەم شوێنی حەوانەوەی باڵیۆزی تورکیا ڕووی دا و لە ئاکامدا 9 کەس برینداربوون
سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی تورکیا جەختیان لە پتەوی پەیوەندیـیە دوو قۆڵیـیەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەیان کردەوە و گوتیان نابێت هیچ شوێنێـکی پارێزراو بۆ ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکان هەبێت
سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت دەبێت ئەڵمانیا بڕیاری خۆی بدات لەسەر ئەوەی یان دۆستایەتی خۆی لەگەڵ ئەنکەرە هەڵبژێرێت یان لەگەڵ پەکەکە و ئەوانەی لە کودەتا شکستخواردوەکەی ساڵی پاردا تێوەگلاون
دەسەڵاتدارانی تورکیا نووسەری ڕۆژنامەیەکی ئۆپـۆزسیۆنی وڵاتەکەیان دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی پـڕۆپاگەندە بۆ تێرۆرستان
کاربەدەسـتێـکی لەشکری عێراق دەڵێت هێزەکانی وڵاتەکەی بە پشـتیوانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی توانیویانە زیانێـکی زۆر بە داعش لە موسڵ بگەیەنن و لە ئێستادا کەمتر لە 11% ی شارەکە بەدەستی داعشەوە ماوەتەوە
کاربەدەسـتێکی ئەمەریکا دەڵێت بڕوای وایە ڕژێمی سوریا کورەی تەرم سووتاندنی لە یەکێـک لە زیندانەکانی دروستکردووە تاوەکو تەرمی ئەو هەزاران کەسەی لەوێ کوشتوویانن لەناویانبەرن و هیچ ئاسەوارێـکیان نەهێڵن
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند حکومەتی وڵاتەکەی ڕەنگە بڕیار بدات ئەو سەربازە ئەڵمانیـیانەی لە بنکەی ئنچەرلیکی تورکیادان بەرەو بنکەیەکی لەشکری لە وڵاتێـکی دیکەی ناوچەکە بگوێزرێنەوە
سەرۆکی نوێی فەڕەنسا کەسێـکی دەرەوەی پارتەکەی خۆی بۆ گرتنەدەستی پـۆستی سەرۆک وەزیری وڵاتەکەی دەسـتنیشانکرد، ئەمەش یەکەم جارە لە پاش شەڕی دووەمی جیهانیـیەوە سەرۆکی فەڕەنسا ئەندامی پارتێـکی دیکە بۆ ئەو پـۆستە گرنگەی وڵاتەکە دابنێت
سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت ئەوان وەکو وڵاتانی دیکە چەک ڕەوانەی هێزە کوردیـیەکانی سوریا ناکەن کە بەهێزترین هێزن لەوانەی لە سوریا شەڕی داعش دەکەن
گوتەبێژی کۆمسیۆنی ئەوروپا دەڵێت ئەمڕۆ هەینی وتووێژ لە نێوان کاربەدەسـتانی باڵای یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا ئەنجام دەدرێت سەبارەت بە داوای ئەمەریکا بۆ قەدەغەکردنی بردنی ئامێرە ئەلیکترۆنیـیەکان بۆ ناو فڕۆکە ئەوروپایـیەکانیش
هێزەکانی پـۆلیس لە مالیزیا ئەمڕۆ هەینی 3 هاوڵاتی تورکییان ڕادەستی وڵاتەکەیان کردنەوە بە گومانی پەیوەندیان بە فەتحوڵڵا گولەنی کەسایەتی ئاینی دانیشتوی ئەمەریکا، ئەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا بە تێوەگلانی لە کودەتا شکستخواردوەکەی ساڵی پار تۆمەتباری دەکەن
پـۆلیسی پاکستان دەڵێت بۆمبێـکی بەهێز بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی جێگری سەرۆکی خانەی سەرووی پەرلەمانی وڵاتەکەیان تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بە سووکی برینداربووە، بەڵام بە لایەنی کەم 25 کەس گیانیان لەدەسـتداوە
هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن لە هاوینی ئەمساڵدا هەڵمەتی ڕزگارکردنی شاری ڕەققە لە دەستی داعش دەسـتپـێدەکات و شاری تەبقە ڕادەسـتی ئەنجومەنێـکی سڤیلی دەکەن
بەرپرسانى ئەمنى شارى کەرکوک، دەڵێن بەڵگەى پێویستیان لە بارەى ناسنامەى ئەو چەکدارانەوە دەستکەوتووە، کە جێگرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى نەوتى باکوریان تیرۆرکرد
دادگایەکی نەمسا سزای زیندانی هەتاهەتای سەپاند بەسەر کۆچبەرێـکی سوری بە تۆمەتی کوشتنی 20 سەربازی دەستگیرکراو و بریندار لە میانەی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیدا
وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیری تورکیا لە بەریتانیا کۆبوونەوە، ئەمەش پاش ئەوەی تورکیا ناڕەزایـیەکی توندی دەربڕی لە بەرامبەر بڕیاری ئەمەریکا بۆ پـڕچەککردنی یەپەگە
دەزگای زانیاری ئەمەریکا CIA ڕایگەیاند یەکەیەکی تایبەتی پـێکهێناوە بۆ هەڵسەنگاندنی هەڕەشە موشەکی و ناوکیـیەکانی کۆریای باکور
هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هێزی تایبەتی ئەمەریکا و فڕۆکەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی کۆنترۆڵی تەواوی شاری تەبقە و بەنداوی فوراتیان کردووە
زیاتر نیشـان بده