کاربەدەستانی تونس دەڵێن هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکەیان ڕێبەرێـکی داعشیان کوشتووە کە پـلانی دادەڕشت بۆ ئەنجامدانی هێرشی تێرۆرستی لە مانگی ڕەمەزاندا
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەمڕۆ هەینی ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا زۆر بە وردی هێرشی پاسەوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و هێزی تایبەتی ئەو وڵاتە بۆ سەر خۆپـیشاندەرانی ئاشتیخواز لە واشنتنی پایتەخت شیدەکاتەوە
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان دەڵێت لە ئاکامی هێرشێـکی چەکدارانی تاڵیبان بۆ سەر بنکەیەکی لەشکری لە هەرێمی قەندەهاری باشوری وڵاتەکە بە لایەنی کەم 15 سەربازی ئەفغانی گیانیان لەدەسـتداوە
کاربەدەسـتانی میسر دەڵێن ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر دوو پاس و ئۆتۆمبیلێـکی بارهەڵگری بچوک لە پارێزگایەکی باشوری قاهیرەی پایتەخت و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 26 کەس کوژراون
پـۆلیسی فیدراڵی عێراق دەڵێت هێزەکانی توانیویانە کۆنترۆڵی دادگای بە ناو شەرعی داعش بکەن لە باکوری ڕۆژئاوای شاری موسڵ، وە لە نێویدا دەسـتیانگرتووە بەسەر چەندان دۆکۆمێنتی گرنگدا
سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتی قەتەر کۆمەکی دارایی ژمارەیەک گروپ و ڕێکخراوی تێرۆرستی دەکات، لەوانە قاعیدە، تاڵیبان، داعش، ئیخوانی موسلیمین و حەماس
ڕێکخراوی یونیسێف UNISEF دەڵێت توندوتیژی و شەڕ و ناکۆکی و کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریکا بوونەتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ژیانی ملیۆنان منداڵ
سەرۆک ترامپ بۆ ماوەی نیو کاژمێر لەگەڵ پاپا کۆبووەوە و گوتی جێی شانازیـیەکی زۆر گەورەیە کە لەگەڵ ئەم کەسایەتیـیە باڵای کرستیانەکان کۆدەبێتەوە
هەرچەندە داعش ڕاگەیاندنێـکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی هۆڵی ئاهەنگی شاری مانچستەری بەریتانیا ڕاگەیاند، بەڵام کاربەدەسـتێکی زانیاری ئەمەریکا دەڵێت هیچ بەڵگەیەک بەردەست نەکەوتووە
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت هەرچی لە توانایدا بێت ئەنجامی دەدات بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینیـیەکان
پۆلیسی بەریتانیا دەڵێت لە ئەنجامی تەقینەوە لە هۆڵی مانچستەر ئارینا لە ئاهەنگێکی مۆسیقای گەورەدا لە شاری مانچستەر 19 کەس گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی 50 کەسی دیکە برینداربوون
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ وڵاتەکەی بانگهێشتکرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ئەوەی گوایە لە میانەی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ واشنتن
سەرۆکی ئەمەریکا جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە ئێران بدرێت ببێتە خاوەن چەکی ناوکی و هەروەها دەبێت چیتر پشـتیوانی لە تێرۆرست و میلیشیاکان نەکات
کەناڵی CNN تورک دەڵێت هێزەکانی پـۆلیسی تورکیا مامۆستایەکی زانکۆ و مامۆستایەکی ئامادەیـیان دەسـتگیرکردووە کە ماوەی دوو مانگە مانیان لە خواردن گرتووە وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر دەرکردنیان لە کارکەنیان
دەسەڵاتدارانی پۆلیسی تایلەندی دەڵێن پیاوێکی ئێرانی لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە بانکۆکی پایتەختی وڵاتەکەیان ئاگری لە خۆی بەرداوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، ئەوەی ئەمڕۆ هەینی بەڕیوەدەچێت
ئێرانیـیەکان ئەمڕۆ هەینی ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکەیان و ئەندامانی ئەنجومەنی شار و گوندەکانیان
سیناتۆرێـکی گەورەی کۆماری داوایکرد وڵاتەکەی باڵیۆزی تورکیا لە واشنتن دەربکات، پاش ئەوەی پاسەوانانی سەرۆکی تورکیا لەگەڵ هێزی تایبەتی تورکی ڕۆژی سێشەممە لە خۆپـیشاندەرانیان دا لە ناوجەرگەی واشنتنی پایتەخت
ئۆتۆمبیلێـک لە ناوجەرگەی شاری نیویۆرک بە خێرایی لێی خوڕیوە و چووەتە سەر شۆستەکە و 21 کەسی کردووە بە ژێرەوە و لە ئاکامدا یەک لە قوربانیـیەکان گیانی لەدەسـتداوە و ئەوانی دیکە برینداربوون
حەسەن روحانی سەرۆکی ئێرانی ئایندەی سیاسی خۆی خستە بەر مەترسیەوە بە هۆی کەمێک واڵاکردنی وڵاتەکەی بە رووی جیهانی دەرەوەدا و هەروەها زاڵبوون بە سەر ئۆپۆزسیۆنی توندڕەوانی وڵات
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت برێت مەکگورک نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش بە ئاشکرا پشـتیوانی لە یەپەگە و پەکەکە دەکات، وە لابردنی لەو پـۆستە سوودی دەبێت
زیاتر نیشـان بده