ڕێکخراوێک کە چاودێری ڕەوشی سوریا دەکات دەڵێت، ئەو ئاگربەستەی لە سێ هەرێمی باشوری سوریادا بە گشتی کاری پێکراوە هەرچەندە لە هەندێک شوێندا ڕاپۆرت دراون لەسەر ڕوودانی توندوتیژی.
ئەمەریکا و ڕووسیا دەڵێن پـێکەوە لەگەڵ ئوردن بە ڕێکەوتنێـک گەیشتوون لەسەر ئاگربەست بۆ ناوچەی باشوری ڕۆژئاوای سوریا، وە ئەم یەکشەممەیە لە کاژمێر 9 ی بەیانی
پارتی دیموکراتی گەلان لە تورکیا (هەدەپە) دەڵێت هاوسەرۆکەکەیان ڕەتیکردووەتەوە بە کەلەپچەکراوی ببرێت بۆ دانیشتنی دادگاییکردنەکەی لە ئەنکەرە
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پـێشوازی لە ڕێبەر و سەرۆک حکومەتەکانی وڵاتانی ئەندامی گروپی 20 کرد، هاوکاتی ئەوەی خۆپـیشاندانی ناڕەزایی گەورە لە دژی گروپەکە سازدەکرێن
لەشکری میسر دەڵێت شکستی هێناوە بە هێرشێکی تێرۆرستی بۆ سەر چەند خاڵێکی هێزەکانی لە پارێزگای باکوری سینا و لە ئاکامدا دەیان چەکداری کوژراون
لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکادا سێ ڕۆژنامەنووسی هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر دەعوەت کرابوون، ئەوانیش هەر یەکە لە ئەحمەد زێباری پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت هیچ پاشگەزبوونەوە لە هەوڵی گەیشتن بە دەوڵەتێـکی کوردی سەربەخۆ نیـیە و هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی دیالۆگ لەگەڵ بەغدا و هێزەکانی ناوچەکە و جیهان بە ڕێکەوتنێـکی ئاشتیانە لەسەری بگەن
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئەوروپا و ئەمەریکا بەدەست هێرشی تێرۆرستی یەک لە دوای یەک ناڵاندویانە و بەڵێنی دا ئەو تێرۆرکاریـیە ڕابگرن و سەرکەوتنی بەسەردا تۆماربکەن
جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت ئامادەکاریـیە لەشکریـیەکانیان لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا کارێکی ڕەوایە لە دژی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەریان هەبێت لە لایەن هێزە کوردیـیەکانەوە
هەریەک لە عەرەبستانی سعودیـیە و میسر و ئیمارات و بەحرەین وەڵامدانەوەکەی قەتەر بۆ داواکاریـیەکانیان بە نەرێنی ناودێرکرد
فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت ئەو هێزە لەشکریـیەی تورکیا لە نزیک عەفرین کۆی کردووەتەوە لە ئاستی ڕاگەیاندنی شەڕەدایە
ناوەندێـکی چاودێری عەرەبی بۆ فەتوا تەکفیریـیەکان دەڵێت پـێدەچێت ئەو ڕاپـۆرتانەی باس لە کوشتنی ڕێبەری داعش دەکەن ڕاستبن
داواکاری گشتی فیدراڵی بەلجیکا دەڵێت 4 کەس دەسـتگیرکراون بە گومانی ئەوەی پەیوەندیـیان بە کۆمەڵێـکی ماتۆرسواری بەلجیکایی هەیە کە پشتیوانی لە بزوتنەوەیەکی جیهادی دەکەن
داواکاری گشتی میسر کەیسی41 کەسی ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی وڵاتەکەی کردووە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و گواستنەوەی ئۆرگانەکانی لەش بە شێوەیەکی نایاسایی
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا دەڵێت ئەگەربێت و ئەمەریکا هێرشێـکی دیکە بکاتەوە سەر شوێنەکانی لەشکری وڵاتەکەی، ئەوا کاردانەوەی دیمەشق و هاوپەیمانەکانی جیاوازدەبن
گوتەبێژی هێزەکانی دژە تێرۆری عێراق ڕایگەیاند هێزەکانیان تەنها نزیکەی 200 مەتریان ماوە بگەنە سەر ڕووباری دیجلە لە ناوچەی کۆنی شاری موسڵ کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ڕووبارەکەوە
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕوحانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕەخنەی لە تورکیا گرت بە هۆی بنیاتنانی بەنداو لەسەر ئەو ڕووبارانەی لە تورکیاوە دێنە نێو سوریا و عێراق. ڕوحانی دەڵێت بنیاتنانی پرۆژەی لەو جۆرە زیانی مەترسیداری بۆ تەواوی بۆ سەر هەرێمەکە دەبێت
قەتەر ئەمڕۆ دووشەممە وەڵامی خۆی بۆ داواکاریـیەکانی عەرەبستانی سعودیـیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر ڕادەستی کوەیتی کرد، ئەمەش پاش چەند کاژمێرێک لەوەی ئەو چوار وڵاتە لەسەر داوای میری کوەیت قایل بوون 2 ڕۆژی دیکە
پـێنج خۆکوژ خۆیان تەقاندووەتەوە لەو دەمەی هێزەکانی لەشکری لوبنان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە دوو کەمپی ئاوارەی سوریـیان دەپشـکنی، لە ئاکامدا منداڵێـک گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەک سەرباز برینداربوون
وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، دەڵێت لە سەرەتاى شەڕى داعشەوە تا ئەمڕۆ نزیکەى 2 ملیۆن کەس لە پارێزگاى نەینەوا ئاوارە بوون، کە بەشێکى زۆر لەو ئاوارانە هێشتا نەگەراونەتەوە بۆ ناوچەکانیان
زیاتر نیشـان بده