سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی و فەڕەنسا بۆ هەمیشە یەکن لە گیانی شۆرشگێڕی و تێکۆشان لە پـێناوی ئازادیدا
داکۆکیکارێـکی ناوداری چین بۆ مافەکانی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، گیانی لەدەسـتدا پاش ئەوەی حکومەتی وڵاتەکەی ڕێگەی نەدا بەرەو دەرەوەی وڵات بڕوات بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی
سەرۆکی ئەمەریکا و هاوتا فەڕەنسیـیەکەی هەریەکەیان وابەستەیی بە هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر ڕێکەوتنـنامەی پاریس بۆ کەشوهەوا ڕاگەیاند، بەڵام هەمان تێڕوانینیان بۆ شەڕی تێرۆر هەبوو
نێردراوی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت لە مانگی سێیەوە شەڕی دژی داعش چڕتر و خێراتر کراوە، ئەمەش لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک ئەمەریکا
ئاژانسی ئانادۆڵۆی فەرمی تورکیا دەڵێت فیکری عیشق وەزیری بەرگری وڵاتەکەیان پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا سعودیـیەکەی شازادە محەمەد بن سەلمان ئەنجامداوە
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ڕێگای زەمینی نوێ بەکاردەهێنێت بۆ گەیاندنی خۆراک بۆ ناوچەکانی دەروبەری شاری ڕەققە، لەم کاتەی شەڕ و پـێکدادان لە شارەکەدایە و خەڵکی زیاتر پـێویستیان بە خۆراکە
مەلالا یوسفزای براوەی خەڵاتی نوبڵ و چالاکوانی نێودەوڵەتی ژنان، ئەمساڵ جەژنی لە دایکبوونی خۆی لە نێو خوێندکارانی زانکۆی هەرێمی کوردستان بەسەربرد و لەوێ ئاهەنگێـکی بۆ سازکرا
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی تورکیا دەڵێن ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانی دەسـتگیرکردنی 34 کارمەندی پـێشووی دەزگای ڕاگەیاندنی حکومەت TRT دەرچووە، ئەمەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی ئەنجام دەدرێن بۆ دۆزینەوەی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گولەن
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بنکە لە بەریتانیا کە پەیوەندی بە تۆڕێـکی فراوانی چالاکوانان هەیە لە ناو سوریا، دەڵێت زانیاری بڕواپـێکراوی هەیە ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری داعش کوژراوە
هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هێزی تایبەتی لەشکری ئەمەریکا و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی توانیویانە شارۆچکەیەکی گرنگ لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەققە لە داعش ڕزگاربکەن
سەرۆک وەزیری عێراق لە شاری موسڵەوە بە فەرمی ڕزگارکردنی تەواوی شارەکەی لە داعش ڕاگەیاند و دەستخۆشی لە هێزەکانی عێراق کرد بۆ ئەو سەرکەوتنەی تۆماریانکردووە
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا هێشتا لە وڵاتی یەمەن کۆنترۆڵ نەکراوە، بەپێی ئەو ڕاگەیاندنەی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی خاچی سور بڵاوی کردۆتەوە.
وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دان دەنێت بەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا ئاڵۆز و خراپە
کچێـکی تەمەن 19 ساڵ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو تکتی لۆتەری کڕیوە و هەردووکی بردووەتەوە و ئێستا بووەتە خاوەنی سەدان هەزار دۆلار
دەمڕاستی ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا دەڵێت کرێملین ئاگاداری هیچ کۆبوونەوەیەک نەبووە لە نێوان ستافی نزیک لە دانۆڵد ترامپ و پارێزەرێکی ڕوسیاییدا
سەرۆکی تورکیا دەڵێت پێویستە کوردی عێراق خۆی لە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دووربخاتەوە
تەقینەوەیەک گومان وایە هێرشێکی خۆکوژی بووبێت لە باشوری ڕۆژهەڵاتی پاکستان بۆتە مایەی کوژرانی بەڕێوبەرێکی پۆلیس و یەکێک لە پاسەوانەکانی و هەروەهاش کەسێکی سیڤیڵ کە لەوناوەدا بووە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵیادی کودەتا سەرنەگرتووەکەی تورکیادا ستایشی ئازایەتی گەلی تورکیای کرد بەڵام باسی لە هەڵمەتی سەرکوتکردنەکان نەکرد کە حکومەتی تورکیا کردوونی
دادگای باڵای لەندەن سکاڵای کۆمەڵێـک چالاکوانی ڕەتکردەوە کە داوا دەکەن بەریتانیا گرێبەستێـکی فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بۆ عەرەبستانی سعودیـیە ڕابگرێت کە بەهاکەی بە چەندان ملیار دۆلارە مەزەندەدەکرێت
ڕێبەری ئۆپزسیۆنی سەرەکی تورکیا سەردانی ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیا دەکات لە زیندان
زیاتر نیشـان بده