وەزیری دەرەوەی تورکیا پـیرۆزبایی لە عێراق دەکات بەبۆنەی ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە داعش و هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ ڕزگارکردنی شاری تەلەعفەر
ئەمەریکا سزای دارایی سەپاندووە بەسەر 10 دەزگا و کۆمپانیا و 6 کەس کە لە چین و ڕووسیادان، ئەمەش بەهۆی بەشداریکردنیان لە پەرەپـێدانی بەرنامەکانی موشەکی و ناوکی کۆریای باکور
سەرۆکی دەستەی ناوکی ئێران دەڵێت ئەگەربێت و ئەمەریکا لە ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکە پاشگەزببێتەوە، ئەوەی لە هاوینی ساڵی 2015 لەگەڵ کۆمەڵی نێودەوڵەتی پـێی گەیشتن
هاوڵاتیانی ئەفغانی ئەمڕۆ سێشەممە خۆشحاڵیان دەربڕی لەمەڕ وتە توندەکانی دانۆڵد ترامپ ی سەرۆکی ئەمەریکا کە بە پاکستانی گوتووە. لە وتەکەیدا سەرۆک ترەمپ ستراتیژی خۆی بۆ ئەفغانستان دیاریکرد
فەرماندە لەشکریـیەکانی عێراق دەڵێن هێزەکانیان گەیشتوونەتە چەند ناوچەیەکی قەراغ شاری تەلەعفەر و لە ئێستادا شەڕ لەو ناوچانە بەردەوامن
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لایەنگرانی سەرۆکی تورکیای تۆمەتبارکرد بە هەوڵی هەڕەشەکردن لە هاوسەرەکەی، ئەمەش لە ئاکامی ڕەخنە توندەکانی سەرۆکی تورکیا لە بەرلین
سەرۆک ترامپ دەڵێت هەرچەندە خۆی لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بووە، بەڵام کاتێـک پـۆستی سەرۆکایەتی گرتووەتەدەست گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی دەبێت ئەو هێزانە لەو وڵاتە بمێنـنەوە
گوتەبێژی فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت هێزەکانیان پـێشڕەویـیەکی باشیان لە ناوچەی تەلەعفەر کردووە و داعشیان لەو ناوچەیەی ڕۆژئاوای پارێزگای موسڵ دووچاری شڵەژاندن کردووە
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ ڕاگەیاند هەموو کارەکانی پـێدانی ڤیزای لە ڕووسیا ڕادەگرێت، ئەمەش بەهۆی کەمی ژمارەی کارمەندەکانی لەو وڵاتە
پـۆلیسی کاتالۆنیای ئیسپانیا پشـتڕاستی کردەوە ئەو کەسەی ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندێکی ڕۆژئاوای شاری بەرشلۆنە کوژرا ئەو تاوانبارەیە کە هێرشەکەی ڕۆژی پـێنجشەممەی ئەنجام دا
پـۆلیسی کاتالۆنیای ئیسپانیا دەڵێت تاوانبارەکەیان دەسـتنیشانکردووە، ئەوەی هێرشە خوێناویـیەکەی ڕۆژی پـێنجشەممە ئەنجام دا کە بە ئۆتۆمبیلێـکی ڤان لە مەیدانێـکی قەرەباڵغی شاری بەرشلۆنە دەیان کەسی کرد بە ژێرەوە
سەرۆکی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شیانی هەیە لە هەر کاتێـکدا لەگەڵ ئێراندا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پـژاک) ئەنجام بدەن
سەرۆک وەزیری عێراق دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری تەلەعفەری ڕۆژئاوای شاری موسڵ لە باکوری وڵاتەکە بە فەرمی ڕاگەیاند
کاربەدەسـتانی پـۆلیس دەڵێن کەسێـک بە ڤانێـکەوە چەندان کەسی لە مەیدانێـکی قەرەباڵغی شاری بەرشلۆنەی ئیسپانیا کردووە بە ژێرەوە و لە ئاکامدا 13 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و بە لایەنی کەم 50 کەسی دیکە برینداربوون
دەسەڵاتدارانی تورکیا فەرمانی دەسـتگیرکردنیان بۆ 70 فەرمانبەری پـێشووی وەزارەتی دارایی دەرکردووە، ئەمەش بە تۆمەتی پەیوەندیـیان بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو
گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت ئەنکەرە و تاران ڕێکەوتوون لەسەر پتەوکردنی هاوکاریـیە لەشکریـیەکانیان، ئەمەش پاش سەردانە سێ ڕۆژیـیەکەی سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئێران بۆ ئەو وڵاتە
نێردراوی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش سەردانی شارۆچکەی عەین عیسای سوریای کرد و لەوێ لەگەڵ ئەنجومەنی سیڤیلی ڕەققە کۆبووەتەوە
گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش دەڵێت هەتا دێت و ژمارەی چەکدارانی داعش لە شاری ڕەققە کەمتر دەبێتەوە و هێزەکانی سوریای دیموکرات پـێشڕەوی زیاتر دەکەن
وەزیری دەرەوەی تورکیا داژیەتی وڵاتەکەی بۆ پـرسی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و دەڵێت ڕەنگە شەڕی ناوخۆی لێبکەوێتەوە
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت پاشگەزبوونەوەی ڕێبەری کۆریای باکور لە هەڕەشەکانی بۆ سەر دورگەی گوامی ئەمەریکا بڕیارێکی ژیرانەیە
زیاتر نیشـان بده