وەزیری ئابوری تورکیا دەڵێت پەیوەندیـیە بازرگانیـیەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نابێت تێکبچن بەهۆی ئەو ڕیفراندۆمەی لەم دوایـیانە بۆ سەربەخۆی ئەنجام درا
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دوێنێ سێشەممە لە میانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەیدا چەند پـرسیارێکی لێکرا لە بارەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان و ئاکامەکانی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپـرسی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامە بەرایـیە فەرمیەکانی ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیاند، دەڵێت دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە بە ڕێژەی 92.73%
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتارێکی تەلەفیزیۆنی ڕاگەیاند و تیایدا پـێرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و ناوچە جێ ناکۆکی لەسەرەکان کرد بەبۆنەی ئەو ڕیفراندۆمەی ڕۆژی دووشەممە بۆ سەربەخۆیی ئەنجام درا
ژمارەیەک لە کاربەدەستانی باڵای ئێران ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر ئەو ڕیفراندۆمەی ڕۆژی دووشەممە بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێ ناکۆکی لەسەرەکان بەڕێوەچوو
سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە ڕەخنەی گرتەوە لە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان و دەڵێت ئەگەر بێت و ڕێبەرانی هەرێم لەم کارەیان پاشگەز نەبنەوە، ئەوا ئەنکەرە دەتوانێت بە سەپاندنی سزاکانی هەرێم دووچاری برسێتی و بێ پـۆشاک بکات
پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی لە دژی هەرێمی کوردستان پەسەندکرد، ئەمەش وەک کاردانەوە بەرامبەر ئەو ڕیفراندۆمەی ئەمڕۆ دووشەممە لە هەرێمی کوردستان و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان سازکرا
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد وڵاتەکەی لە توانایدایە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهان ڕابگرێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستاندا
حکومەتی عێراق بەنیازە کۆمەڵێک ڕێوشوێنی توند بگرێتە بەر دژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دووشەممە لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوچە جێ ناکۆکیی لەسەرەکانیشەوە بەڕێوەدەچێت
هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەنجومەنی لەشکری دێرزور بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرە توانیان گەورەترین بیری گازی سروشتی لە سوریا کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە پارێزگای دێرزور گەمارۆ بدەن
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بیستراوە و بە دوایدا ئاگرێـک هەڵگیرساوە
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیانـنامەیەکی ڕاگەیاند و تیایدا نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو ڕیفراندۆمەی هەرێمی کوردستان بە نیازە لە 25 ی ئەم مانگەدا ئەنجامی بدات
بەڕێوەبەرایەتیـیەکانی ڕۆژئاوا خۆیان ئامادەکردووە بۆ هەڵبژاردنێـکی مێژوویی لە ناوچەکانیان و بڕیارە سبەی هەینی پـرۆسەی دەنگدان سازبکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی 3732 گەڕەک و گوند
ڕووسیا هێزەکانی سوریای دیموکراتی تۆمەتبارکرد بە تۆپـبارانی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە نزیک دێرزور، وە هەڕەشە دەکات ئەگەربێت و جارێکی دیکە ئەوە ڕووبداتەوە، ئەوا وەڵامدانەوەی دەبێت
هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچەی حەویجەی ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوکیان دەسـتپـێکرد، ئەمەش پاش زیاتر لە سێ ساڵ لەوەی ئەو ناوچە لە ژێر دەستی داعشدایە
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت سەرۆک ترامپ پـێیوایە ئەم ڕێکەوتنەی لەگەڵ ئێراندا مۆرکراوە سەبارەت بە بەرنامە ناوکیـیەکە وەک پـێویست توند نیـیە و وەک پـێویست نابێتە مایەی خاوکردنەوەی بەرنامەکە و هەروەها وەها دەکات لێپـرسینەوە لە ئێرانیـیەکان کارێکی قورس بێت
دەیان هەزار کەس ئەمڕۆ چوارشەممە ڕژانە سەر شەقامەکانی شاری بەرشلونەی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا بۆ دەبڕینی ناڕەزایی لە پاش ئەوەی پـۆلیسی ئیسپانیا 13 کاربەدەسـتی حکومەتی هەرێمەکەیانی دەسـتگیرکرد بە تۆمەتی هەوڵی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم
ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵوی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار گوتویەتی وڵاتەکەیان تاووتوێی شیانی سەپاندنی سزا بەسەر هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات بەهۆی ئەو نیازەی هەرێم هەیەتی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم
هێزەکانی سوریا دیموکرات، ئەوانەی ئەمەریکا پاڵپشـتیان دەکات، دەڵێن توانیویانە 80% ی شاری ڕەققە لە داعش ڕزگاربکەن، ئەمەش پاش هەڵمەتێـکی لە ناکاو و بە بەرنامە داڕێژراو بۆ سەر بەشی باکوری شارەکە
سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ سێشەممە لە یەکەم وتاری بۆ کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە بەهێزکردنی لەشکری ئەمەریکا کرد و ڕەخنەی توندی لە ڕژێمی وڵاتانی کۆریای باکور و ئێران و سوریا و کوبا و ڤەنزویلا گرت
زیاتر نیشـان بده