کۆمەڵێک خۆکوژ و چەکداری تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندێـکی پـۆلیس لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان و لە ئاکامدا بەلایەنی کەم 33 کەس کوژراون و زیاتر لە 200 کەسیش برینداربوون.
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی هێرشەکە کراوەتە سەر ناوەندەکە کە دەکەوێتە شاری گاردزی پایتەختی هەرێمی پاکتیا لە نزیک سنووری پاکستان و سەرەتا خۆکوژێک ئۆتۆمبیلێـکی پـڕ تەقەمەنی لە نزیک ناوەندەکە تەقاندەوە، ئەمەش بواری بە ژمارەیەک هێرشبەر دا دەستبکەن بە پەلاماردانی ناوەندەکە.
ناوەندەکە شوێنی مەشق و ڕاهێنانی پـۆلیسی ناوچەکەیە لەگەڵ پـۆلیسی سنوور و پاسەوانانی نیشتیمانی ئەفغانی.
تاڵیبان لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر تویتەر بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.