میدیای تورکیا لە زاری ڕاوێژکارێکی سەرۆکی تورکیاوە بڵاوی کردۆتەوە کە کاتی ئەوەیە ئانکەرە پێداچوونەوە بە ئەندامێتی خۆیدا بکاتەوە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا
هێشتا ڕۆبەرت مۆگابی سەرۆکی زیمبابوی ئامادە نیـیە واز لە پـۆستەکەی بهێنێت لە کاتێکدا خەڵکی وڵاتەکەی لە چاوەڕوانیدابوون لە میانەی وتارەکەی شەوی یەکشەممە دەستبەرداربوونی لە سەرۆکایەتی وڵات ڕایبگەیەنێت
دادگایەک لە وڵاتی نەرویژ بڕیاری زیندانی کردنی کەسێکی تەمەن 34 ساڵی داوە بۆ حەوت ساڵ و نیو.
کۆریای باکور سزای دوو گەورە ئەفسەری لەشکری وڵاتەکەی داوە هاوکاتی پشکنینێکی نا ئاسایی ئۆفیسی سیاسی لەشکری وڵاتەکە کە خاوەنی دەسەڵاتێکی بەهێزە
دادگای باڵای کینیا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی مانگی دەی ڕابردووی وەک خۆی هێشتۆتەوە
ئانکەرە دادگایی کردنی کاردارێکی تورکیایی ئێرانی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پیلانێک ناودێر دەکات دژی تورکیا
ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ئەو ناوچە هاوسنوریەی عێراقی کردووە کە بومەلەرزەکە لێیدا
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت داعش ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی لە نێو خەڵکی ئاوارەی دێرزور تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا دەیان کەس کوژراون یان برینداربوون
سەرۆکی تورکیا دەڵێت دەبێت وڵاتەکەی پارێزگای عەفرینی باکوری ڕۆژئاوای سوریا کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردیـیەکاندایە، لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) پاکبکاتەوە
کاربەدەستان و فەرماندە لەشکریـیەکانی عێراق دەڵێن شارۆچکەی ڕاوەی ڕۆژئاوای وڵاتەکە لە پارێزگای ئەنبار کە دواترین شارۆچکە بوو لە ژێر دەستی داعش، لە ئۆپەراسیۆنێکی چەند کاژمێریدا لە چەکدارانی داعش ڕزگارکرا
گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت هەفتەی داهاتوو تورکیا و ئێران و ڕووسیا کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی لە ڕووسیا ئەنجام دەدەن بە مەبەستی تاووتوێکردنی قەیرانی سوریا
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئەوانەی ئەمەریکا پـڕچەکیان دەکات تەنیا مەبەستیانە ناوچەی زیاتر لە سوریا کۆنترۆڵبکەن
دادگایەکی ئوردن بڕیاری زیندانیکردن و کاری قورسی بۆ 6 کەس داوە، ئەمەش بە تۆمەتی پەیوەست بە داعشەوە
کوردەکانی سوریا لەگەڵ ئەوەدان هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بمێننەوە هەتا ئەو کاتەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی وڵاتەکەیان دەدۆزرێتەوە
سەرۆکی تورکیا لە وڵاتی کوەیتەوە گەیشتە دۆحەی پایتەختی قەتەر و لەوێ لەگەڵ میری قەتەر کۆبوویەوە و سەرپەرشتی واژوکردنی ژمارەیەک گرێبەستی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد
لەشکری زیمبابوی دەستی بەسەر دەسەڵاتی وڵاتەکەی گرتووە، بەڵام دەڵێت کودەتای نەکردووە، هەرچەندە بەپـێی سەرچاوەکان سەرۆکی وڵاتەکە و خێزانەکەی دەستبەسەرن
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت سەرچاوەی بڕواپـێکراو بۆی پشـتڕاستکردوونەتەوە عەمید تەلال سلۆ گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەیشتووەتە ناوچەی جەرابلوس
کاربەدەستێـک لە لەشکری کۆریای باشور دەڵێت سەربازێکی کۆریای باکور لە ڕژێمی پـیۆنگیانگ هەڵهاتووە و توانیویەتی ناوچەی پانمونجوم نێوان هەردوو وڵات ببەزێنێت و خۆی بگەیەنێتە کۆریای باشور
کۆمپانیای ڕووسنەفتی ڕووسی دەڵێت 1.3 ملیار دۆلاری بە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە لە چوارچێوەی گرێبەستێـکدا کە لەم دوایـیانە مۆریکردووە و بەغدا بە توندی لە دژیەتی
کاربەدەستانی ئێران دەڵێن ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزە بەهێزەکەی شەوی یەکشەممە لە نزیک کرماشانی دابوو، زیادیکردووە و پـێشبینی دەکەن لەوەش زیاترببێت
زیاتر نیشـان بده