گەورە کاربەدەستێکی کورد لە سوریا دەڵێت ئەگەر ئەمریکا پشت بکاتە تەنها هاوپەیمانی خۆی لە سوریادا "کوردەکانی سوریا" ئەوا دەبێتە مایەی بنکۆڵ کردنی شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی.
کاربەدەستانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ ئۆپزسیۆنی سوریا بەر لە وتووێژە ئاشتیانەکەی ژنێڤ.
پۆلیسی دژە تێرۆر لە شاری ئەسینا پایتەختی یۆنان نۆ تورک دەستگیر دەکەن.
ڕێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ ئەو دوو هێرشە خۆکوژیەی بوونە هۆکاری کوژرانی یازدە کەس.
دەسەڵاتدارانی وڵاتی میسر دەڵێن هێزە ئاسایشیەکانی ولاتەکە بەلانیکەم 14 توندڕەوی ئیسلامییان لە سینا و لە پارێزگای سویس کوشتووە.
تێرۆریستێک کوژراوە لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی لە سۆماڵیا.
نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا دەڵێت حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریا بەشداری وڵاتەکەی لە وتووێژەکاندا لەگەڵ ئۆپزسیۆنی وڵاتەکەدا پشتڕاست نەکردۆتەوە کە بە مەبەستی کۆتاییهێنانە بە شەش ساڵەی قەیرانی سوریا.
لە کۆنفرانسێکی جیهانیدا سەبارەت بە چاودێری چەکی کیمیایی شەڕە قسەیەکی توند لە نێوان سوریا و هاوپەیمانەکانی لە لایەک و وڵاتانی تریش لە لایەکی تر ڕوویداوە.
سەرۆکی لوبنان دوو ڕۆژی ڕاوێژکردنی دەستپێکردووە لەگەڵ ڕێبەرانی سیاسی وڵاتەکەیدا لەسەر ئایندەی حکومەت.
وتووێژەکانی ئاشتی لە ژنێڤ لە وادەی خۆیدا دەستپێدەکەن بەو شێوەیەی بەرنامەی بۆ دانراوە، هەرچەندە پێدەچێت شاندی حکومەتی سوریا لە کاتی خۆیدا نەگاتە جێ.
موسوڵمانە سۆفییەکانی میسر دەڵێن بەرنامەی بەردەوامییان هەیە بۆ ئاهەنگ گێڕانی ساڵانەی ڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری موسڵمانان.
بەغدا لە هەوڵی زیادکردنی داهاتی سوتەمەنیدایە لەڕێی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازیەکانیەوە
ڕۆبەرت مۆگابی سەرۆکی زیمبابوی دواجار دەستبەرداری پـۆستەکەی بوو لە پاش 37 ساڵ لە حوکمڕانی وڵاتەکەی، ئەمەش دوای هەفتەیەک لەو فشارانەی بۆ ئەو مەبەستە کرایە سەری
فەرماندەیەتی لەشکری ئەمەریکا بۆ ئەفریکا ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگیـیەکانی ئەمەریکا بۆردومانی بنکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی بزوتنەوەی شەبابی سۆماڵیان کردووە و لە ئاکامدا زیاتر لە 100 چەکداری گروپەکە کوژراون
میدیاکانی تورکیا دەڵێن ڕۆژنامەوانێکی ڕۆژنامەی جمهوریەتی ئۆپـۆزسیۆن حوکمی 3 ساڵ و یەک مانگ زیندانی درا بە تۆمەتی پـرۆپاگەندە بۆ تێرۆر لەسەر تویتەر
خۆکوژێک ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی لە بازاڕێکی شارۆچکەی خورماتوو تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 21 کەس کوژراون و نزیکەی 50 کەسی دیکە برینداربوون
ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ بەشار ئەسەد هاوتا سوریـیەکەی کۆبووەتەوە، دوو ڕۆژ بەر لەو کۆبوونەوە لوتکەیـیەی بڕیارە لە نێوان ڕووسیا و ئێران و تورکیا ئەنجام بدرێت بۆ تاووتوێکردنی قەیرانی سوریا
کاربەدەستانی نەیجیریا دەڵێن لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا بۆ سەر مزگەوتێک لە شاری موبی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان بە لایەنی کەم 50 کەس کوژران و دەیانی دیکە برینداربوون
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت ئامادەیە ڕێبەرایەتی پارتەکەی بکاتەوە، ئەگەربێت هەڵبژاردنی پـێش وەخت ئەنجام بدرێت، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی شکستی هێنا لە پـێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەندی بۆ وڵاتەکەی
سەرەک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت لە سەرەتاکانی مانگی دوازدەدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسادا کۆدەبێتەوە
زیاتر نیشـان بده