کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ یاریـیەکانی ئۆلۆمپـیاد بڕیاری دا ڕێگە نەدرێت ڕووسیا بەشداری لە پـێشبڕکێی یاریـیەکانی وەرزی زستان بکات، ئەوەی بڕیارە لە شاری پـیۆنگچانی کۆریای باشور بەڕێوەبچن
دادگاییکردنی دەیان کەسانی ئەکادیمی و مامۆستای زانکۆ لە تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە دەسـتیپـێکردووە بە تۆمەتی پـڕۆپاگەندە بۆ تێرۆرزم، ئەمەش لەسەر ئەوەی نزیکەی 2 ساڵ لەمەوبەر یاداشتنامەیەکیان واژوکرد
وەزارەتی دادی ڕووسیا 9 دەزگای ڕاگەیاندنی ئەمەریکایی، لەوانە "دەنگی ئەمەریکا" بە بەکرێگیراوی بیانی ناودێرکرد، ئەمەش پاش ئەوەی ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا یاسایەکی واژوکرد کە ڕێگە دەدات
جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت هێزە کوردیـیەکان لە عەفرینن خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێـک لە دژی تورکیا، وە ئەنکەرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان داوای مۆڵەت لە کەس ناکات
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت وڵاتەکەی و ئەڵمانیا کۆکن لەسەر ئەوەی دەبێت ئێران دەسـتبەرداری بەرنامەی موشەکی بالستیکی خۆی ببێت و کۆتایی بە هەڕەشەکانی خۆسەپاندن بهێنێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
دادگایەکی ئوردن بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ کەسێکی سوری دەرکرد کە ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە نەخشەداڕشتنی تەقینەوەکەی مانگی شەشی ساڵی ڕابردووی ناو کەمپـێکی ئاوارە سوریـیەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە
شیعە سەرهەڵداوەکانی یەمەن دەڵێن عەلی عەبدوڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە کوژراوە
میری فەرمانڕەوای قەتەر بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداودا دەکات کە بڕیارە لە وڵاتی کوێت بکرێت.
نۆ گومانباری چەپڕەوی خەڵکی تورکیا لە پایتەختی یۆنان براونەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا گەیشتە پاکستان بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە و سەرۆکی لەشکر سەبارەت بە شەڕی دژی تێرۆرزم و ڕەوشی وڵاتی ئەفغانستانی دراوسێ
دانۆڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە زنجیرەیەک تویتدا هێرشی کردۆتە سەر لێکۆڵینەوەکانی دەزگای لێکۆڵینەوەی فێدراڵی (FBI).
هاوڵاتیان لە ناوچە کوردیـیەکانی سوریا ئەمڕۆ هەینی ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و قەزا و ناحیـیەکان، ئەمەش یەکەم هەڵبژاردنی لەم جۆرەیە لە سوریادا بکرێت
ژمارەیەک چەکداری تاڵیبانی پاکستان هێرشیان کردووەتە سەر کۆمەڵە بینای کۆلێژێک لە شاری پـیشاوەری هەرێمی خەیبەر پەختوونخوای باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە و لە ئاکامدا 9 کەس کوژراون و 38 کەسی دیکە برینداربوون
کارداری تورک بە ڕەچەڵەک ئێرانی، ئەوەی بە تۆمەتی یارمەتیدانی ئێران لە دەربازبوون لە سزاکانی ئەمەریکا لە نیویۆرک دەستگیرکرا، دانینا بەوەی بەرتیلی بە وەزیرێکی پـێشووی تورکیا داوە
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا دەڵێت زیاتر لە 400 سەربازی هێزی مارینزی ئەمەریکا کە یارمەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان دەدا لە ڕزگارکردنی شاری ڕەققە لە داعش، بەم زووانە دەگەڕێنەوە بۆ وڵات
دەسەڵاتدارانی تورکیا فەرمانی دەسـتگیرکردنی 66 کەسی دیکەیان داوە، ئەوانیش بە تۆمەتی پەیوەست بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو، ئەوەی ئەنکەرە گروپی فەتحوڵڵا گولەن پیاوی ئاینی تورکی پـێ تاوانباردەکات
سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە بە تەلەفون پەیوەندی بە ڕێبەرانی چین و کۆریای باشور و ژاپـۆن کرد، لە بارەی ئەو تاقیکردنەوە موشەکیـیەی ئەمڕۆی کۆریای باکور
فەرماندەی پـێشووی لەشکری کرواتەکانی بوسنە کە لە دادگای لاهای نێودەوڵەتی لەسەر تاوانی جەنگ دادگایی دەکرا، بە ژەهر خۆی کوشت
چەند میدیایەکی جیهانی دەڵێن دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعودیـیە شازادە متعب بن عەبدوڵڵا وەزیری پـێشووی پاسەوانی نیشتمانییان ئازادکردووە، ئەمەش پاش ئەوەی یەک ملیار دۆلاری وەک سەودایەک لەگەڵیدا داوەتە دەوڵەت
میدیاکانی دەوڵەتی تورکیا دەڵێن پـۆلیسی وڵاتەکەیان هەڵمەتێکی لە 49 شار دەسـتپـێکردووە بۆ دەسـتگیرکردنی زیاتر لە 350 کەسی لەشکری و سیڤیل، ئەمەش بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە هەوڵی کودەتا لەشکریـیەکەی ساڵی ڕابردوو
زیاتر نیشـان بده