کاربەدەستێکی باڵای کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ هەینی سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندووە، بەڵام بۆ جاری سێیەم و کۆتایی سزا توندەکانی ڕاگرتەوە، ئەوانەی دانراون بۆ فشارخستنە سەر تاران
بەرپـرسێکی باڵای ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوا لە ئەمەریکا دەکات جارێکی دیکە دەسـتبکاتەوە بەو بەرنامەیەی هەیبووە بۆ پشتیوانیکردن لەو گروپانەی ئۆپـۆزسیۆن، ئەوانەی شەڕی ڕژێمی سوریا دەکەن
وەزارەتی ناوخۆی تونس دەڵێت نزیکەی 780 کەس دەسـتگیرکراون لەوەتای لە ڕۆژی دووشەممەوە خۆپـیشاندانە ناڕەزایـیەکان لە دژی حکومەت دەسـتیانپـێکردووە
سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەگەر بێت و ئەمەریکا ئەو پیاوە ئاینیـیە تورکەی ڕادەسـت نەکات کە تۆمەتباری دەکات بە هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوتی ساڵی 2016 ، ئەوا هیچ تێرۆرستێک ڕادەستی ئەمەریکا ناکات
دەزگای دادوەری ئەمەریکا دەڵێت یەکەیەکی تایبەتی پـێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی حزبوڵڵای لوبنانی سەر ئێران لە ڕێگەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان داهات بۆ کارە تێرۆرستیـیەکانی دابین دەکات
لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممەوە هەتا پـێش نێوەڕۆی ئەمڕۆ پـێنجشەممە 10 بومەلەرزەی هێز مامناوەند لە ئێران و عێراقی داوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای لە وڵاتەکەی کردووە یارمەتی بدەن لە ئاسایـیکردنەوەی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا
ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا لە میانەی سەردانیدا بۆ سوریا لە مانگی دوازدەی ڕابردوو، گوتی بەشی زۆری هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا دەکێشێتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی داعش لە زۆربەی زۆری ناوچەکانی سوریا لەناوبران
دادوەرێکی فیدراڵی ئەمەریکا بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپی ڕاگرت لەبارەی ئەو گەنجانەی لە تەمەنی منداڵیدا بە شێوەیەکی نایاسایی هێنراونەتە ئەمەریکاوە
بەرپرسێکی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کۆریای باکور پـێشنیاری کردووە شاندێکی باڵا بۆ ئۆڵۆمپیادی زستانە لە پیۆنگچانگ ڕەوانەبکات
حکومەتی تونس دەڵێت ئەو خۆپـیشاندان و ناڕەزایـیانەی شەوی دووشەممە لە چەندان شاری وڵاتەکە بەڕێوەچوون، ئاژاوەگێڕی بوون و تیایاندا دزی کراوە و هیچ پەیوەندیـیان بە گرانی و بێکاریەوە نەبووە
پەرلەمانتارێکی ئێرانی لەوانەی بە ڕیفۆرمخواز دەناسرێن، دەڵێت نزیکەی 3700 کەس دەستگیرکراون لەسەر خۆپـیشاندانەکانی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو لە وڵاتەکەدا بەڕێوەچوون
سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ناوچە کوردیـیەکانی سوریا کردەوە و دەڵێت کاتی ئەوە هاتووە ڕووبەڕووی پارتی کرێکارانی کوردستان ببنەوە لەوەی ڕێڕەوێک بۆخۆی لە باکوری سوریا دروستبکات
دەسەڵاتدارانی تورکیا بەنیازن بۆ جاری شەشەم باری نائاسایی لە وڵاتەکەیان درێژبکەنەوە، ئەمەش لەوەتای لە مانگی حەوتی ساڵی 2016 هەوڵی کودەتا لەشکریـیەکە درا
سەرۆکی ئێران دەڵێت دەکرێت ڕەخنە لە هەموو کاربەدەستان بگیرێت و توڕەیی خۆپیشاندەرانیش لە ئێران زیاترە لە دۆسێ ئابورییەکان
دەسەڵاتدارانی دادوەری ئەڵمانیا دەڵێن دەسـتیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە هەوڵی کوشتنی یاریزانێکی تۆپی پـێ کە ناسراوە بەوەی لایەنگری کوردە
ئوردن دەڵێت پـلانێکی تێرۆرستی گەورەی پوچەڵکردووەتەوە کە لە لایەن گروپـێکی سەر بە داعشەوە دانرابوو بۆ دزین و پاشان هێرشکردنە سەر شوێنی ئاسایشی و لەشکری و سیڤیلی لە وڵاتەکەدا
سەرۆکی فەڕەنسا لە چین ئاماژە بەوە دەکات چین و ئەوروپا پێویستە پێکەوە کاربکەن لەسەر بەرنامەی "پشتێنە و ڕێگا" ی بێژینگ.
حکومەتی ئەڵمانیا دەڵێت سەرۆکی پێشووی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە ژێر چارەسەری تەندروستیدایە لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیادا.
میدیای تورکیا دەڵێت گومانبارێک کە بە ڕێکخستن و ئامادەکاری بۆ هێرشێکی خۆکوژی گوناهبارکراوە داوا دەکات لە زیندان ئازادبکرێت
زیاتر نیشـان بده