سەرۆکی فەڕەنسا لە چین ئاماژە بەوە دەکات چین و ئەوروپا پێویستە پێکەوە کاربکەن لەسەر بەرنامەی "پشتێنە و ڕێگا" ی بێژینگ، واتە ئەو پڕۆژەیەی بۆ پێکهێنانی ڕێگەی ئاوریشمییە.
ئیمانوێل ماکرۆن، ئەو پڕۆژەیە وەها ناودێر دەکات کە ناشێت یەک لایەنە بێت.
سەرۆکی فەڕەنسا ئەمڕۆ دووشەممە دەستیکردووە بە سەردانێک بۆ وڵاتی چین و لە میانەی ئەم سەردانەشیدا چۆتە مۆزەخانەی جەنگاوەرانی تاراکۆتا لە شاری شییان.
ئیمانوێل ماکرۆن لەو سەردانەیدا بۆ مۆزەخانەکە وتارێکی پێشکەش کردووە بە کارداران و ئەکادیمیستییەکان و خوێندکارانیش و تیایدا جەختی کردۆتەوە لەوەی "ڕێگەی ئاوریشم" هەرگیز تەنها هی چین نەبووە.
دوای سەردانە سێ ڕۆژیەکەی بۆ شاری شییان ماکرۆن و شاندەکەی پێکهاتووە لە کارگێڕانی کارداری و کاربەدەستانی وڵاتەکەی سەردانی بێژینگ دەکەن.
سەرۆکی فەڕەنسا لە هەوڵی پێکهێنانی هاوبەشییەکی ستراتیژیدایە لەگەڵ بێژینگدا لەسەر ژمارەیەک دۆسێ لەوانە تێرۆریزم، گۆڕانی کەش و هەوا و هەروەهاش هەوڵدان تا سەرۆکی چین ببێتە هاوپەیمانێک بۆ پەیماننامەی پاریس کە تایبەتە بە ژینگە و گۆڕانکاری کەش و هەوا.