کاربەدەستانی لوبنان دەڵێن لە ناوچەیەکی سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سوریا 12 کەس لە سەرمادا ڕەقبوونەتەوە و لە نێویاندا 3 منداڵ و 6 ژن هەن
یەکەم بەرپرسی باڵای ئەمەریکایە کە سەردانی ئەو ناوچەیە بکات لە دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ ناساندنی شاری ئۆرشەلیم وەکو پایتەختی ئیسرائیل
پـورتوگال بە فەرمی تۆمەتی هەوڵی کوشتنی ئاڕاستەی هەردوو کوڕەکەی سەعەد محەمەد ڕزا باڵیۆزی پـێشووی عێراق بۆ پـورتوگالی کرد لەسەر لێدانی نەوجەوانێکی پـورتوگالی بە شێوەیەکی مەترسیدار لە ساڵی 2016
وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت ئۆپەراسیۆنی لەشکری بۆ ناو عەفرین هەر ئەنجام دەدەن، بەڵام ساتی دەسـتپـێکردنی بەندە بەوەی لە چ کاتێکدا زۆرترین کاریگەری دەبێت و سەرکەوتنی زیاتر بەدەستدەهێنێت
گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دەڵێت لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی پارێزگای ڕەققەی باکوری سوریا لە داعش 600 شەڕڤانی ژن گیانیان لەدەستداوە
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بەیانـنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا پشتیوانی وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە گشتیـیەکانی عێراق لە کاتی خۆیدا لە 12 ی مانگی پـێنجی 2018
سوریا ئاگاهی بە ئەنکەرە دەدات، دەڵێت هەر جموجوڵێکی دوژمنکارانەی تورکیا یان دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری لە دژی سوریا ئەوا بە شێوەیەکی گونجاو وەڵامی دەدەنەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند وتووێژێکی نوێی ئاشتی بۆ سوریا لە هەفتەی داهاتوو لە ڤیەننا سازدەکات، ئەمەش پـێش چەند ڕۆژێک بەر لە دەستپـێکردنی کۆنگرەیەکی تایبەت بە سوریا کە لە لایەن ڕووسیاوە ڕێکدەخرێت
لە میانەی خۆپـیشاندانێکدا لە ویلایەتی ڕاخینی پـڕ کێشە لە میانمار حەوت کەس بە گولـلەی پـۆلیس کوژران
پـۆلیسی نەیجیریا دەڵێت ژمارەیەک چەکدار بۆسەیەکیان لە ویلایەتی کادونای باکوری وڵاتەکەیان داناوە و 2 پـۆلیسیان کوشتووە و 4 هاوڵاتی بیانییان ڕفاندووە
موسڵمانێکی بە ڕەچەڵەک پاکستانی پـۆستی وەزیری پەروەردەی ویلایەتی ڤێرجینیای گرتەدەست، ئەمەش پاش ئەوەی لە لایەن ڕاڵف نۆرثم فەرمانڕەوای ویلایەتەکە بۆ ئەو پـۆستە دەسـتنیشانکرا
پەرلەمانی کەتەلۆنیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەکەم دانیشتنی خۆیدا سەرۆکێکی نوێی بۆ پەرلەمانەکەیان هەڵبژارد کە ئەویش لایەنگری سەربەخۆیییە
کەسوکاری داعشە فەڕەنسایـیەکانی لە لایەن هێزە کوردیـیەکانی سوریاوە دەسـتگیرکراون داوا لە حکومەتەکەیان دەکەن ئەو خزمانەیان بهێننەوە بۆ فەڕەنسا
هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سعودیـیە دەڵێت میلیشیا حوسیـیەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن موشەکێـکی بالیستیکیان بە ئاڕاستەی شارێکی سعودیـیە هەڵداوە، بەڵام هێزی بەرگری ئاسمانی تێکیشکاندووە
سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا داوای لە بەریتانیا کرد بۆچوونی خۆی بگۆڕێت لە بارەی جێهێشتنی یەکێتیـیەکەیان لە ساڵی داهاتوو و گوتی یەکێتی ئەوروپا پـێشوازیان لێدەکات
کاربەدەستانی ئەڵمانیا دەڵێن هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکەیان چەند شوێنێـکیان لە سەرانسەری ئەڵمانیا پـشکنیوە بە دوای 10 کەس کە گومان دەکرێت سیخوڕیـیان بۆ ئێران کردبێت
سەرۆکی تورکیا دەڵێت لەگەڵ هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە وڵاتەکەی بەشداری لە هێرشی سەر عەفرین دەکەن وە لەوێ و مەنبجەوە دەستپـێدەکەن هەتا هەموو ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردیـیەکان کۆنترۆڵ دەکەن
سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە هەڕەشەی لە هێزە کوردیـیەکانی سوریا کردەوە و گوتی شیانی هەیە ئەنکەرە لە هەر کاتێکدا ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری لە دژیان ئەنجام بدات
ئیماراتی عەرەبی دەڵێت فڕۆکەی جەنگی وڵاتی قەتەر ڕێگەیان بە فڕۆکەیەکی سیڤیلی وڵاتەکەی گرتووە لەو کاتەی بەرەو مەنامەی پایتەختی بەحرەین دەچوو، بەڵام قەتەر ئەم ئیدیعایە ڕەتدەکاتەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لە دوو تەقینەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی گۆڕەپانی تەیرانی بەغدای پایتەخت 26 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و زیاتر لە 90 کەسی دیکە برینداربوون
زیاتر نیشـان بده