وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە هاوپەیمانێتی ناتۆ کرد کۆبوونەوەیەک لە بارەی لەشکرکێشیـیەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین سازبکات و دەڵێت حکومەتی وڵاتەکەی لەم بارەیەوە زۆر نیگەرانە
ڕۆژنامەی حوریەتی تورکی دەڵێت وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان گوتویەتی کارێکی ڕاست نابێت تورکیا لەگەڵ ئەمەریکا وتووێژ بکات لە بارەی شیانی دامەزراندنی ناوچەیەکی پارێزراو لە سوریا
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای سەپاندووە بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیا و کەسدا کە یارمەتی کۆریای باکور دەدەن لە دەربازبوون لەو سزا نێودەوڵەتیـیانەی خراونەتە سەری لەسەر چالاکیـیە موشەکی و ناوکیـیەکانی
نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا دەڵێت ئەو وتووێژە ئاشتیانەی بڕیارە ڕۆژی پـێنجشەممە لە ڤیەننا دەسـتپێبکەن، لە کاتێـکی ئێجگار هەستیاردا بەڕێوەدەچن
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە گەورە دیپـلۆماتی ئەڵمانیا لە ئەنکەرە لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا وتووێژبکات. دەڵێن لە بارەی ئەو چەکە ئەڵمانیانەیە کە لە هێرشی سەر عەفرین بەکاردەهێنرێن
کۆمەڵێک چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر ئۆفیسی ڕێکخراوی سەیڤ ذە چڵدرن Save the Children لە شاری جەلال ئابادی ناوەندی پارێزگای نەنگەهاری ئەفغانستان و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 2 کەس کوژراون و 14 کەسی دیکە برینداربوون
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی تورکیا دەڵێن هەتا ئەمڕۆ چوارشەممە دەسەڵاتداران 150 کەسیان دەسـتگیرکردووە کە لە تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە بارەی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکەی وڵاتەکەیانەوە لە دژی عەفرین نووسیویانە
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە سەرچاوەی خۆجێـیەوە ڕاپـۆرتی پـێگەیشتووە باس لە ئاوارەبوونی نزیکەی 5 هەزار کەس دەکەن لە ناوچەکانی عەفرین
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە کاتی خۆجێی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.9 پـلە بە پـێوەری ڕێختەر لە ناو ئاوی کەنداوی ئالاسکای دا کە دەکەوێتە باشوری ویلایەتەکەوە
بەڕێوبەرایەتی خۆسەری کوردی سوریا داوا لە خەڵکی ناوچەکانیان دەکات چەک هەڵگرن بۆ بەرگریکردن لە عەفرین، ئەمەش لەم کاتەی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین پـێی ناوەتە چوارەم ڕۆژیـیەوە
سیناتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەنگیان دا لەسەر پلانی خەرجییەکی کاتی بۆ کردنەوەی تەواوەتی حکومەتی فێدراڵی پاش سێ ڕۆژ لەو داخستنە کاتییەی لە ڕۆژی شەممەوە دەستیپێکرد
کرستیان و ئێزیدیـیەکانی لە ناوچە کوردیـیەکانی سوریا دەژین، دەڵێن مەترسیـیان هەیە لەوەی ڕووبەڕووی ستەم و زۆرداری ببنەوە کاتێک هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانیان پـێشڕەوی دەکەن. دەڵێن چەکدارانی ئیسلامیـیان لە نێودایە
هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان شەوی یەکشەممە کوتاییان هێنا بە ئابڵوقەی سەر هوتێلی نێودەولەتی کابۆل کە لە ئاکامدا چەندین بریندار و کوژراوی لێ کەوتەوە، لە نێو کوژراوەکان 14 کەسی بیانی هەن
شەڕ و پێکدادانی قورس ئەمڕۆش دووشەممە بەردەوام بووە هاوکاتی سێهەم ڕۆژی پێشڕەوییەکانی لەشکری تورکیا و هاوپەیمانەکانی بەرەو شاری کورد نشینی عەفرین لە سوریا
وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووە گەورەترین کاربەدەستی ئەمەریکایی سەردانی باڵیۆزخانەی نوێی وڵاتەکی بکات لە لەندەن، واتە ئەو باڵەخانەیەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ گاڵتەی بە نرخەکەی و شوێنەکەیشی دەهات
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی 12 ی مانگی پێنجی ئەمساڵی پەسەندکردووە بۆ هەڵبژاردنی گشتی لە وڵاتەکەدا، هەرچەندە سوننەکانی عێراق داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان دەکرد
کاربەدەستانی ئاسایش لە وڵاتی یەمەن دەڵێن سەرهەڵداوە حوثییەکان موشەکی جۆری کاتیوشایان گرتۆتە نومایشتێکی سەربازی لە نزیک شاری تەعز
سێرگیێ لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت نوێنەرانی کورد لەو لیستەدا هەن بۆ بەشداریکردن لە دیالۆگە نیشتمانییەی بۆ ئاشتی دەکرێت لە هەفتەی ئایندەدا لە سوچی
فەڕەنسا بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە بڕیاری سەرۆک دانۆڵد ترامپ کردووە سەبارەت بە نەکشانەوە لەو ڕێککەوتنە ناوکییەی خواستە ناوکییەکانی ئێران سنوردار دەکات، وێڕای داواکانی پێشتری سەرۆکی ئەمریکا بۆ گۆڕینی ئەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەی کراوە
دەسەڵاتدارانی تورکیا فەرمانی دەسـتگیرکردنیان بۆ 35 کەس دەرکردووە پاش ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکان لە دژی لەشکرکێشی وڵاتەکەیان بۆ سەر عەفرین هەڵوێستی خۆیان دربڕیبوو
زیاتر نیشـان بده