لایەنگران وهاندەران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆلۆمپـیاد گوێیان نەدایە پلەی زۆرسارد بۆ بینینی یاریە ئاگرینەکان، جوانی ڕۆناکی بەرنامە و ڕێپێوانی وەرزشکاران کە دەهاتنە ناو ئیستادیۆمی ئۆلۆمپـیادوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپـۆرتێکی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی ڕەتکردەوە کە تیایدا هێزەکانی ئاسایشی هەرێم تاوانباردەکات بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی بۆ گومانبارانی داعش
میسر ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری گەورەی لە دژی گروپە چەکدارە توندڕەوە ئیسلامیـیەکانی نێو وڵاتەکەی دەسـتپـێکردووە و تیایدا هێزی زەمینی و ئاسمانی و دەریایی و پاسەوانانی سنوور و پـۆلیس بەشداری دەکەن
ڕێکخراوی ئەمنستی ئنتەرناشناڵ داوای لە ئێران کردووە دەسـتبەجێ و بەبێ هیچ مەرجێک 3 چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ ئازادبکات، ئەمەش پاش ئەو ڕاپـۆرتانەی باس لەوە دەکەن مانیان لە خواردن گرتووە
تورکیا دەڵێت میوانداری کۆبوونەوەیەکی ئاست باڵای نێوان خۆی و ئێران و ڕووسیا دەکات کە تایبەت دەبێت بە پـرسی سوریا، بەڵام هێشتا وادەی کۆبوونەوەکە دەسـتنیشان نەکراوە
وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی کوردی مۆرکردووە بۆ بنیادنانی پاڵاوگەیەکی سووتەمەنی لە کەرکوک بە توانای بەرهەمهێنانی 70 هەزار بەرمیل سووتەمەنی لە ڕۆژێکدا
لەسەر خاکی سوریاوە، جەنەڕاڵێکی باڵای ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش وتی هێزەکانی ئەمەریکا لە مەنبجی شارۆچکەی کوردان لە باکوری سوریا دەمێننەوە، سەرەڕای داواکانی ئەنکەرە بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لەو ناوچەیەدا
پارتی یەکێتی کرستیانە دیموکراتەکانی ئەڵمانیا کە ئەنگێلا مێرکڵ سەرۆکایەتی دەکات ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ سۆشیال دیموکراتەکان بە ڕێکەوتنێک گەیشت بۆ پـێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەیان
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی وڵاتەکەی گەیشتووەتە تارانی پایتەختی ئێران، ئەمەش وەک دەڵێن لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدایە
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا داوایکرد هەموو ئەو گروپە چەکدارانەی ئێران کە لە سوریا هەن ئەو وڵاتە جێبهڵن، وە دەڵێت تورکیا و ئێران بە ڕەفتارەکانیان لەو وڵاتە یاسا نێودەوڵەتیـیەکان پـێشلدەکەن
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە نزیک شاری هوالیەنی ڕۆژهەڵاتی تایوانی داوە و بەپـێی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە بەهۆیەوە بە لایەنی کەم 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 150 کەسی دیکە برینداربوون
کاربەدەستێکی هەرێمی کوردستان دەڵێت لەم ساڵانەی دوایی نزیکەی 4 هەزار کەسیان دەسـتگیرکردووە کە گومانیان لێدەکرێت سەر بە داعش بن، دەشڵێت لە نێویاندا کەسانی بیانی هەن
نادیە موراد کچە چالاکوانی ئێزیدی قوربانی دەستی داعش خەڵاتی هێلەری کلنتنی وەرگرت لە بواری بەرەوپـێشچوونی ژنان لە ئاشتی و ئارامیدا
سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە داوای لە ئەمەریکا کرد هێزەکانی لە شاری مەنبجی باکوری سوریا بکشێنێتەوە، وە دەڵێت شارەکە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی دەگەڕێنێتەوە
داواکاری گشتی بەلجیکا داوای 20 ساڵ زیندانی کرد بۆ سەڵاح عەبدولسەلام، تاکە کەسی زیندووی نێو ئەندامانی ئەو تۆڕە تێرۆرستیـیەی هێرشەکانی 13 ی مانگی یازدەی ساڵی 2015 ی پاریسی ئەنجام دا
ئێران داوای لە تورکیا کردووە هێرشە لەشکرییەکانی بۆ سەر سوریا ڕابگرێت و دەڵێت ئەو کردە لەشکریانەی تورکیا لە ناوچەی عەفرین دەیانکات شکاندنی سەروەری سوریایە
چالاکوانانی سوریا دەڵێن بەلانی کەم 23 کەسی سیڤیل کوژراون لە ناوچەکانی نزیک دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکە لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی حکومەتی سوریا
ئەردۆغان یەکەم سەرۆکی تورکیایە لە ماوەی شەست ساڵی ڕابردوودا سەردانی ڤاتیکان بکات. پێشتر لە ساڵی 2014 دا هاوکاتی سەردانەکەی بۆ ئەستانبوڵ، پاپا فرانسیس لەگەڵ سەرۆکی تورکیادا کۆبووەوە
دەمڕاستێکی حکومەتی عێراق هەواڵی کەمکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراقدا پشتڕاست دەکاتەوە
هۆڵەندا بە فەرمی بڕیاری دا باڵیۆزی خۆی بۆ تورکیا بکشێنێتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی وتووێژەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ئاسایـیکردنەوەی پەیوەندیـیەکانیان گەیشتنە بنبەست
زیاتر نیشـان بده