سەرۆک وەزیری تورکیا بینالی یڵدرم دەڵێت وڵاتەکەی و یۆنان رێککەوتوون لەسەر چارەسەرکردنی گرژیـیەکانی نێوانیان لە رێگای دیالۆگەوە، ئەمەش رۆژێک پاش ئەوەی لە دەریای ئیجە
سەرۆکی نوێی هەدەپە دەڵێت پـێویستە تورکیا قایل بێت بەو ناوچانەی هێزە کوردیـیەکانی سوریا لە باشوری سنووری وڵاتەکەی کۆنترۆڵی کردوون
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت دەبێت ئێران سەربازەکانی و ئەو هێزانەشی پاڵپشتیـیان دەکات لە سوریا بیانکێشێتەوە
وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دابین کردنی 200 ملیۆن دۆلاری وەک یارمەتی و کۆمەکی نوێ ڕاگەیاندووە بۆ ئەو ناوچانەی لە سوریا لە داعش ڕزگارکراون
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت ئەمەریکا هەنگاوی مەترسیداری یەک لایەنە لە سوریا دەنێت کە ڕەنگە ببێتە مایەی دامەزراندنی ناوچەیەک وەک نیمچە دەوڵەتێک وابێت لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە سوریا
سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت حکومەتەکەی لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ گرتنەبەری هەنگاوی بنچینەیی بۆ ڕیفۆرمێکی تەواوەتی ژیان و پێکهاتەی ڕێکخراوەیی موسڵمانەکان لە فەڕەنسادا
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پـرۆژە بودجەی خۆی بۆ ساڵی 2019 ئاشکراکرد و تیایدا پـێشنیاری تەرخانکردنی 300 ملیۆن دۆلاری کردووە بۆ شەڕی دژی داعش لە سوریا
ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێس لە زاری کاربەدەسـتێکی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە بڵاویکردووەتەوە کە گوتویەتی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر سەربازگەیەکی لەشکری تورکیا لە نزیک شاری زاخۆ
یەکێتی ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات ڕێز لە خاکی وڵاتان ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بگرێت، ئەمەش پاش ئەوەی کەشتیە جەنگیـیەکانی تورکیا ڕێگری دەکەن لەوەی قوبرس بە دوای گازی سروشتیدا بگەڕێت لە نێو ئاوەکانی لە دەریای ناوەڕاستدا
بزوتنەوەی تالیبانی پاکستان پـشتڕاستیکردەوە جێگری ڕێبەری بزوتنەوەکەیان کوژراوە بە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە پـێدەچێت ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو ئەنجامی دابێت
سەرۆکی دەزگای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ژمارەی ئەو پەنابەرە سوریاییانەی لە ئوردونەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان لەم چەند مانگەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت پەیوەندیـیەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکا گەیشتووەتە خاڵێکی ئێجگار هەستیار کە ئیدی بە لایەکدا بەکەوێت
داواکاری گشتی ئیسرائیل داوا لە پۆلیسی وڵاتەکەی دەکات دەرکردنی ڕێنوماییەکانی دوا بخات لە بارەی وەک دەگوترێت دوو دۆسێی گەندەڵی سەرەک وەزیری ئیسرائیل
سەرکردەی ئەو هێزە کوردیەی سوریا کە هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی پشتیوانی دەکات دەڵێت ژمارەیەکی زۆری جەنگاوەرانی بیانی کە لە شەڕەکاندا بە دیل گیراون لای هێزەکانیەتی و دەشڵێت هیچ یەکێک لە وڵاتەکانیان نایانەوێت بگەڕێندرێنەوە
لە ڤیدیۆیەکدا وەک دەگوترێت ڕێکخراوێکی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی بڵاوی کردۆتەوە داوا لە لایەنگران و چەکدارەکانی دەکات هاوکاتی هەڵبژاردنەکەی مانگی داهاتووی سەرۆکایەتی وڵاتی میسر هێرش بکەن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت هەر دانوستاندنێک لەگەڵ کۆریای باکوردا تەنها لەو کاتەدا دەبێت نیشانی بدات دەخوازێت بەشداربێت لە وتووێژێکی بابەتیانەدا
ژمارەیەک لە گەورە ئاکادیمیـیەکانی ئێرانی داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەیان کردووە ڕوونکردنەوە بدات لە بارەی ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێرانی دەیڵێن چالاکوانێکی ناسراوی بواری ژینگە لە زینداندا خۆی کوشتووە
کوەیت میوانداریی کۆنفرانسێک دەکات بۆ بەدەستهێنانی یارمەتی و کۆمەک بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش دەگاتە بەغدا
تۆپباران و بۆردومانەکانی تورکیا بەردەوامن لەسەر ناوچەی کوردنشینی عەفرین لە سوریادا هاوکاتی شەڕ و پێکدادانە قورسەکان
لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ هاوسەرۆکی هەدەپە وەک دادپارێزانی تورکیا ئاماژەیان پێکردووە لەسەر بنچینەی پێشێلکردنی یاساکانی تورکیایە بۆ هاندان و هەروەهاش دەست هەبوون لە دۆسێی تێرۆریزمدا
زیاتر نیشـان بده