Accessibility links

خوێندکارێک بە چەک 17 کەس لە کۆلێژەکەی دەکوژێت


کاربەدەستانی ڕووسیا دەڵێن خوێندکاری کۆلێژێکی نیمچە دورگەی کریمە بە چەکەوە چووتە ناو بینای کۆلێژەکەی و کەوتووەتە تەقەکردن و لە ئاکامدا 17 کەس کوژراون و نزیکەی 50 کەسی دیکە برینداربوون.

تیمی بەرپـرس لە لێکۆڵینەوەکان ڕایگەیاند بەپـێی پـیاداچوونەوە بە ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێری، خوێندکارەکە ئەمڕۆ چوارشەممە بە تفەنگێکەوە چووەتە ناو بینای کۆلیژی پـۆلیتیکنک لە شاری کیرچی ڕۆژئاوای کریمە. پاشان دەرگای چەند پـۆلێکی کردووەتەوە و کەوتووەتە تەقەکردن و ئەو زیانە گیانیانەی داوە. دواتر چووەتە نهۆمی دووەمی کۆلێژەکە و لەوێ خۆی کوشتووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئاشکرا نەکراوە چی وەها لەو خوێندکارە کردووە ئەو تاوانە ئەنجام بدات.

XS
SM
MD
LG