دادگایەکی عێراق بڕیاری دا ژنێکی ئەندۆنیسیایی 15 ساڵ زیندانی بکرێت بە تاوانی پەیوەندیکردن بە داعشەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی دادگای ناوەندی تاوانەکان لە سەرۆکایەتی دادگای پـیاداچوونەوە لە ناوچەی ڕسافەی بەغدا ئەم بڕیارەی داوە پاش ئەوەی ڕاستی تۆمەتەکانی ئاڕاستەی ژنەکە کرابوون سەلمێندران.
بەپـێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری ژنەکە لە ڕێگەی سوریاوە گەیشتووەتە شارۆچکەی تەلەعفەری موسڵ و هاوسەری یەکێک لە ئەندامانی داعش بووە و لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانان کوژراوە.