کۆبۆنه‌وه‌یه‌ک له هه‌ولێر به‌رێوه چوو بۆ وت‌و وێژکردن له‌سه‌ر پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێک بۆ وت‌و وێژکردن له‌سه‌ر کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ند.
ته‌وفیق که‌رێم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بێگومان کێشه‌ی نێوان هه‌ریمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ند کێشه‌یه‌کی له مێژینه‌یه، لهوههتهی شوڕشی کوردی هه‌یه ئه‌و کێشه و مه‌سه‌ڵه‌ی دانوستاندنه ده‌ستیپێکردووه له ساڵی 61 وه تاکۆ ئێستا. کاک ته‌وفیق ده‌ڵێت ئه‌م کۆبۆنه‌وه‌یه له بناغه‌دا پرۆژه یاسایه‌ک بوه که له پێشدا له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی پێشکه‌ش به په‌ڕڵه‌مان کردبوو وه له‌م دوایه‌شدا که سه‌رۆکی حکومه‌ت سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کرد به‌ڵێنی پێ دان له‌گه‌ڵیاندا ئه‌و کێشانه‌ی که چاره‌نووس سازن و نیشتمانین پێکه‌وه به رێکه‌وتن له‌سه‌ری بریار بده‌ن، له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بناغانه سه‌رۆکی په‌ڕڵه‌مان له‌سه‌ر داخوازی سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌فته‌ی ڕابوردوو کۆبونه‌وه‌ی کرد له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌کان وه نوێنه‌ری فراکسیونه‌کانی کورد له به‌غدا وه نوێنه‌ری فراکسیونه‌کان له هه‌ولێر واته جگه له سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌موو لایه‌نه‌کان تێدا به‌شدار بوون.