لەکاتێکدا هەرێمی کوردستانی عێراق لە قەیرانێکی قوڵ و ئاڵۆزدایە بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم ماوەیەی ڕابردووەوە، خەڵک گلەیی لە میدیاش هەیە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە بەرچاو ڕوونیەک بدات بە وەرگر لە هەرێمەکەدا.
لەگەڵ ئەوەشدا کە بەغدا و هەولێر جەخت لەهەبوونی دیالۆگێکی بابەتیانە و ڕاشکاوانە دەکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت ڕوناکییەک لە ئاسۆدا بەدی ناکرێت بۆ دەستپێکردنی ئەو دیالۆگە.
ئەگەرچی ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی 25 ی مانگی نۆی ساڵی 2017 لە هەلومەرجێکی ئاڵۆزی سیاسی و ئاسایشیدا کرا بەڵام وەک چاودێر دەڵێن ڕۆژانی پاش ڕیفراندۆم بارودۆخەکە بەرەو خراپتر چوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق نامەیەک دەنێرێت بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم و داوا لە پەرلەمانتاران دەکات تا چییدی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی درێژ نەکرێتەوە.
کورد بەشدارییەکی ڕاستەقینەی هەبوو لە داڕشتنی دەستوری عێراقدا و سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان جەختی دەکردەوە لەوەی دەنگدان بۆ ئەو دەستورەی عێراق یانی دەنگدان بە پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و پاراستنی سەقامگیری.
لە دانیشتنێکی تایبەتدا پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق تەمەنی خۆی بۆ هەشت مانگ درێژکردەوە.
سەرەک وەزیری عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی دەبێت ئەو ڕیفراندۆمەی هەرێمی کوردستانی عێراق کردی بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق هەڵبوەشێندرێتەوە نەک سڕ بکرێت.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق تا هەشت مانگی تر لە کاردا دەبێت پاش ئەو بڕیارەی ڕۆژی سێشەممە لەناو پەرلەماندا درا بۆ درێژکردنەوەی کار و ئەرکەکانی پەرلەمان.
هاوکاتی سەردانەکەی بۆ ئانکەرە، سەرەک وەزیری عێراق لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی تورکیادا تاووتوێی چۆنیەتی سەپاندنی سزاکانی بەغدا دەکات بەسەر کورددا.
لەگەڵ هەروادێ و ئاڵۆزبوونی زیاتری ڕەوشی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا وەها بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە سەرەک وەزیری عێراق سەردانی تورکیا بکات.
وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەردانە لە ناکاوەکەیدا بۆ بەغدا جەختی لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو شار و شارۆچکانەی عێراق کردۆتەوە کە لە دەستی داعش ڕزگارکراون.
تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی هەڕەشە و مەترسییەکی گەورە بوون بۆسەر ئایندەی هەرێمی کوردستان بەڵام دوای هەر شەڕێکی قورس و خوێناوی کورد ڕووبەری زیاتری لە ناوچە دابڕێندراوەکان کۆنترۆڵ دەکرد.
هەر لە سەرەتای دروستبوونی بیرۆکەی ڕیفراندۆمەوە ناکۆکییەکانی ناو ماڵی کورد زیاتر پەرەیان سەند و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیشدا گرفتەکان زیاتر و زیاتر دەبن.
ئێستاشی لەگەڵدا بێت پارتی و یەکێتی بەردەوامن لە تیر و توانج گرتنە یەکتر لەسەر ڕووداوەکانی کەرکوک لە هەمان کاتیشدا خەڵک لۆمە و گازەندەی لەو دوو لایەنە فەرمانڕەوایەی هەرێمی کوردستانە.
ڕەوشی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزە و هەروادێ هێزە ئاسایشییەکانی عێراق لە پێشڕەوی زیاتردان و هێشتا هیچ بەرچاو ڕوونییەک نییە ئایا سنورەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ پێش شەڕەکانی ساڵی 2014 ی داعش یان بۆ پێش ڕووخاندنەکەی ساڵی 2003 ی دیکتاتۆری عێراق.
لە خانەقین کۆبوونەوەیە لە نێوان حشدی شەعبی و پێشمەرگە لە جەلەولا و قەرەتەپەش پیشمەرگە کشایەوە. ئێستا حەشدی شەعبی داوای قەزای خانەقینیش دەکات، بەڵام هەتا ئەم ساتە پێشمەرگە ڕازی نەبووە
پاش ئەوەی شەوی یەکشەممە هێزەکانی عێراق پـێشڕەویـیان بەرەو ناوچەکانی کەرکوک و شارەکە کرد، بەبێ بەرگریـیەکی ئەوتۆ توانیان ناوچەیەکی فراوان کۆنترۆڵ بکەن. هەر یەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی ئۆباڵی ئەمەی ڕوویداوە دەخەنە ئەستۆی یەکتر
دوابەدوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی نێوانیان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختیان کردەوە لەوەی پێویستە تەواوی کێشەکان لەگەڵ بەغدادا بە دانوستاندن چارەسەربکرێت.
سەبارەت ڕێککەوتنی ناوکی ئێران سەرۆک ترامپ گازەندەیەکی زۆری هەیە بەرامبەر ڕێککەوتنەکە و هەروەهاش سزای نوێی سەپاندە سەر سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.
سەبارەت بە ڕووداوەکانی درەنگانێکی ڕۆژی پێنجشەممەی باشوری کەرکوک لێدوانی کاربەدەستانی عێراق و کوردیش زۆرن.
زیاتر نیشـان بده