دوابەدوای ڕیفراندۆمەکەی بۆ سەربەخۆیی کرا ڕۆژی 25 ی مانگی نۆی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستانی عێراق، پرسیارگەلێکی زۆر سەبارەت بە ئاکامەکان و هەروەهاش هەڵبژاردن هاتوونەتە ئاراوە.
کۆبوونەوەکان بەردەوامن بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر. دواترین کۆبوونەوە ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەمە بووە لە سەری ڕەش لە نێوان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا.
بەغدا دەخوازێت گەمارۆی زەمینی و ئاسمانی لەسەر هەرێمی کوردستان بسەپێنێت بەهۆی ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی 25ی مانگی 9وە.
سەرەک وەزیری عێراق دەگاتە پاریس و لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسادا جارێکی تر جەخت لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکاتەوە .
لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژی 25 ی مانگی نۆ بۆ کورد دەشێت ڕۆژێکی جیاواز بێت لە ڕۆژەکانی تری بەڵام پێناچێت بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بە گشتی و بۆ وڵاتانی ناوچەکەش بە تایبەتی جیاوازییەکی ئەوتۆی هەبووبێت.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە دوا دانیشتنیدا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند سەبارەت بەو بڕیارانەی لە پەرلەمانی عێراقەوە دراون دژ بە هەرێمی کوردستان.
بەغدا، ئانکەرە، تاران، بەردەوامن لە هەڕەشەکانی خۆیان بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، بەغدا ت لەگەڵ تورکیادا لە ڕێککەوتندایە تا تەواوی نەوتی وڵاتەکە بە بڕیار و ئاگاداری حکومەتی نێوەندی بێت، ئێرانیش لەگەڵ هەموو هەنگاوەکانی عێراقدایە بۆ دژایەتی کردنی جیابوونەوەی کورد.
هەرێمی کوردستانی عێراق ڕیفراندۆمی خۆی کرد و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق زیاترە لە دەنگی نەخێر.
لەگەڵ هەموو ناڕەزاییە نێونەتەوەییەکان و ئەو ناڕەزاییانەی لە هەرێمەکەشدا هەیە کورد لە عێراقدا ئەمڕۆ دووشەممە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ ئەو ڕیفراندۆمەی مشتومڕێکی زۆری سیاسی ناوەتەوە.
لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا دابەشبوونێکی بەرچاو هەیە لەسەر پرسی کردن و نەکردنی ڕیفراندۆم بە گشتی و بە تایبەتیش لە ناوچە دابڕێندراوەکان.
چەند کاتژمێرێک ماوە بۆ دەستپێکردنی دەنگدان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ئەو ڕیفراندۆمەی مشتومڕێکی زۆری سیاسی بە دوای خۆیدا هێناوە.
وتارەکەی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەردەم ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێناوە.
سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەرزەنشتێکی زۆری کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد
تا ئێستاش فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی عێراق بەشدارییان لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقدا نەکردووە پاش بڕیارەکانی پەرلەمان بۆ ڕێگەگرتن لە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی تورکیا لە ئەستانبوڵ بە پەیامنێرانی وتووە ئانکەرە و بەغدا هاوڕان لەسەر ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
نمونە ئێجگار زۆرن لەسەر گرنگی پەیکەرەکان لە ژیانی فەرهەنگیماندا هەم وەک کورد و هەمیش لە ئاستی جیهانیدا. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە هەمیشە پەیوەندییەکی نادیار یان ناتەباش ئامادەیی نەبێت لە نێوان پەیکەر و کۆمەڵگە و پەیکەر و فەرمانڕەوایانی دەسەڵاتداریشدا.
لەگەڵ هەروادێ و نزیکبوونەوە لە وادەی دیاریکراو بۆ ڕیفراندۆم، کێشە سیاسییەکان هەروادێ و زیاتر و زیاتر قوڵ دەبنەوە لە ناو هەرێمی کوردستان و هەروەهاش لە نێوان بەغدا و هەولێریشدا.
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا کە فراکسیۆنە کوردیەکان بایکۆتیان کرد بڕیاری ڕەتکردنەوەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی داوە و هەروەهاش دەسەڵاتی داوە بە سەرەک وەزیری عێراق بۆ بەکارهێنانی هێز دژی ڕیفراندۆم.
دابینکردنی بژێوی ژیان وەهای کردووە دانیشتوانی ناوچە سنوریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ باشوری کوردستاندا، پەنا ببەنە بە کۆڵبەری، وێڕای هەموو ئەو مەترسییانەی بەهۆی ئەم کارەیانەوە دەکەونە سەر ژیانیان.
لەماوەی ئەم چەند مانگەی ڕابردوودا و ئێستاشی لەگەڵدابێت لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوام لە کۆبوونەوەدان وەک دەڵێن بە مەبەستی باشتر کردنی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراقە.
زیاتر نیشـان بده