خۆپـیشاندانی ناڕەزایی دەربڕین شاری سلێمانی و ژمارەیەک شارۆچکەی تری هەرێمی کوردستانی عێراقی گرتەوە وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ڕەوشی ناهەمواری خەڵک.
بەپێی ڕای زۆرێک لە چاودێر، قوڵی و ئاڵۆزی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە پاش ڕیفراندۆم و هەروەهاش ڕووداوەکانی 16 ی مانگی دەوە، بێدەنگییەک لە بەرامبەر ڕووداوەکان دەخوێندرێنەوە کە هەندێک بە بێدەنگییەکی ترسناک ناودێری دەکەن.
زۆر جار ئەو پرسیارانەمان بەرگوێ کەوتووە ئایا بۆ مرۆڤ دەخوێنێتەوە؟ ئایا خوێندنەوە گرنگە یان ئەزموونەکانی ژیان گرنگترن؟ ئایا خوێندنەوە چ جێیەک بۆ مرۆڤ دەگرێت؟! وە چەندان پرسیاری تری هاوشێوە.
سەرەک وەزیری عێراق ڕایدەگەیەنێت شەڕی دژی داعش کۆتاییپێهات و وەک دەڵێت هێزە ئاسایشییەکانی وڵاتەکەی سەرکەوتنی تەواوەتییان بەسەر تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامیدا تۆمارکرد.
لەگەڵ قوڵی و ئاڵۆزییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا وەک شیکەرەوە دەڵێن هێشتا ئاماژەیەک لە ئارادا نییە بتوانرێت بگوترێت سەرەتایەک بۆ باشکردنی ڕەوشەکە دەستیپێکردووە.
هونەر لای (هەڵبەست دیلان) ئەو جۆرە بازرگانیکردنە نییە کە هەر لە پێشکەشکردندا سنوردار بێت، بەڵکو لەگەڵ پاراستنی گیانی هونەریدا دەشێت بکرێتە ئامڕازێکیش بۆ گەیاندنی پەیامە مرۆڤایەتییەکان لە کاتی کارەساتەکاندا.
وەک بارێکی باو تێگەیشتن یان لەگەڵ ناوهێنانی وشەی فەلسەفەدا دەستبەجێ ژمارەیەک ڕێنوماییمان بە بیردا دێت کە وەک پرەنسیپێک بۆ ژیان دەخرێنە ڕوو.
سەرۆکی فەڕەنسا داوا دەکات بەغدا و هەولێر دەستبکەن بە دیالۆگێکی ڕژد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان لەسەر بنەماکانی دەستوری عێراق و هەروەهاش یەکپارچەیی خاکی عێراق.
هێشتا شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی بە فەرمی کۆتایی نەهاتووە، بەڵام هەر لە ئێستاوە مشتومڕێکی زۆری سیاسی هاتۆتە ئاراوە سەبارەت بە ڕۆڵ و پەیوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 25 ی مانگی یازدە کراوەتە ڕۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان لە کاتێکدا لە تەواوی ڕۆژەکانی ساڵدا ژنانی کۆمەڵگەکان لە سەرانسەری جیهاندا ڕووبەڕووی توندوتیژی جۆراوجۆر دەبنەوە.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە وتووێژەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا بۆ هێنانە ئارای زەمینەیەکی هاوبەش و کارکردن لەسەر ئەو زەمینەیە بۆ دەرهێنانی هەرێم لەو قەیرانانەی تێیکەوتووە.
یەکگرتووی ئیسلامی لە ئێستادا پشتیوانی لە پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی دەکات لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا وەک هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی ڕەوشی قەیراناوی هەرێم.
کەم نین ئەوانەی کامەران ڕەئوف بە دەروێشێکی پڕ لە میهر و وەفا دەزانن بۆ هونەری نەتەوەیەک و لە ئیشە ناوازەکانیدا ئەرکێکی تری ڕاستەقینەی ساڕێژکردنی برینەکانی نواندن و دەرهێنانیشە.
نێردراوی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پاش سەردانەکەی بۆ بەغدا، دەچێتە هەولێر و لەوێش لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستاندا کۆ دەبێتەوە.
لە نێوەندی قوڵپدانی ڕووداوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێشتا ناکرێت وەها سەیری وڵاتێکی بەشەڕ وێرانبووی وەک عێراق بکرێت کە ببێتە سەرچاوەیەک بۆ ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت ئەو شێوازی کاراکردنەوەیەی پەرلەمانی هەرێم بە شێوازێک بووە تەنها بۆ ڕەوایی دان بووە بە هەندێک هەنگاو کە لە دەرەوەی پەرلەمانەوە نراون.
کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی هەرێم دوا دەخرێت.
هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت هێشتا نەزانراوە ئایا سەرەتای سەرهەڵدانی چیرۆک بۆ منداڵان دەگەڕێتەوە بۆ کەی، بەڵام ئاشکرایە لە فەرهەنگی هەموو گەلاندا زارەکیانە چیرۆکەکان بۆ منداڵان گێڕدراونەتەوە.
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوا لە هەردوو حکومەتی نێوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکات تا کێشەکانی نێوانیان بەپێی دەستوری عێراق چارەسەر بکەن.
بەغدا و هەولێر بەردەوام جەخت دەکەنەوە لەوەی پێویستە دانوستاندن بکرێت بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە هێشتا زەمینەیەکی هاوبەش بۆ دیالۆگ لە نێوانیاندا نەهاتۆتە ئاراوە.
زیاتر نیشـان بده