خۆپیشاندانەکە پێشتر لە لایەن دەستەی مامۆستایانی ناڕازی و دەستەی بەرەی خەڵکەوە ئامادەکاری بۆ کرابوو، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن کە 17 ی ئەم مانگە وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خوێندن 27 ی مانگە
فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای هێزه‌کانی (70)ی پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یه‌نێت وه‌ک هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی 70 پشتیوانی له داخوازییه‌کانی مامۆستایان ده‌که‌ن و نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕازیش ده‌ڵێت پێشمه‌رگه پشتیوانی له داخوازییه‌کانمان ده‌کات
عادل حه‌سه‌ن یه‌كێك له‌و مامۆستا ناڕازیانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركرا به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند "سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتێک چووم بۆ نان كڕین و گه‌ڕامه‌وه له لایه‌ن دوو ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نیه‌وه كه چه‌ند كه‌سێكی تێدا بوو خۆیان به هێزی به‌گژدا چونه‌وه‌ی تاوان ناساند و یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانیش تاكسی بوو ڕفێنرام".
هەتا ئێستا به‌شێک له مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی سوورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان و ده‌ڵێن له ساڵی نوێی خوێندندا ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن ناكه‌نه‌وه و پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێناكاته‌وه
مه‌حمود سه‌نگاوی به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ده‌ڵێت هه‌ر وه‌فدێك له ئاستی وه‌زیر یان جێگری وه‌زیر بێت ئێمه وه‌ك سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كانی یه‌كێتی نایبینین ته‌نها ئه‌و كه‌سه سه‌ربازیانه نه‌بێت كه جار جار دێنه میحوه‌ره‌كان. چونكه پێگه‌ی یه‌كێتی به‌هۆی كێشه و ململانێ ناوخۆییه‌كانی خۆمانه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌و وه‌فدانه به‌پێویستی نازانن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆببنه‌وه.
گوشاره‌كان بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هۆی پێنه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه له شاری سلێمانی توندر ده‌بنه‌وه و نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانیش له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ده‌سته‌یه‌كی نوێی ناڕه‌زایه‌تی پێكده‌هێنن
ئەمساڵ خەڵكی سلێمانی جیاوازتر پێشوازیان لە جەژنی قوربان كرد لە سێیەم ڕۆژی جەژندا باس لە شێوازی پێشوازیكردن لە جەژن و مەراسیمەكانی جەژن دەكەن
سامان حسێن سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای كه‌مپینی هاوكاری كردنی خاوەن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان بڕی ئه‌و هاوكاری و كۆمه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژی كه‌مپینی هاوكاریكردنی ڕێكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سلێمانییه‌وه پێشكه‌ش به ڕێكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كراوه.
ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی کوردسـتان لەبارەی ناوەندی بڕیار و كێشەكانی ئەو حزبە بۆ دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند ئەم كێشانە لە بنەڕەتدا هەبوون، بەشێكی پەیوەستن بە غیابی مام جەلال
شێخ جەعفەر مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە میانی وتووێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا باس لە كێشەكانی ئێستای یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات
هەتا ئێستا زۆرینه‌ی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خۆیان یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه له‌سه‌ر ده‌نگدان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له هۆشیار زێباری وه‌زیری دارای حكومه‌تی عێراقی
فراكسیۆنی زه‌رد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پارێزگار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له سلێمانی حیزبی بووه و یاسایی نه‌بووه. لەو باره‌یه‌وه زیاد كاكه ڕه‌زا به ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند "ئه‌وه‌ی له ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ڕوویدا پڕۆسه‌یه‌كی سرف حیزبی بوو نه‌ك یاسایی."
به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان قایمقامی سلێمانی له میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی شاخی گۆیژه كرد
له شاری سلێمانی به ئاماده‌بونی چه‌ندین پسپۆڕی بواری ژینگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سێیه‌مین كۆنفرانسی پاراستنی ژینگه‌ی بازیان به‌ڕێوه‌چوو
دڵشاد مه‌جید به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌ڵێت هەتا ١-٩ دوا واده‌مان داوه‌ته حكومه‌ت تا بزانین چی پێده‌كرێت بۆ چاككردنی سیستمی موچه‌ی مامۆستایان تا بچینه‌وه ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
قادر ڕه‌زگه‌یی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا ده‌ڵێت به ته‌داخولی حیزبی سیاسی و خودی لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێگه نه‌درا دادگا به‌شێوه‌یه‌كی پشوودرێژانه له‌و دوو بانده‌ی ده‌ستگیركرابوو بكۆڵێته‌وه
پاش ئازادكردنی كه‌سێک کە له لایه‌ن ئاسایشه‌وه به سه‌رۆكی گروپێکی بازرگانیکردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی هاوڵاتیان تۆمه‌تبار كرابوو، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیـیهكان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕه‌خنه له ئاسایشی سلێمانی ده‌گرێت و دەڵێت ناوی خه‌ڵک ده‌زڕێنن
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت هەتا ئێستا تاكه كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگای سلێمانی به ته‌نها خۆیه‌تی
وێڕای نیگه‌رانی له باره‌ی كوشتنی ڕۆژنامه‌نووس وەدات حسێن ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌گه‌ر دۆخی ئێستای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌م شێوه مه‌ترسیه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه ئه‌وا هیچ پێشكه‌وتنێک به خۆیه‌وه نابینێ
له شاری سلێمانی گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی دژ به كوشتنی ڕۆژنامه‌نوس وه‌داد حسێن سازكرا و تێدا ئیدانەی كوشتنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه كرا.
زیاتر نیشـان بده