شاخه‌وان عه‌بدوڵا بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی ڕاپۆرتێكی ده‌نگی ئه‌مەریكاوه ئێستا وه‌ک بڕیارده‌ر لیژنه‌كه‌یان ڕایسپاردووه بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر دروستكردنی بازگه‌ی نوێ له لایه‌ن ئێرانه‌وه
ده‌سته‌ی پشتیوانی له ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی شه‌نگال داوای یه‌ک هه‌ڵوێستی له‌لایه‌نه سیاسی و حكومی و ڕێكخراوه‌كان ده‌كات ئه‌م داوایه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش له میانی سه‌ردانی ده‌سته‌كه به جیا بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌كان و حكومیه‌كان كرا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجامیان دا
شۆڕش حاجی گوتیشی ئێمه هه‌ڵوێستی خۆمان به‌وان وتووه ئیتر بزانین پارتی قبوڵی ده‌كات یان نا؟چونكه پارتی خۆی ئه‌م دۆخه‌ی تێكداوه و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بێت ئه‌وا هه‌ر خۆی ده‌توانێت دۆخه‌كه چاكبكاته‌وه،خۆ ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان سور بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی ئه‌وا چیتر پێویست به كۆبونه‌وه ناكات.
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم به‌رپرسی ژوری په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له میانه‌ی وتووێژێكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت "ئێمه وه‌ك گۆڕان ده‌ڵێین پێویست به كۆبونه‌وه و سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ناكات تا بار و دۆخه‌كه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ١٢ی ئۆكتۆبه‌ر".
ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری جڤاتی دیموكراتی ته‌ڤده‌م له میانەی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا باس له هه‌وڵی كودهتاكەی توركیا ده‌كات و به سیناریۆی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ناوی ده‌بات.
به‌هۆی شه‌پۆلێكی گه‌رما كه ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌رپرسان ته‌ندروستی ڕێوشوێنی تایبه‌ت ده‌گرنه به‌ر بۆ ڕوو به‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێك كه له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه بكه‌وێته‌وه
دەشڵێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به ده‌نگده‌رانمان دا ڕێگه ناده‌ن جێ به‌جێی بكه‌ین ده‌ڤه‌ری سه‌وز كه‌موكوڕی زۆری تێدا هه‌یه هه‌تا نوێنه‌ره‌كانی یه‌كێتش نه‌یانتوانیووه ئه‌و جیاوازیه‌ی ده‌ڤه‌ره نه‌هێڵن
له‌سه‌ر هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی توركیا به‌شێک له هاووڵاتیانی سلێمانی ڕای جیاوازیان هه‌یه و هه‌ندێک پێیان باش بوو سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كوده‌تایه و كۆتایی هێنان به حكومه‌ته‌كه‌ی ئاکەپە.
له شاری سلێمانی كه‌مپینی پاراستنی دار و دره‌خت و پاركه‌كانی شار ڕاگه‌یه‌ندرا. له‌وباره‌یه‌وه هاوژین عوسمان لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی به ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند....
دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غداد بۆ به‌شداری كردن له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كه وا بڕیاره ڕۆژی سێ شه‌ممه ده‌ستپێبكاته‌وه.
هه‌فته بازاڕی هیوا بۆ كۆمه‌ک كردنی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه به‌رده‌وامه و سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆژه‌كه‌ش باس له به‌ده‌مه‌وه هاتنی خه‌ڵكی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن بۆ پڕۆژه‌كه.
ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی دوو به‌رپرسیانه‌وه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌ناڵی ڕووداو ده‌دوێت.
دەستەى نەزاهەى عێراق بڕیارى دەستگیركردنى بۆ بەڕێوەبەرى بانكى جەلەولاى سەربە پارێزگاى دیالە دەركرد، بەتۆمەتى ئەوەى لەكاتى شەڕى نێوان داعش و هێزى پێشمەرگەدا بڕى 24 ملیار دینارى عێراقى لەنێو بانكەكەدا بووە و دزراوە
ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا ده‌ڵێت نزیكه‌ی چوار هه‌زار په‌نابه‌ر له چه‌ند دورگه‌یه‌كی یۆنان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی لیستی زه‌رد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له میانی وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باس له بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات بۆ تاپۆكردنی موڵك له‌سه‌ر هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب
چه‌ند په‌ناخوازێكی کوردستانی ئێران لە شاری سلێمانی له لایه‌ن پۆلیسی سلێمانیه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن و پاش چه‌ند کاتژمێرێک ئازاد ده‌كرێن و ئه‌وان ده‌ڵێن له‌سه‌ر داواكردنی مافه‌كانی خۆیان بووه.
ڕێكه‌وت زه‌كی سه‌رۆكی لیستی سه‌وز له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت پارێزگاری سلێمانی به بڕیاری به‌ناو كردنی موڵكی گواستراوه و نه‌گواستراوه بۆ هاوڵاتی غه‌یره كورددا چۆته‌وه
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له میانەی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت به نیازن وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمار بكه‌ین.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ڕایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێک به فه‌رمی داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی پشكنینی(DNA) نه‌كردووه بۆ هاوناز (مه‌ریه‌م باروتیجان).
خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تەكان گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا ئه‌نجامدا و تێیدا دووپاتی داواكانی خۆیان كرده‌وه له‌سه‌ر پێدانی موچه‌ی مانگانه و لابردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه له‌سه‌ر موچه‌كانیان .
زیاتر نیشـان بده