دڵشاد بابانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی ده‌ڵێت دوو سكاڵامان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار كردووه و له ئێستاشدا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی داواكاری گشتین.
عەبدولڕەزاق شەریف بەرپرسی میدیای بزوتنەوەی گۆڕان لە هەرێمی کوردستان کوشتنی ڕۆژنامەنوسێکیان کە پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێن و تۆڕی میدیای گۆڕانە لە ئامێدی ڕادەگەیەنێت
پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە شاری سلێمانی کە لە شوێنی کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئەمنی شارەکە نزیکە، دەڵێت لە پاش کۆبوونەوەی سەردار قادر له بری پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی شارەکە بڕیار دراوە هەموو دەسـتگیرکراوەکانی ئەمڕۆی پەیوەست بە ناڕەزایـیەتیـیەکان ئازاد بکەن
كاردانه‌وه‌ی جیاواز لە شاری سلێمانی هه‌ن له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەهاش كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
بە هۆێ ئەو بارودۆخە ئالۆزی و قەیراناویەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هاتوەتە ئاراوە تا رادەیەک ژیان و جم و جۆڵ راوەستاوە و گیر‌و گرفت یەخە و گەروێ زۆربەی دام و دەزگاکانی گرتووە و خۆپێشاندانەکانیش هەر وا بەردەوامن.
لایەنە کوردیـیەکان باس لە هەڵوێستی خۆیان دەکەن لەسەر پرسی مامەڵەکردنی حکومەتی ناوەندی عیراق بە جیا لەگەڵ پارێزگاکان بە تایبەت لەگەڵ پارێزگای سلێمانی لەسەر بابەتی دابینکردنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئەو شارە لەلایەن بەغدادەوە
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان باس لە بەشداریکردنی کورد لە شەڕی ڕزگارکردنی موسڵ دەکات و دەڵێت چەند هۆکارێک وایکرد کورد بڕیاری بەشدرایکردن بدات
سه‌ره‌ڕای بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ڵام به‌شێك له مامۆستایان ناڕازی به‌رده‌وام بوون له خۆپیشاندان و بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن
به‌شێك له هاوڵاتیانی سلێمانی نیگه‌رانن له ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكان و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و سه‌رۆك شاره‌وانیه كورده‌كان له توركیا.
هه‌رچه‌نده زیاتر له مانگێك تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندندا به‌ڵام تا ئێستا به هۆی سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه و ناڕه‌زایی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی،زانكۆی سلێمانی ده‌ستی نه‌كردۆته‌وه به پڕۆسه‌ی خوێندن.
لە دواین هەڵمەت لەڕۆژانی ٢٣ی مانگ بەدواوە دەستیپێکرد لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە(٢٦٣) هەزار منداڵ کوتراون کە دەکاتە لە ٩٩%.
دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی شورای کوردستان لەسەر پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت، سەردار قادر کەلوپەلەکانی کۆدەکاتەوە و دەچێتەوە ماڵەوە
سەرۆکی بەشێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی چەند کۆبونەوەیەک بەمەبەستی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان
دایکان و باوکانی قوتابیان و خوێندکاران نیگەرانن لە دوا ڕۆژی منداڵەکانیان بە هۆی نەکردنەوەی دەرگای قوتابخانە و خوێندنگە و ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
بەبێ ئاماده بوونی باڵی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی،ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه كۆبونه‌وه و ناوه‌ندی بریاریش كۆبونه‌وه‌كه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و به لێكترازانی یه‌كێتی وه‌سفی دەکەن.
ئه‌دهه‌م بارزانی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له میانی وتووێژێکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مەریکا باس له چه‌ند ته‌وه‌رێک و پرسی ئێستای کوردستان و سلێمانی ده‌کات
جەلال جەوهەر ڕێکخەری ژوری حکومەت و پەرلەمانی گۆڕان لە میانی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیە و تا ئەو کاتەی کێشەی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم یەکلایی دەبێتەوە
له‌دوای نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری سلێمانی كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كار به نوسراوه‌كانی جێگری پارێزگار ناكات وه‌ك پارێزگار به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی نوسراوه‌كه به یاسایی ناو ده‌بات و سه‌رۆكی لیستی گۆڕانیش له ئه‌نجومه‌نه‌كه نوسراوه‌كه ڕه‌تده‌كاته‌وه و به سیاسی ناوی ده‌بات
مامۆستا مهاباد كامیل نوێنه‌ر له زانكۆی سلێمانی له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا باس له هه‌ڵوێستی مامۆستایان ده‌كات به هۆی نه‌بونی موچه،ده‌ڵێت مۆڵه‌تی ١٥-٢٠ ڕۆژیان داواته حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داخوازی مامۆستایانی زانكۆ نه‌درێته‌وه ئه‌وا ئه‌وانیش ئه‌مساڵ بایكۆتی ده‌وام ده‌كه‌ن.
مامۆستایان جه‌خت له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن موچه‌ی ساڵێكیان ده‌وێت كه هێشتا پێیان نه‌دراوه له‌گه‌ڵ چه‌ند داواكارییه‌كی تر.
زیاتر نیشـان بده