دکتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین سه‌رۆكی ده‌زگای مێری ده‌ڵێت،هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ده‌بێت دوای ساڵ و نیوێك له ئیفلیجی په‌رله‌مان بكه‌ونه‌وه گفتوگۆ‌و و ڕێكه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن.
شۆڕش حاجی وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، دەستیان کردووە بە ڕێکارە یاساییەکان بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی بەهۆی ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕانی کردبوو
پاش بڵاوبونەوەی وتووێژێکی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا چەند لایەنێکی سیاسی لەسەر وتەکانی لەو وتوێژە داوای ڕونکردنەوە لە سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان تۆمار دەکەن
موحه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت، كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه نیه لایه‌نێك بڵێت من خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌م، میترۆ له‌شاره‌كان دروست ده‌كه‌م و لایه‌نێكی تر نه‌هێڵێت به‌ڵكو كێشه‌كه له‌سه‌ر سامان و ده‌سه‌ڵاته.
سه‌ردار قادر لە بری پارێزگاری سلێمانی لە میانەی وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە چەندین تەوەر دەکات لە ناویاندا مەسەلەی کارەبای سلێمانی.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسـتان دەڵێت کورد بە شێوەیەکی گشتی چاوەڕێی زۆری لە ئەمەریکا هەیە، وە ئەو پـرنسیپانەی ئەمەریکا خەباتی بۆ دەکات و هەوڵی بۆ دەدات لە کوردسـتاندا هەن
هاوڵاتیان و به‌شێك له ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران باس له سه‌رنج و پێشبینیه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربونی دانۆڵد ترامپ وەک سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی پاش زیاتر لە سێ مانگ لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن و داخستنی دەرگای قوتابخانە و خوێندنگاکان، بەوهۆیەوە بڕیاری شکانی بایکۆتیان دا و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت ئەو بڕیارەیان کۆتایی نیە بەڵکو چاودێری کارەکانی حکومەت دەکەن لە نزیکەوە
سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی موچه قه‌یرانێكی تر به‌رۆكی هاوڵاتیانی كوردستان ده‌گرێت و ئه‌ویش قه‌یرانی نه‌بونی سوته‌مه‌نییه له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌وانان به هاوكاری ڕێكخراوی پاڵپشتی میدیایی ئاماری پێشێلكارییه‌كانی دژ به ڕۆژنامه‌وانان له ساڵی ٢٠١٦ له هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكدا بڵاوكرده‌وه .
دوو پەرلەمانتاری هەرێمی کوردسـتان دەڵێن ڕێگریـیان لێکراوە بچنە ناو شاری هەولێر، بەڵام بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ڕەتیدکاتەوە ڕێگریان لێکردبن
مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە له بەردەم بەڕێوەبەڕێتی پەروەردەی ڕۆئاواوە بە ڕێپێوان بەڕێکەوتن بۆ بەردەم نوسینگەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و تێیدا داوایان لەو حیزبە کرد هەڵوێستی جدی هەبێت لەسەر داخوازی مامۆستایان
ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە دوای کاتژمێر و نیوێک لە خۆپیشاندانی مامۆستایان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا مامۆستایانی ناڕازی، بەڕێکەوتن بۆ بەردەم مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەو بزوتنەوەیان تۆمەتبار کرد
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی و جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له باس یه‌كگرتنه‌وه‌ی سێ لایەنە ئیسلامیه سیاسییەکەی هەرێمی كوردستان ده‌كات.
کۆنگره‌که له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حیزبه سۆشیاڵه‌کانی ئه‌وروپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و حیزبه سیاسیه کوردییه‌کان ئه‌نجامدرا و یه‌ک ڕۆژی خایاند
د.شاڵاو سه‌باح پسپۆڕی یاسا و مامۆستا له كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی له وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس له ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له‌كوردستاندا و ده‌ڵێت پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ خه‌ریكه ده‌بێته دیارده.
دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2017 بۆچونی جیاواز لە ناوەندە سیاسیەکان و شەقامیشدا دروست بووە سەبارەت بە ناوەرۆکی ئەو یاسایە کە تاچەند لە بەرژەوەندی توێژە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستانە
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند و له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەی لە چەند خاڵێـکدا لەبەردەم ڕۆژنامەنووساندا خستەڕوو
مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بە خۆپیشاندان بڕیارەکەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند کە ئەوان ئامادەی هەر سزایەکن کە لەسەر داواکارییەکانیان بدرێت
ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان له‌میانی وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا باس له ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات و ده‌ڵێت، گومان ده‌كرێت چه‌كداری داعش بوبێتن ئه‌و چه‌كدارانه.
زیاتر نیشـان بده