ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بوتڵ غاز لە بەشە ناوخۆییەکی کوڕان کوڕان لە قلیاسانی سەر بەزانکۆی سلێمانی دە کەس برینداربوون و کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوەش گیانی لەدەستدا
حەیدەر شەشۆ سەرۆکی پارتی ئێزیدی دیموکراتی کە تازە حیزبەکەی پێکهێناوە لەم وتووێژەدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا باس لە پێکهێنانی حیزبە نوێیەکەی و واز هێنان لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات
سەرکەوت عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە میانی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت سکاڵا و دۆسییەکانی توندودتیژی دژی ژنان لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەبەراورد بە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوو زیادی کردوە، بەڵام ڕێژەی کوشتن کەمی کردووە
هەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان و نوێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەخنە لە هەوڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەگرن کە لیژنەیەکیان پێکهێناوە لەسەر پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم
کاوە محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕەخنە دەگرێت لە وەفدە هاوبەشەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بەو وەفدە هاوبەشە یەکڕیزی کوردی‌یان لە بەغداد تێکداوە
هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی وتووێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا باس لە ناوەركی كۆبونەوەی سەردانی وەفدێكی باڵای سەربازی حكومەتی ئەمریكا دەكات
دوای بڕیارێکی وەزیری تەندروستی و قایمقامیەتی سلێمانی بۆ پێنەدانی مۆڵەتی نوێ بە نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکان بەشێک لە گەنجانی شاری سلێمانی بۆچونی خۆیان هەیە لەسەر ئەو بڕیارە و بە بڕیارێکی باشی دەزانن بۆ ڕێگری‌کردن لە کێشانی نێرگەلە
دوای دەستپێکردنی مەراسیمی ساڵیادی هەڵەبجە ئەمڕۆ پـێنجشەممە هه‌ریه‌ک له نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له مەراسیمی ساڵیادی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه کشانه‌وه
کچانی ڕۆژنامەنوس باس لە هەڵوێستی خۆیان دەکەن لەسەر کەمپینی (ئێمەی کچان و ژنان ئیتر ناترسین) لەسەر ئەو کەمپینەش دوو بۆچونی سەرەکی جیاواز دروست بووە
د. ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی له‌میانەی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا ده‌ڵێت "به هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ئاواره‌كانی ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه له ئێستادا ژماره‌ی ئاواره‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ كه‌م ده‌بنه‌وه".
لەدوای 26 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستاندا ئەمساڵ خەڵکی جیاوازتر باس لە ڕاپەڕین دەکەن، مامۆستایان و فەرمانبەرانیش بە جۆرێکی تر باس لە ڕاپەڕین دەکەن
دیندار زێباری بەرپرسی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەولێتیەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان لەم وتووێژە تایبەتیەدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا باس لە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ دەکات لەهەرێمی کوردستان
عوسمان کاروانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەمیانی وتوێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پڕۆژەیەکی دە خاڵی دەخاتە بەردەم لایەنە سیاسیەکان بۆ چارەسەەکردنی چەند پرسێک
بەرەبەیانى ڕۆژی شەممە دوایى ئەوەى فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى مەلەکى ئوردنى لەکاتى نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لە ڕاڕەوى ئاسایى خۆى لایدا و دواتر بە دوورى تەنها (6) مەتر لە فڕگەى سەرەکى بەبێ هیچ زیانێک وەستێنرایەوە.
ژماره‌یه‌ک له ئاواره‌ی شه‌نگال كه دانیشتووی شاری سلێمانین باس له نیگه‌رانی خۆیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شه‌ڕی هێزه كوردییه‌كان له شه‌نگال.
له شاری سلێمانی یەكەمین دیداری سلێمانی بۆ گەشەپێدانی كشتوكاڵ له هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، تێدا بەرپرسانی حكومی و پسپۆڕانی بواری كشتوكاڵی ئامادەی بوون
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا باس له‌چه‌ند پرسێك ده‌كات له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ڕێگاكانی چاره‌سه‌ركردنیان.
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كورستان له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات له ئێستادا ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك له‌لایه‌ن(پاڤێڵ تاڵه‌بانی)ه‌وه خراوه‌ته ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی و له ئێستاشدا دۆخی یه‌كێتی ورده ورده به‌ره‌و ئارامبنوهنهوه ده‌ڕوات و هه‌رئه‌مه‌ش هۆكاری كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیه.
كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو یه‌كێتی و دروستبونی ناوه‌ندی بڕيار ڕێگرن له جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی. دکتۆر شۆڕش حاجی گوته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا باس له‌چه‌ند ته‌وه‌رێك ده‌كات.
پارێزه‌ر ئاوات محه‌مه‌د ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ژووری یاسایی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه وه‌ك تیمی پارێزه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سكاڵای یاساییمان له‌سه‌ر (محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود)سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان تۆمار كرد به‌هۆی ئه‌و لێدوانه‌ی كه بۆ ده‌نگی ئه‌مەریكای دابوو تێدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی تۆمه‌تباركردبوو به بونی كۆمپانیای نه‌وت و شه‌ریكی داهاتی نه‌وت .
زیاتر نیشـان بده