ئەمڕۆ بە سەدان خۆپیشاندەر هێرشیانکردە سەر قایمقامیەتى قەزاى سەید سادق و بیناى قایمامیەتیان بەرد باران کرد ، هەروەها ئۆتۆمبێلێکیشان لە نزیک بیناى قایمقامیەت سوتاند
دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ناسراو بە داعش زیندانیەکانى لە حەویجەوە بۆ شارى موسڵ دەگوێزێتەوە ، بەرپرسە ئەمنیەکانى کەرکوکیش دەڵێن"ئەو زیندانیانەى داعش گواستوونیەتەوە بۆ موسڵ سەرجەمیان پلەدارى باڵاى سوپاى عێراقن."
فەرماندە سەربازیەکانى سەربە لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان، یەکخستنى هێزهکانی پێشمەرگە و دەرهێنانیان لە ژێر کۆنترۆڵى حزب بە گرنگ دەزانن ، دەڵێن" ههتا هێزە چەکدارەکان لە ژێر کۆنترۆڵى حزب دەرنەهێنرێن میللەت لە ناخۆشى رزگارى نابێت".
حکومەتى عێراق لە بودجەى ساڵى 2015 هیچ بڕە پارەیەکى بۆ ماددەى 140 ی دەستورى عێراق تەرخان نەکردووە، ئەمەش وادەکات ئیش و کارى نوسینگەکانى جێبەجێکردنى ماددەى 140 لەناوچە دابراوەکان بوەستێت
وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى حکومەتى عێراق ، ئاشکرایدەکات ژمارەى ئەو خێزانانەى لە ناوچە جیاجیاکانى عێراق بەهۆى شەڕى داعشەوە ئاوارەبوون گەیشتووەتە 487 هەزار خێزان کە دەکاتە دوو ملیۆن و چوارسەد و شەست هەزار کەس و ئەم ژمارەیەش رۆژانە لە زیادبووندایە
دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ناسراو بە داعش لە پارێزگاى دیالە شەڕى ئاوى دەستپێکردووە و لە ئێستادا حکومەتى عێراق ترسى لە تەقاندنەوەى بەنداوى عوزێم لە ناوچەى مەنسوریە لەلایەن ئەو رێکخراوەوە لێنیشتووە
بەرپرسێکى کورد لە ناوچەى تازە خورماتووى سەر بە پارێزگاى کەرکوک ، ئاشکرایدەکات کێشە لە نێوان چەکدارە شیعەکان و بەرپرسەکانیاندا لە ناوچەى کەرکوک دروستبووە، دەڵێت"چەکدارە شیعەکان رۆژانە لە کۆبوونەوەدان بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکانیان."
حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان لەسەر پوچەڵکردنەوە و تەقاندنەوەى بۆمبە چێنراوەکانى نێو ناحیەکانى جەلەولا و سەعدیە و دروستکردنى هێزێک لە خەڵکەکەى بۆ پاراستنى ئەمنیەتى ناوچەکانیان و ناردنەوەى ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵیان رێککەوتن
ڕاگرى فاکەڵتى وەرزش لە زانکۆى کەرکوک ، ڕەتیدەکاتەوە لە شەڕەکەى ڕۆژی چوارشهممهی نێوان خوێندکارانى کورد و عەرەبى زانکۆکەیدا هیچ خوێندکارێک کوژرابێت، دەڵێت تهنها 30 خوێندکار لە هەردوولا برینداربوون
مەلا عەبدوڵاى سۆران رەتیدەکاتەوە هیچ زانایەکى ئاینى هەرێمى کوردستانى بە جێهێشتبێت و پەیوەندى بە دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شامەوە کردبێت ، دەڵێت" ئەو سێ کەسەى پەیوەندیان بە داعشەوە کردووە زاناى ئاینى نین و ئەندامى یەکێتى زانایانیش نین ، بەڵکو دەرچووى زانستە ئیسلامیەکانن."
بەرپرسى ژورى پەیجورى بزووتنەوەى گۆڕان، رایدەگەیەنێت رێکەوتنى نێوان بزووتنەوەکەى و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان سەرەتایەکە بۆ ئاساییکردنەوەى ئاڵۆزیەکانى نێوانیان، دەڵێت"هەوڵ دەدەین ئەم رێکەوتنەکە شۆر بکەینەوە بۆ ئۆرگانە حیزبیەکانى خوارەوە".
رێککەوتنى نێوان بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەسەر دابەشکردنى پۆستەکانى پارێزگاى سلێمانى ناکۆکى لە نێوان ئەو بزوتنەوەیە و دوو لایەنە ئیسلامیەکەى هەرێمى کوردستان قوڵ دەکاتەوە و کۆتایى بەو هاوپەیمانێتیە سیاسیە دەهێنێت کە لە رابردوودا لەنێوانیاندا هەبووە
بە بڕیارێکى حکومەتى عێراقى کە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بە زۆرینەى دەنگ پەسەندى کردووە ، گرێبەستى کشتوکاڵى هەموو ئەو جوتیارە عەرەبانەى گوندەکانى دەوروبەرى کەرکوک هەڵدەوەشێنرێتەوە کە چوونەتە ڕیزى چەکدارەکانى داعشەوە
لە ئەنجامى تەقینەوەکەى شەوى رابردووى شارى کەرکوک کە لە نزیک یانەیەکى شەوانە لە گەڕەکى شۆریجە ئەنجامدرا ، 17 هاوڵاتى گیانیان لەدەستدا و 25 هاوڵاتیش برینداربوون
دەستگیرکراوێکى داعش شوێنى سێ گۆڕى بە کۆمەڵ بۆ دەزگا ئەمنیەکان ئاشکرا دەکات ، کە قوربانیەکانى ناو ئەو سێ گۆڕە بە کۆمەڵە لەلایەن چەکدارەکانى داعشەوە گوللەبارانکراون و دواتر خراونەتە نێو گۆڕى بەکۆمەڵەوە و بە شۆفڵ داپۆشراون
دواى پاککردنەوەى جەلەولا و سەعدیە لە چەکدارەکانى داعش ، ئەو هێزەى گەریلاکانى سەر بە پارتى کرێکارانى کوردستان کە بۆ شەڕى داعش رۆیشتبوونە ئەو دوو ناحیەیە لەو ناوچەیە کشانەوە و ڕوویان لە میحوەرى کەرکوک کردووە
بەرپرسێکى کوردى ناحیەى جەلەولا، ئاشکرایدەکات زانیاریان دەستکەوتووە لەسەر هەبوونى 15 چەکدارى خۆکوژ لە نێو جەلەولادا، کە ئەو چەکدارانە خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەى خۆیان بە پێشمەرگە و سوپاى عێراقدا بتەقێننەوە
دەوڵەتى ئیسلامى لە عیراق و شام (داعش) لە چوار قۆڵەوە پەلامارى سەنگەرەکانى پـێشەوەى هێزى پـێشمەرگەیان لە خۆرئاواى کەرکوک داوە و لە سێ قۆڵیانەوە تێکشکێنراون، بەڵام لە قۆڵى تەللوەردەوە پێشڕەوەیـیان کردووە و دەستیان بەسەر بەرزایـیەکانى تەللوەرددا گرتووە
بە تۆمەتى هەبوونى پەیوەندى لەگەڵ دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ناسراو بە داعش ، پۆلیس لە نێو کامپى عەربەت 13 ئاوارەى عەرەب دەستگیر دەکات و لە نێو دەستگیرکراوەکاندا 3 بریندارى تێدا بووە
مستهفا چاوڕهش فهرماندهی هێزی پـێشـمهرگه له قۆڵی جهلهولا ڕهتی دهکاتهوه سوپای ئێران بهشـداری له شهڕی ڕزگارکردنی جهلهولا کردبێت و دهڵێت ئهو ههواڵه هیچ بنهمایهکی ڕاستی نیـیه
زیاتر نیشـان بده