بەرپرسانى شارى کەرکوک ، ئاشکرای دەکەن تەنها لە ماوەى پێنج مانگى رابردوودا 74هەزار عەرەبى ئاوارە ڕوویان لە شارى کەرکوک کردووە ، دەڵێن"ئەو ئاوارە عەرەبانە گرفتى ئەمنیـیان لە شارەکەدا دروستکردووە".
سوپاى عێراق بە هاوکارى هێزى پـێشمەرگە و رێکخراوى بەدر رێگەى ئیمام وەیسى خۆرهەڵاتى ناحیەى سەعدیەیان کۆنترۆڵکرد و لە ئێستادا ئەو هێزانە لە دەروازەى ناحیەکە نزیکبوونەتەوە، چەکدارەکانى داعشیش لە نێو ناحیەکەدا خۆیان بۆ شەڕێکى قورس ئامادە دەکەن
هێزێکى ئێرانى بە چەکى قورسەوە رۆیشتوونەتە نزیک سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە لە قەزاى خانەقین و جێگیرکراون ، ئامانج لە رۆیشتنى ئەو هێزە بۆ ئەو ناوچانەیە ئامادەکاریکردنە بۆ هێرشکردنە سەر ناحیەى جەلەولا
لە تەقینەوەیەکى خۆکوژیدا لە بەردەم بیناى بنکەى ئاسایشى کوڵەجۆى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان ، 4 کارمەندى ئاسایش و هاوڵاتیەک گیانیان لەدەستدا و 7 کارمەندى ترى ئاسایش برینداربوون
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشهممه چەکدارەکانى داعش هێرشیان بۆ سەر سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە لە ناوچەى خەرابەڕووتهی خۆرئاواى کەرکوک دەستپێکردووە و بەپێى وتەى فەرماندەکانى پێشمەرگە سەرجەم هێرشەکانى داعش تێکشکێنراون
ئەمڕۆ مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى قەزاى خانەقینى کرد و لەگەڵ فەرماندەکانى هێزى پێشمەرگەدا کۆبوویەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەختى لەسەر بەردەوامبوونى هێرشەکانى پێشمەرگە بۆ سەر داعش کردەوە
هەرچەندە ماوەى زیاتر لە دوو مانگە ناحیەى سلێمان بەگ لەلایەن سوپاى عێراقەوە ئازاد کراوە، بەڵام تاکو ئێستا رێکخراوى بەدر و میلیشیا شیعەکان رێگەیان نەداوە دانیشتوانى ئەو ناحیەیە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵى خۆیان و هەڕەشەى کوشتنیان لەو خێزانانە کردووە کە ویستوویانە بگەڕێنەوە
بریکارى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئاشکرای دەکات حکومەتى هەرێمى کوردستان بە رەزامەندى نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق بڕێکى زۆر چەک و تەقەمەنى بۆ پۆلیسى نەوت و گازى هەرێم لە وڵاتان کڕیووە
حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق پێشنیارى دروستکردنى هێزى گاردى نیشتیمانى بۆ پاراستنى پارێزگاکانى عێراق دەکات. تورکمانەکانى کەرکوکیش دەڵێن لە حاڵەتى دروستکردنى ئەو هێزەدا دەبێت پێکهاتەکەى لە کورد و عەرەب و تورکمان بە ڕێژەى 32% پێکبێت
دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ناسراو بەداعش لە باشورى ناحیەکانى جەلەولا و سەعدیەو لە نزیک زنجیرە چیاى حەمرین ، دەستى بەسەر چەند کێڵگەیەکى گەورەى غاز و نەوت دا گرتووە، حکومەتى عێراقیش ئامادەکارى دەکات بۆ دەرهێنانى ئەو کێڵگانە لە بن دەستى داعش
ڕێکخراوى بەدر داواى ڕادەستکردنى هەشت پـێشمەرگە لە وەزارەتى پـێشمەرگە دەکات کە ئەو پـێشمەرگانە تۆمەتبارن بە کوشتن و بریندارکردنى دوو چەکدارى سەر بەو ڕێکخراوە، بەڵام وەزارەتى پـێشمەرگە داواکەى ڕێکخراوى بەدرى ڕەتکردووەتەوە
له گوندهكانى دهوروبهرى قهزاى بێجى شهرێكى قورس له نێوان سوپاى عێراق و میلیشیا شیعیهكان لهلایهك و چهكدارهكانى داعش لهلاكهى تر بهردهوامى ههیه ، له ئێستادا شهڕهكه گهیشتووهته گوندى تهللنیعمه كه پانزه كیلۆمهتر لهو قهزایهوه دوره
لەئەنجامى شەرى نێوان چەکدارانى رێکخراوى بەدر و هێزى پێشمەرگە لە گوندى یەنگیجەى خۆراواى قەزاى خورماتوو ، پلەدارێک و سەربازێکى رێکخراوى بەدر کوژران و هەشت پێشمەرگەش دەستگیرکراون
چەکدارەکانى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ناسراو بە داعش لە گوندى تاترانى باشورى ناحیەى قەرەتەپە حەوت پێشمەرگە و دوو ژن دەستگیر دەکەن ، کە سەرجەم دەستگیرکراوەکان عەرەبى شیعە مەزهەبن بەڵام لە نێو پێشمەرگەدا کاریان کردووە
بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەمە ژمارەیەکى زۆر چەکدارى داعش دواى بۆمب بارانکردنى ناحیەى قەرەتەپە و گوندەکانى باشورى ئەو ناحیەیە، هێرشیانکردە سەر هێزەکانى پێشمەرگە و چەند گوندێکیان کۆنترۆڵکرد ، بەڵام دوا نیوەرۆ پێشمەرگە چەکدارەکانى داعشى تێکشکاندووە
حکومەتى عێراقى هێزێکى گەورەى سوپا و رێکخراوى بەدر و چەکدارە شیعیە خۆبەخشەکان لە قەزاى خورماتووەوە بەرە و شارى تکریت و قەزاى بێجى جوڵە پێدەکات ، دەیەوێت لەم رێگەیەوە بەر بە پێشرەوى داعش بەرەو بەغدا بگرێت
بەرپرسانى کورد لە پارێزگاى دیالە، دەڵێن میلیشیا شیعەکان لەو پارێزگایە توندوتیژیان بەرامبەر بە هاوڵاتى کوردیش نواندووە، چەندین هاوڵاتى کورد لەسەر دەستى گروپە شیعیەکان ڕووبەڕووى کوشتن و ڕفاندن بوونەتەوە
دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ناسراو بە داعش هێزێکى زۆرى لە ناحیەى جەلەولا کۆکردووەتەوە و مەترسى جوڵەکردنى چەکدارەکانى ئەو ڕێکخراوە بە ئاڕاستەى خانەقین لە ئارادایە ، ئێرانیش هۆشدارى دەداتە داعش لە پەلاماردانى قەزاى خانەقین
هاوکات لەگەڵ مانگرتنە سەر تاسەریەکەى پارێزگاى کەرکوک دا بۆ پشتیوانیکردن لە خەڵکى کۆبانێ ، چەکدارەکانى داعش لە دەوروبەرى ئەو پارێزگایە جم و جۆڵیان دەستپێکردووە و ژمارەى هێزەکانیان زیادکردووە
سکرتیرى حزبى سۆسیالیستى دیموکراتى کوردستان ، ئاشکرای دەکات لە قۆڵى موسڵ و کەرکوک و دیالەوە داعش تواناى پێشڕەویکردنى بە ئاڕاستەى هەرێمى کوردستان نەماوە، لە ئێستادا داعش بەرەو پارێزگاى ئەنبار و ناوچە سووننەنیشینەکان نزیک بەغدا دەڕوات
زیاتر نیشـان بده