داعش دوو پێشمەرگەى تر لەو پێشمەرگانە سەردەبڕێت کە لە چەند مانگى رابردوودا لە ناحیەى سەعدیە دەستگیرى کردبوون ، ڕۆژی سێشهممه ڕووفاتى دوو پێشمەرگەکە لە ناحیەى سەرقەڵا بە خاک سپێردران
بەرپرسانى باڵاى هێزى پێشمەرگە، ئاشکرایدەکەن دابەزینى ژمارەیەک فڕۆکەى جۆرى هێلیکۆپتەر لە نزیک بارەگاکانى داعش لە عێراق توشى سەرسوڕمانى کردوون، دەڵێن"ههتا ئێستا ناسنامەى ئەو فڕۆکانە نەزانراوە."
چەکدارەکانى داعش لە ناوچەکانى حەویجە و ریاز ئامادەکارى دەکەن و هێزى زیاتر کۆدەکەنەوە، کە گومان دەکرێت پلانیان بۆ هێرشکردنە سەر شارى کەرکوک داڕشتبێت و هێزەکانى پێشمەرگەش لە ئامادەباشیدان
بەرپرسە سەربازیـیەکانى هێزى پـێشـمەرگە، ئاشکرای دەکەن چەکدارەکانى داعش ژمارەیەک چەکدارى کوردیان لەگەڵ خۆیان بردووەتە کەرکوک و خورماتوو و لە شەڕکردندا لە دژى هێزى پێشمەرگە بەکاریان دەهێنن
سەرجەم ناوچەکانى جەلەولا و سەعدیە لەلایەن حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستانەوە کراون بە ناوچەى سەربازى داخراو و جگە لە هێزى سەربازى و ئەمنى، رێگە بە هاوڵاتیان نادرێت بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە
بەرپرسە سەربازیەکانى پارێزگاى کەرکوک، ئاشکرای دەکەن تەرمى 100 چەکدارى داعشیان لەبەردەستدایە ، کە زۆربەیان چەکدارى بیانى بوون و هیچ ناسنامەیەکیان پێ نەبووە
شەوى رابردوو چەکدارەکانى داعش لە چەندین قۆڵەوە پەلامارى سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگەیان لە رۆژئاواو و باشورى رۆژئاواى کەرکوک داوە و تا ئامادەکردنى ئەم هەواڵە شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و داعش بەردەوامە
حکومەتى هەرێمی کوردسـتانی عێراق کۆتایى بە هەڵمەتى دەستگیرکردنى ئەو جاش و مستەشارانە هێناوه کە تۆمەتبارن بە ئەنفال، لە کاتێکدا لە هەڵمەتەکەدا تەنها دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون
بەرپرسانى کورد لە ناوچە دابڕاوەکان، دەڵێن میلیشیا شیعەکان پلانیان داڕشتووە بۆ ئەوەى دواى کۆتایى هاتنى شەڕى داعش، لە ناوچە دابڕاوەکان جێگیر ببن و نەکشێنەوە
میلیشیا شیعەکان لە ناوچەى عوزێم بازگەیان داناوە و رێگە نادەن ئۆتۆمبێلى ژمارە هەولێر لە هەرێمى کوردستانەوە هاتوچۆى بەغدا بکات ، نوێنەرانى کوردیش لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لاى حکومەت سکاڵا لەسەر میلیشیاکان تۆمار دەکەن
کورد و میلیشیا شیعەکان لە قەزاى خورماتوو رێککەوتنێک ئیمزا دەکەن. بەپێى ئەو رێککەوتنە بۆ لەمەودوا نابێت میلیشیا شیعەکان بەبیانووى "تیرۆر" خەڵک بکوژن و بڕفێنن، بەڵام هەر لە ئێستاوە میلیشیاکان رێککەوتنەکەیان پێشێلکردووە
لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان، بە پێویستى دەزانن مەلا کرێکار ئەمیرى پێشووى ئەنسارولئیسلام رادەستى دادگا بکرێت و دادگا دۆسیەکەى یەکلایى بکاتەوە، لە حاڵەتى گەڕانەوەیدا بۆ هەرێمى کوردستان
دابەزینى بەردەوامى نرخى نەوت و تەنگ هەڵچنینى قەیرانى ئابورى بە حکومەتى عێراق ، مەترسى ئەوەى دروستکردووە حکومەتى عێراق لەو رێکەوتنە پاشگەز ببێتەوە کە لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا ئیمزاى کردووە
تەیمورى عەبدوڵڵاى تاقانەى ئەنفال لەلایەن دادگاى لێکۆڵینەوەى کەلارەوە بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ دەردەکرێت ، بە تۆمەتى کوشتنى مفەوەزێکى پۆلیسى دارستانى ناوچەى گەرمیان
سەرجەم چەکدارە داعشە بیانیەکان پارێزگاى دیالەیان بەجێهێشتووە و بەرە و پارێزگاى سەڵاحەدین رۆیشتوون، تەواوى چەک و تەقەمەنیە قورسەکانیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە
حکومەتى عێراق بە تۆمەتى پابەند نەبوون بە رێنمایـیە سەربازیەکان، 13 پلەدارى کورد حوکم دەدات و چەند پلەدارێکى تریش لە دادگاى سەربازى دادگایى دەکات
ژمارەیەکى زۆر لە فەرمانبەرانى فەرمانگە حکومیەکانى پاریزگاى سلێمانى لە بەرامبەر درەنگ کەوتنى موچەکانیان، ئەمڕۆ سیشەممە دەستیان بە مانگرتن کرد و دەوامى فەرمانگەکانیان راگرت
پارتە ئیسلامیەکانى هەرێمى کوردستان، رێکخراوە ئیسلامیە توندڕەوەکان بەئەنجامدانى کارى نەشیاو و توندڕەوى تۆمەتبار دەکەن، پێیانوایە پاساویان داوەتە دەست وڵاتانى زلهێز تا لەدژى ئیسلام و موسڵمانان پیلانگێرى بکەن
پارێزگارى نوێى سلێمانى ، بەڵێن دەدات پارێزگارى هەموو لایەنە سیاسیەکان و خەڵکى سلێمانى بێت بەبێ جیاوازى ، دەڵێت"مەرجەعیەتى من یاسا و خەڵکى کوردستانە ، هەرشتێک دژى بەرژەوەندى خەڵک بێت لاى من جێى نابێتەوە."
ئەمڕۆ دووشەمە دکتۆر ئاسۆ فەرەیدون کاندیدى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان وەکو پارێزگارى نوێى سلێمانى دەست بەکاربوو ، دواى ئەوەى لەلایەن ئەنجومەنى پارێزگاوە بە کۆى دەنگ متمانەى پێدرا
زیاتر نیشـان بده