چەکدارەکانى داعش ژمارەیەک گوندیان لە خۆرئاوا و باشورى کەرکوک بەجێهێشتووە و هێزەکانى پێشمەرگە ڕۆیشتوونەتە جێگەکانیان و لە ئێستادا شەڕ لە ناوچەى بەشیرى باشورى کەرکوک لە نێوان پێشمەرگە و حەشدى شەعبى لەلایەک و داعش لەلاکەى تر بەردەوامى هەیە
راوێژکارى سەرۆک کۆمارى عێراق بۆ ئاسایشى نیشتیمانى، دەڵێت قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودسى ئێران سەرپەرشتى هێزەکانى حەشدى شەعبى دەکات کە لە ئێستادا لە شەڕدان لەگەڵ داعش لە تکریت
فڕۆکەکانى هاوپەیمانان لە هێرشکردنە سەر ناوچەکانى خۆرئاوا و باشورى کەرکوک پاڵپشتى هێزى پێشمەرگەیان کردووە و بنکە و بارەگاکانى داعشیان بە چڕى بۆردومانکردووە
بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشهممه هێزى پێشمەرگە هێرشێکى فراوانى لە قۆڵى رۆژئاوا و باشورى کەرکوکەوە بۆ سەر چەکدارەکانى داعش دەستپێکرد و زۆربەى ئەو شوێنانە کۆنترۆڵکران کە پێشتر پێشمەرگە پلانى بۆ کۆنترۆڵکردنیان دارشتبوو
چەکدارەکانى حەشدى شەعبى خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر قەزاى حەویجەى خۆرئاواى کەرکوک ئامادە دەکەن ، لە کاتێکدا شەڕى قورس لە دەوروبەرى شارى تکریت بەردەوامە و داعش لە شارى رققەى سوریا و موسڵەوە هێز بۆ ئەو شارە ڕەوانە دەکات
چەکدارەکانى داعش بیرە نەوتیەکانى عەجیلى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدینیان تەقاندەوە و شەڕێکى قورسیش لە دەوروبەرى شارەکە لە نێوان سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى و داعشدا بەردەوامە ، بەڵام تا ئێستا سوپا و حەشدى شەعبى نەڕۆیشتوونەتە نێو تکریتەوە
بەپرسانى ئەمنى لە پارێزگاى سەڵاحەدین ، ئاماژە بەوە دەکەن هێزێکى زۆرى ئێرانى رۆیشتوونەتە پارێزگاکەیان بۆ شەڕکردن لە دژى داعش، دەڵێن" قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودس و هادى عامرى و حەیدەر عەبادى سەرپەرشتى شەڕەکە دەکەن."
لە دەوروبەرى شارى تکریتى ناوەندى پارێزگاى سەڵاحەدین شەڕ لە نێوان داعش لەلایەک و حەشدى شەعبى و سوپاى عێراق لەلاکەى تر بەردەوامە و زۆرى ژمارەى بۆمبە چێنراوەکانى داعش رێگرە لە بەردەم پێشڕەویکردنى حەشدى شەعبى بەرەو ناو تکریت
فەرماندەى میحوەرى کەرکوکى هێزى پێشمەرگە، ئاماژە بەوە دەکات رێگەدان بە رۆیشتنى حەشدى شەعبى بۆ کەرکوک لە دەسەڵاتى سەرۆکایەتى هەرێم و پەرلەمان و حکومەتى هەرێمدایە
حکومەتى عێراق بە چڕى بۆردومانى ناو شارى تکریت و ناوچەکانى دەوروبەرى دەستپێکردووە و هێزێکى زۆرى سوپا و حەشدى شەعبى و عەشیرەتە عەرەبەکانى کۆکردووەتەوە و دەستپێکردنى هێرشى بەربڵاو بۆ ناو شارى تکریت لەئان و ساتدایە
هێزەکانى حەشدى شەعبى هەوڵى دەرهێنانى ناحیەى جەلەولاى سەر بە پارێزگاى دیالە دەدەن لە بندەستى پێشمەرگە و هێزە ئەمنیە کوردیـیەکانیش هۆشدارى دەدەنە حەشدى شەعبى بەوەى کە دەبێت چەند جێگەیەکى ناحیەکە جێبهێڵن
سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان، ئاشکرای دەکات هەوڵى دروستکردنى سوپا بۆ سووننەکانى عێراق دەدرێت و بەمەش هەر سێ پێکهاتەکە (شیعە، سووننە و کورد) دەبنە خاوەنى سوپاى تایبەت بەخۆیان
حەشدى شەعبى ئامادەکارى دەکات بۆ دەستپێکردنى هێرشێکى بەرفراوان بۆ سەر قەزاى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک و نوێنەرانى کەرکوکیش لە پەرلەمانى عێراق هۆشدارى دەدەن لەوەى هێرشەکە شەڕێکى مەزهەبى گەورەى لێدەکەوێتەوە
هێزەکانى حەشدى شەعبى بە درێژایى 500 کیلۆمەتر لە ناوچە سنوریـیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق بڵاوبوونەتەوە و بەرپرسانى هەرێمى کوردستانیش ئەو هێزە بە مەترسى دەزانن بۆ سەر ئاسایشى ناوچە دابڕاوەکان
میلیشیا شیعەکان ئامادەکارى دەکەن بۆ ئەنجامدانى هێرشێکى گەورە و فراوان بۆ سەر شارى تکریتى ناوەندى پارێزگاى سەڵاحەدین و لایەنە سونەکانیش ترسى ڕوودانى کۆمەڵکوژیەکى گەورەیان لەو شارە هەیە
مانگرتنى فەرمانبەرانى پارێزگاى سلێمانى دژ بە پـێنەدانى موچەکانیان لە فراوانبووندایە، فەرمانبەران پـێـیانوایە حکومەتى هەرێم لە رێگەى پابەندنەبوونى بە رێکەوتن لەگەڵ بەغدا خوڵقێنەرى ئەو قەیرانە ئابووریەیە کە هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە
ئەمڕۆ سێشهممه مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى شارى کەرکوکى کرد و لەگەڵ ، ئیدارەى شارەکە و فەرماندە سەربازیەکان و کەس و کارى ئەو پێشمەرگانەى لاى داعشن کۆبوویەوە
ئەو سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەى کە لە نێوان هێزى پـێشـمەرگە و داعشدا نێوانگیرى دەکات بۆ گۆڕینەوەى دیلەکان لەگەڵ یەکتری ، ئاماژە بەوە دەکات داعش رازى بووە بە ئازادکردنى پێشمەرگە دەستگیرکراوەکان، بەو مەرجەى هێزى پێشمەرگەش داعشە دیلەکان ئازاد بکات
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ساڵیادى دامەزراندنى یەکگرتووى ئیسلامیدا ، داوای لە لایەنە ئیسلامیەکانى هەرێمى کوردستان کرد لە رێگەى "فیکرەوە" دژایەتى داعش بکەن ، لایەنە ئیسلامیەکانیش دەڵێن"داواکاریـیەکەى بارزانى بەهەند وەردەگرن."
سوپاى عێراق و چەکدارە شیعەکان لە پارێزگاى سەڵاحەدینەوە هێرشیان بۆ سەر چەکدارەکانى داعش لە دەوروبەرى حەویجە دەستپێکردووە، لە ئێستادا داعش چەکدارەکانى لە دەوروبەرى کەرکوکەوە بۆ حەویجە دەگوێزێتەوە بە مەبەستى شەڕى میلیشیا شیعەکان
زیاتر نیشـان بده