هەرچەندە ماوەى زیاتر لە مانگێكە شارى تكریت و قەزاكانى دەوروبەرى لەلایەن چەكدارەكانى حەشدى شەعبیەوە كۆنترۆڵكراون، بەڵام ههتا ئێستا ڕێگە بە دانیشتوانەكەیان نەداوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان
داعش لە پارێزگاى سەڵاحەدینەوە هێزی رەوانەى ئەو ناوچە كوردستانیانەى پارێزگاى دیالە کردووه كە پێشتر لەدەستی داون و لە ئێستادا لە ژێر كۆنترۆڵى هێزى پـێشمەرگە و حەشدى شەعبیدان
شەوى رابردوو چەكدارەكانى داعش لە چوار قۆڵەوە هێرشیان كردە سەر گوندەكانى ( عەتشانە ، عوزەیریە ، مورە) ى نزیک قەزاى داقوق ، بەڵام بەهۆى بەرگرى كردنى هێزى پێشمەرگە لەو گوندانە نەیانتوانى پێشڕەوى بكەن و كشانەوە
ئەندامێكى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ، دەڵێت چەكدارەكانى داعش چەند ناوچەیەكیان لە ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى ئەنبار كۆنترۆڵكردووە و لە نێو شارى رومادیشدا شەڕ بەردەوامە و داعش لە سەنتەرى شارەكە نزیكبووەتەوە
فەرماندەى هێزە ئاڵتونیـیەكانى عێراق ، دەڵێت شەڕ لە زۆربەى ناوچەكانى پارێزگاى ئەنبار لە نێوان هێزە عێراقیەكان و داعشدا بەردەوامى هەیە
ژمارەیەكى زۆر چەكدارى شیعە مەزهەب لە وڵاتانى ئاسیا و ئەوروپاوە رۆیشتوونەتە عێراق و پەیوەندیان بە حەشدى شەعبیەوە كردووە ، كە ئەو چەكدارانە ئەركى پاراستنى مەزارگە ئاینیەكانى شیعەیان پێ سپێردراوە
سەركردەیەكى عەرەبى سونە، دەڵێت عەشیرەتە عەرەبەكانى ئەنبار هەماهەنگیـیان لەگەڵ پۆلیس و سوپاى عێراقدا هەیە ، بەڵام تەنها ئەو ناوچانە دەپارێزن كە خۆیان تیایدا نیشتەجێن
نوێنەرانى پارێزگاى ئەنبار لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەڵێن بارودۆخى ئەمنى لە پارێزگاكەیان زۆر خراپە و شەڕ لە نێوان داعش و هێزە ئەمنیەكانى عێراقدا بەردەوامە و مەترسى خۆشیان نیشان دەدەن لەوەى حكومەتى عێراقى پشت لە عەشایەرى پارێزگاكەیان بكات و هێزەكانى بكێشێتەوە
چەكدارەكانى حەشدى شەعبى دەستیانكردووە بە تاڵانكردن و سوتاندن و تەقاندنەوەى دوكان و ماڵى هاوڵاتیان لەشارى تكریت و ، ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقیش لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە كردن لەتاڵانیەكانى حەشدى شەعبى پێكدەهێنێت كە بڕیارە هەفتەى داهاتوو لیژنەكە سەردانى شارى تكریت بكات
هەرچەندە هێزەکانى سوپا و دەزگا ئەمنیەکانى عێراق شارى تکریتى ناوەندى پارێزگاى سەڵاحەدینیان کۆنترۆڵکردووە ، بەڵام ژمارەیەک چەکدارى داعش لە نێو کۆشک و باڵەخانە بەرزەکانى ئەو شارەدا دابهشبوون و بە چەکى قەناس تەقە لە هێزەکانى سەربە حکومەتى عێراق دەکەن.
لە ماوەى 9 مانگى رابردوودا و لە شەڕى نێوان هێزى پێشمەرگە و چەکدارەکانى داعش، ههتا ئێستا نزیکەى 1500 پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش گیانیان لەدەستداوە، ئەمە جگە لەو پێشمەرگانەى کە لەلایەن داعشەوە بەدیلى دەستگیرکراون
هێرشى دەزگا ئاسایشیـیهکان و پۆلیسى عێراق بۆ سەر شارى تکریت بەردەوامە و ژمارەیەک بیناى حکومى لە ژێر کۆنترۆڵى داعش دەرهێنراون و چەکدارە قەناس بەدەستەکانى داعشیش بەسەر باڵەخانەکاندا دابەشبوون بەرگرى دەکەن
بان کیمون سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکى ئەنجومەنى نوینەرانى ئەمهریکاش ڕۆژی دووشهممه سەردانى عێراقیان کرد، هاوکاتی نیگهرانی چهکداره شیعهکان له بهشـداریکردنی فڕۆکهکانی هاوپهیمانان له شهڕی تکریتدا
سەرایا سەلامى سەربە موقتەدا سەدر و هێزەکانى عەسایب ئەهلولحەق لە شارى تکریت کشانەوە، ئەمەش وەکو دەربڕینى ناڕەزایەتى لە بەرامبەر هاتنە سەر خەتى هێزەکانى هاوپەیمانان و بەشداریکردنیان لە شەڕى تکریتدا لە رێگەى فڕۆکە جەنگیەکانیانەوە
پارتە کوردیـیەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان کە لە ئێستادا بارەگا سەرەکیـیەکانیان لە هەرێمى کوردستانە ، دەسەڵاتى هەرێمى کوردستان تۆمەتبار دەکەن بەوەى کە لەبەر خاترى وڵاتى ئێران هێزەکانیانى لە بەرەکانى شەڕى داعش دوور خستووەتەوە
بەرپرسى مەڵبەندى کەرکوکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، دەڵێت هەندێک لە چەکدارەکانى داعش لە حەویجە هەڵدێن و داعش هێزێکى زۆرى بیانى لە موسڵەوە بۆ قەزاى حەویجە گواستووەتەوە
مهلا حهسهن محهمهد ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سهڵاحهدین دهڵێت هێشـتا ناوهندی شاری تکریت بهدهسـتی داعشهوهیه، بهڵام له قۆڵی باکور بهشێـکی گهڕهکی زهور و قادسیـیه ڕزگارکراون
پەیوەندیکردنى گەنجانى کوردى خانەقین بە ڕیزەکانى حەشدى شەعبى، بەرپرسە کوردەکانى نیگەران کردووە و پـێـیانوایە هۆکارى پەیوەندیکردنى ئەو گەنجە کوردانە بە چەکدارە شیعەکان پەیوەندى بە کەمتەرخەمى هەرێمى کوردستانەوە هەیە
هێزەکانى حەشدى شەعبى کە ژمارەیان نزیکەى چوار هەزار چەکدارە ، ههتا ئێستا نەیانتوانیوە گوندى بەشیر لە باشورى کەرکوک لە ژێر کۆنترۆڵى چەکدارەکانى داعش دەربهێنن
ڕۆژی دووشهممه هێزى پـێشمەرگە و دژە تیرۆر هێرشیانکردە سەر چەکدارەکانى داعش لە گوندەکانى (وەحدە ، سەعد و خالید) ى باشورى کەرکوک و ، دواى شەڕێکى دوو کاتژمێرى هەر سێ گوندەکە کۆنترۆڵکران، بەمەش مەترسى چەکدارەکانى داعش لەسەر جادەى سەرەکى کەرکوک و بەغدا کۆتایى هات
زیاتر نیشـان بده