شەوى ڕابردوو چەكدارەكانى داعش لە 5 قۆڵەوە هێرشیانكردە سەر سەنگەرەكانى هێزى پێشمەرگە لە گوندەكانى باشورى رۆژئاواى كەركوک و دواى 6 كاتژمێر شەڕكردن كە تیمێكى ئەمەریكى و فڕۆكەكانى هاوپەیمانانیش بەشداربوون، داعش لە ناوچەكە كشاوەتەوە
چەند سەرۆک عەشیرەتێكى عەرەبى سونەى دانیشتووى قەزاى حەویجە لە هەوڵدان بۆ ئازادكردنى پێشمەرگە دیلكراوەكانى لاى داعش و بڕیارە هەفتەى داهاتوو ئەو سەرۆک عەشیرەتانە لە بارەى داواكاریەكانى داعشەوە قسە لەگەڵ كەسوكارى پێشمەرگەكاندا بكەن
بەرپرسى مەڵبەندى خانەقینى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان، ئاماژە بەوە دەكات لەگەڵ حكومەتى ناوەندیدا هیچ سەقفێكى زەمەنیان دیاری نەكردووە بۆ ئاوەدانكردنەوەى جەلەولا و سەعدیە و گێڕانەوەى ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵیان
بارودۆخى ئەمنى قەزاى خورماتوو هەتا دێت ئاڵۆزتر دەبێت و دۆخەكە بەرەو تەقینەوە دەڕوات ، بە شێوەیەک تەنها لە ماوەى دوو رۆژى ڕابردوودا 3 پۆلیسى عەرەبى سووننە و گەنجێكى كورد كوژراون و تەقە لە ماڵى 10 خێزانى توركمانى شیعە مەزهەبى قەزاكەش كراوە
هێزى پێشمەرگە دەیەوێت لە زۆربەى ناوچە كێشە لەسەرەكانى نێوان هەرێم و بەغدا خەندەق لێبدات بە مەبەستى پاراستنى سەنگەرەكانى، ئەمەش نیگەرانى لاى حكومەتى بەغدا دروستكردووە و لە هەندێک ناوچە هێز بەكارهێنراوە بۆ ڕێگرتن لەو كارەى پێشمەرگە
بەهۆى ئاشكرابوونى گزى و پێشێلكارى لە كاتى تاقیكردنەوەكاندا، وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى عێراق ئەنجامى تاقیكردنەوەى بەرایى دەرەكى 6 هەزار خوێندكارى پارێزگاى كەركوكى ڕەتكردەوە و سەرجەمیانى لە بەشداریكردنى تاقیكردنەوەكانى كۆتایى ساڵى خوێندنى 2014-2015 بێبەش كرد
پـۆلیسى فریاكەوتن 4 چەكدارى حەشدى شەعبى دەستگیركرد كە ئەو چەكدارانە تۆمەتبارن بەوەى شەوى ڕابردوو كوردێكى دانیشتووى قەزاى خورماتوویان كوشتووە و یەكێكى تریشیان بریندار كردووە، هاوكات 5 چەكدارى ترى حەشدى شەعبى لە نێو ئەو قەزایەدا درانە بەر دەستڕێژى گوللە و برینداركران
سەرۆک عەشیرەتە عەرەبە سونەكانى پارێزگاى سەڵاحەدین داوا لە لایەنە كوردیەكان و هێزى پێشمەرگە دەكەن ، سنور بۆ پێشێلكارى چەكدارە شیعەكان دابنێن و بەر بە هەڵمەتى كوشتن و ڕفاندنى دانیشتوانە سونەكەى قەزاى خورماتوو بگرن
ژمارهیهک له ئهندامانی پهرلهمانی عێراق زیادببونی ئاستی توندوتیژی تائیفی بۆ کشانهوهی هێزهکانی ئهمریکایی دهگێڕنهوه.
مەترسى هەڵگیرسانى شەڕى گەورە لە نێوان هێزى پێشمەرگە و چەكدارە شیعەكان لە ناوچە كێشە لەسەرەكانى پارێزگاى دیالە و سەڵاحەدین لە ئارادایە ، بەتایبەت كە لە ماوەى هەفتەى ڕابردوودا لەو دوو پارێزگایە پێكدادان و بارگرژى لە نێوانیاندا ڕوویداوە
لایەنە كوردستانیـیەكان دژى بە هەرێمكردنى پارێزگاى كەركوكن و ، ئاماژە بەوە دەكەن كەركوک بەشێكە لە خاكى كوردستان و دەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ سەر هەرێمى كوردستان
لە كاتێكدا ناحیەى جەلەولا لە ژێر كۆنترۆڵى هێزى پێشمەرگەدایە ، حكومەتى عێراق بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى جەلەولا دروست دەكاتەوە و لە ئێستادا بارەگاى ئەو بەڕێوەبەرایەتیـیە لە ناحیەى سەعدیەیە و هێزى پێشمەرگەش ڕێگەیان پێنادات بچنە نێو جەلەولاوە
ئەندامێكى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ، هۆشدارى دەدات لە بەرامبەر خراپى بارودۆخى خوێندنى كوردى لە شارى كەركوک و دەڵێت"كورد بەدەستى خۆى خوێندنى كوردى لە كەركوک مراندووە."
چەند پـێشمەرگەیەكى دیلكراوى لاى داعش پەیوەندیان بە كەسوكاریانەوە كردووە و داوایان لێكردوون فشار لەسەر حكومەت و وەزارەتى پێشمەرگە دروست بكەن ههتا داواكاریـیەكانى ئەو رێكخراوە جێبەجێ بكەن ، بۆ ئەوەى ئەوان لە سەربڕین رزگاریان ببێت
ئەمڕۆ پێنجشەمە لایەنە كوردى و شیعیەكانى خورماتوو كۆبوونەوە و رێككەوتن لەسەر هێوركردنەوەى بارودۆخى ئەمنى قەزاكە و كۆتایى هێنان بەو بارگرژیەى لە قەزاكەدا دروستبووە
چەكدارەكانى داعش لە كۆنترۆڵكردنى شارى رومادى ناوەندى پارێزگاى ئەنبار نزیک دەبنەوە و پەرلەمانتارانى عێراقیش هۆكارى سەركەوتنەكانى داعش بۆ هاوكارى نەكردنى دەزگا ئەمنى و عەشایەرە عەرەبەكانى ئەو پارێزگایە لەلایەن حكومەتى عێراقەوە دەگێڕنەوە
هەرێمى كوردستان بڕیاریداوە بە ناردنى هێزى زیاترى پێشمەرگە بۆ قەزاى خورماتوو بە مەبەستى سنووردانان بۆ ئەو كوشت و بڕەى كە چەكدارە شیعەكان لە ناوچەكە دەستیانپێكردووە
توركمانەكانى ناوچە دابڕاوەكان داوا لە ئەمهریكا دەكەن پڕچەكیان بكات و بەرپرسانى كوردیش هۆشدارى دەدەن لەوەى كە پڕچەکكردنى توركمانەكان هەڵگیرسانى شەڕى تایەفى بە دواى خۆیدا دەهێنێت
حكومەتى عێراق توركمانە شیعەكانى قەزاى خورماتووى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین چەكدار دەكات و لە ئێستادا دوو فەوجى سەربازى بۆ دروستكردوون و دوو ئەندامى ئەنجومەنى شارەوانى ئەو قەزایە كە توركمانن كراونەتە فەرماندەى ئەو فەوجانە
700 گەنجى عەرەبى سونەى خەڵكى قەزاى حەویجە لەلایەن حكومەتى عێراقیەوە مەشقیان پێكراوە بۆ ئەوەى بەشداریان پێبكرێت لە شەڕى كۆنترۆڵكردنەوەى قەزاكەیاندا
زیاتر نیشـان بده