بەشێک لەتوركمانە شیعەكانى قەزاى خورماتوو دژى لێسەندنەوەى وەزارەتى مافى مرۆڤ لەمحەمەد مەهدى بەیاتى و هەڵوەشاندنەوەى وەزارەتەكەى لەلایەن حەیدەر عەبادیەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ، رێگەى نێوان خورماتوو ئامرلى یان داخست.
نوێنەرانى لایەنە كوردیەكان لە بەغدا ، ئاماژە بەوە دەكەن لە بەغدا وەكو یەک تیم كاردەكەن و هەماهەنگى نێوانیان بەردەوامى هەیە و ڕێگەیان نەداوە ئەو ناكۆكیانەى لە هەرێمى كوردستان لەسەر پرسى سەرۆكایەتى هەرێم دروستبووە بگوێزرێتەوە بۆ بەغدا
هەرچەند بارودۆخی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە ئاڵۆزترە کە لەهەواڵەکاندا دەردەکەوێت، بەڵام شارەزایان شیکردنەوەی زیاتر و بەرفراوانتری بۆ دەکەن و نیگا دەخەنە سەر تێکڕای ئەو قەیرانە گەورانەی وەک قەیرانی ئابوری، جەنگی تیرۆر، کێشەی پەنابەران و تەنگەژەی سیاسی و تێکڕا پەیوەندیان بە ژیانی شارستانی و رۆشنبیرییەوە
پارێزگارى هەولێر ، ئاماژە بەوە دەكات ئەندامانى پەرلەمانى كوردستانى سەربە فراكسیۆنە جیاجیاكان ئازادانە لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا هاتووچۆ دەكەن، دەڵێت"ئەو پەرلەمانتارانەى دەڵێن رێگەى چوونە هەولێرمان پێنەدراوە راست ناكەن."
لیژنەى لێكۆڵینەوە لە كەوتنى موسڵ 20 بەرپرسى ئیدارى و سەربازى وەكو تۆمەتبارى كەوتنى موسڵ دەستنیشانكردووە و بریارە دواى بردنى دۆسیەكانیان بۆ پەرلەمانى عێراق سەرجەمیان بدرێنە دادگا
ئەمیرى كۆمەڵى ئیسلامى لە كوردستان هۆشدارى دەدات لە خراپبوونى بارودۆخى هەرێمى كوردستان، ئەگەر لایەنە سیاسیەكان پرسى سەرۆكایەتى هەرێم بە سازان و لێكتێگەیشتن چارەسەر نەكەن
فەرماندەى فیرقەى 3 ى سوپاى عێراق كە پلەدارێكى باڵاى كوردە، ئامادە نیـیە بچێتە بەردەم ئەو لیژنەیەى پەرلەمانى عێراق كە پێكیهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانى كەوتنى موسڵ و دەڵێت"ئەگەر بچمە بەغدا دەستگیردەكرێم
حكومەتى ئێران 9 بەنداوى گەورەى لەسەر سەرچاوەى ڕووبارى سیروان دروستكردووە و بە تەواوبوونى ئەو بەنداوانە مەترسى لەسەر ڕووبارەكە دروست دەبێت و ئاوى ڕووبارەكە لە وشكبوون نزیکدەبێتەوە
چەكدارەكانى حەشدى شەعبى ڕێگە بە دانیشتوانى ناوچە سونەنشینەكانى پارێزگاى سەڵاحەدین نادەن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان ، لە كاتێكدا ڕێگەیان بە دانیشتوانە شیعەكەى ناوچە جیاجیاكانى ئەو پارێزگایە داوە و گەڕاونەتەوە بۆ جێگەكانى خۆیان
هێزى پێشمەرگە لێبوردنى گشتى بۆ ئەو چەكدارانەى داعش دەركرد كە دەیانەوێت ڕیزەكانى ئەو ڕێكخراوە بە جێبهێڵن و لە هیچ تاوانێكى كوشتن و بڕیندا تێوە نەگلاون
ئەو 250 خێزانە ئاوارەیەی كە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا گەڕابوونەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵیان لە ناحیەى سەعدیە ، جارێكى تر ناحیەكەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە بۆ نێو كامپى ئاوارەكان لە دەوروبەرى قەزاى خانەقین
بریكارى وەزارەتى پێشمەرگەى حكومەتى هەرێم دەڵێت داعش بە بەردەوامى سەرقاڵى پلان دانانە بۆ هێرشكردنە سەر سەنگەرەكانى هێزى پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە ئامادەكارى پێویستى كردووە بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر هێرشێک
هەماهەنگیكردنى هەرێم لەگەڵ عێراق بۆ گرتنەوەى شارى موسڵ ، لە كاتێكدایە حكومەتى عێراق لەلایەن ئەمەریكاوە چوار فڕۆكەى F-16 ى ڕادەستكراوە و دانیشتوانى هەرێم ترسیان هەیە لە داهاتوودا عێراق ئەو فڕۆكانە لە دژى هەرێم بەكاربهێنێت
لایەنە ئیسلامیەكان هەڕەشەى جوڵاندنى شەقام و دەنگ نەدان بە پرۆژەى دەستورى هەرێمى كوردستان دەكەن، ئەگەر ئاینى ئیسلام نەكرێتە سەرچاوەى یاسادانان و لە نێو پرۆژەكەدا جێى هەر بڕگە و مادەیەک بكرێتەوە كە پێچەوانەى بنەما نەگۆڕەكانى ئیسلام بێت
داعش لە ناوچەكانى خۆرئاوا و باشورى كەركوک و قەزاى خورماتوو هێز كۆدەكاتەوە و فەرماندەكانى هێزى پێشمەرگەش گومان دەكەن كە داعش نیازى هێرشكردنى هەبێت لە ڕۆژانى جەژندا، بۆیە هێز كۆدەكاتەوە
سەرۆكى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ لە هەرێمى كوردستان دەڵێت هەرێمى كوردستان لیژنەیەكى تایبەتمەندى بۆ رزگاركردنى ئەو كچ و ژنە ئێزیدیانە دروستكردووە كە لاى داعشن و هەتا ئێستا رزگار نەكراون
وەزیرى كۆچ و كۆچبەرانى حكومەتى عێراق، ئاشكرایكرد ژمارەى ئاوارەكانى عێراق كە بەهۆى شەڕى داعشەوە ئاوارەبوون گەیشتووەتە 3 ملیۆن كەس و لە سەرانسەرى عێراقدا بڵاوبوونەتەوە
هێزەكانى هاوپەیمانان هاوكاریكردنى هێزى پێشمەرگە رەتدەكەنەوە بۆ دەرهێنانى گوندى بەشیرى باشورى خۆرئاواى كەركوک لە بن دەستى داعش و هۆكارەكەشى بۆ بوونى هێزەكانى حەشدى شەعبى لە دەوروبەرى ئەو گوندە دەگێرنەوە
فەرماندەى هێزەكانى پێشمەرگە لە باكورى رۆژئاواى كەركوک، ئاماژە بەوە دەكات سەردانەكەى ئەمڕۆى مەسعود بارزانی سەرۆكى هەرێم بۆ شارى كەركوک، بە مەبەستى دەستخۆشیكردن بووە لە فەرماندە سەربازیەكانى هێزى پێشمەرگە، كە رۆژى دووشەمەى ڕابردوو سەركەوتنێكى گەورەیان لەبەرانبەر داعش تۆمار كرد
فەرماندەیەكى باڵاى هێزى پێشمەرگە، دەڵێت"هەتا چەكدارەكانى داعش لە قەزاى حەویجە و ڕیاز و ناوچەكانى خۆرئاواى كەركوک بوونیان هەبێت، ئەوا كەركوک و هەرێمى كوردستانیش مەترسیان لەسەرە."
زیاتر نیشـان بده