بەرپرسانى پارێزگاى سەڵاحەدین ، نهێنى بەهێزى داعش لە قەزاى بێجى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین بۆ دەنگى ئەمەریكا ئاشكرا دەكەن و ، دەڵێن"لە بێجى داعش بەهێزە و سوپاى عێراق و هێزە ئەمنیەكانیش پەرت و بڵاون."
جێگرى یەكەمى پارێزگارى دیالە ، ئاشكرایكرد ژمارەیەكى زۆر "تیرۆریست" كەتۆمەتبارن بە كوشتن و رفاندن لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراون ، بەڵام دادگاكانى دیالە بەهەر هۆیەكەوە بێت ژمارەیەكى زۆرى لێ ئازاد كردوون.
فەرماندە باڵا كوردەكەى حەشدى شەعبى، ئاشكرایكرد ئەو چەكدارانەى حەشدى شەعبى كە لە قەزاى بێجى بە توندى ڕووبەڕووى داعش بوونەتەوە ، زۆربەیان كوردى شیعە مەزهەبن
سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، ئاشكرایكرد تیرۆركردنى كەسایەتیە عەرەبەكانى كەركوک هەوڵێكى ئیقلیمى و ناوخۆییە بۆ نانەوەى فیتنە لە ناو شارى كەركوک و جەختیكردەوە ئەو هەوڵانە شكست پێدەهێنن
فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق، ئاماژە بەوە دەكات لە ڕۆژى 2 ى ئەم مانگەوە فڕۆكەى F16 یان لەدژى داعش بەكار هێناوە و دەڵێت"حكومەتى عێراق لە ئەجێندایدا نیـیە ئەو فڕۆكانەى لە ئەمەریكا وەریگرتوون لە ململانێ ناوخۆییەكاندا بەكاریان بهێنێت."
ئەمڕۆ لەناو شارى كەركوک سەرۆكى دادگاى حەویجە و 3 پاسەوانەكەى لەلایەن چەند چەكدارێكى نەناسراوەوە كوژران و ، بەرپرسێكى شارى كەركوكیش دەڵێت داعش كە لەرێگەى ئاوارەكانەوە دزەی كردۆتە ناو كەركوک و پلانى بۆ كوشتنى 100 كەسایەتى عەرەبى سوننە داڕشتووە.
وەزیرى كۆچ و كۆچبەرانى حكومەتى عێراق ، ئاماژە بەوە دەكات كەمكردنەوەى وەزارەتەكان لەلایەن حەیدەر عەبادىیەوە ، باڵانسى نێوان نوێنەرانى پێكهاتەكانى لەنێو ئەنجومەنى وەزیراندا تێكداوە و كوردیش زەرەرمەندى یەكەم بووە
بەرپرسانى ئەمنى شارى كەركوک ئاماژە بەوەدەكەن ئەندامانى چەکدارانی داعش ویستویانە لە ڕێگەى هەڵگرتنى ناسنامەى ساختە و خۆ تێكەڵكردن بە ئاوارەكان دزە بكەنە نێو شارى كەركوک، بەڵام دەزگا ئەمنیەكان شكستیان بەو هەوڵانە هێناوە
بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزاى داقوق كە ئەفسەرێكى باڵاى كوردە لەلایەن وەزارەتى ناوخۆى حكومەتى عێراقەوە دەست بەسەر دەكرێت، بەتۆمەتى ئەوەى ڕێگرى لە رۆیشتنى بەڕێوەبەرى هەواڵگیرى كەركوک كردووە بۆ بەغدا
هێزەكانى پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكانى ترى هەرێمى كوردستان ئەمرۆ هەینی هێرشێكى فراوانیان بۆ سەر ژمارەیەک گوندى باشورى كەركوک دەستپـێكرد و بەپێى وتەى بەرپرسانى پێشمەرگە توانیویانە ژمارەیەک گوند لەبن دەستى داعش دەربهێنن
ماوەى پێنج هەفتەیە خۆپیشاندان زۆربەى شارو شارۆچكەكانى پارێزگاى دیالەى گرتووەتەوە و سەرجەم خۆپیشاندەرانیش شیعە مەزهەبن و ، لە ژێر فشارى خۆپیشاندانەكانیش دا ، ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە بریارى دوور خستنەوەى ژمارەیەك قایمقام و بەرێوەبەرى ناحیەى دەركردووە
بەرپرسانى پێشمەرگە و پۆلیس لە ناوچەكانى خۆرئاوا و باشورى كەركوک، ئاماژە بەوە دەكەن رۆژانە چەندین خێزانى عەرەب گوندەكانى ژێر دەسەڵاتى داعش جێدەهێڵن و بە ئاڵاى سپـیـیەوە خۆیان رادەستى هێزى پێشمەرگە دەكەن
قایمقامى ناوەندى شارى كەركوك، ئاماژە بەوە دەكات پرۆسەى ناردنەوە و رۆیشتنەوەى ئاوارەكان لە كەركوكەوە بۆ ئەو ناوچانەى لەبن دەستى داعش دەرهێنراون دەستیپێكردووە
سەرۆكى فراكسیۆنى كۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى كوردستان، ئامادەیى حیزب و فراكسیۆنەكەى بۆ رادەستكردنى پۆستى سكرتێرى پەرلەمانى كوردستان بە یەكێتى نیشان دا و دەڵێت"پۆستى سكرتێرى پەرلەمان ئیستیحقاقى یەكێتىیە و ئێمە بە تەكلیف وەرمانگرتووە."
بەشێک لە عەرەبەكانى جەلەولا كە تۆمەتبارن بە دەست تێكەڵكردن و هاوكاریكردنى داعش ، لە شارى باقوبەى ناوەندى پارێزگاى دیالە بەردەوامن لە ئەنجامدانى خۆپیشاندان و داواى دەركردنى هێزى پێشمەرگە لە ناحیەكەیان دەكەن
هێزى پێشمەرگە و چەكدارەكانى حەشدى شەعبى دەیانەوێت بۆ دەرهێنانى گوندى بەشیرى باشورى كەركوک لەبن دەستى داعش هەماهەنگى یەكترى بكەن، بەڵام هەتا ئێستا لەسەر چۆنیەتى هەماهەنگى كردنەكە رێكنەكەوتوون
فەرماندەى میحوەرى داقوقى هێزى پێشمەرگە، دەڵێت هێزى پێشمەرگە سەرجەم ئەو گوندانەى خۆراواى داقوق ى لەبن دەستى داعش دەرهێناوە كە پێشتر پلانیان بۆ دارشتبوو ، كە ژمارەیان 12 گوندەو لەئێستادا ئەو گوندانە لەژێر كۆنترۆڵى پێشمەرگەدان
هێزەکانی پـێشمەرگە لە باشوری کەرکوک و ڕۆژئاوای شـارۆچکەی داقوق دەسـتیانکردووە بە هێرشێـکی فراوان بۆ سەر داعش و هەتا ئێسـتا توانیویانە ژمارەیەک گوند ڕزگاربکەن
ئەندامێكى ئەنجومەنى سەركردایەتى پارتى، ئاشكرایكرد لە ماوەى 10 رۆژى داهاتوودا ئەو كێشەیەى لە نێوان لایەنەكاندا لەسەر پرسى سەرۆكایەتى هەرێم دروست بووە یەكلایى دەبێتەوە، دەڵێت"كێشەكە تەنها لەسەر چۆنیەتى هەڵبژاردنى سەرۆكە، بەوەى لەناو پەرلەمان هەڵبژێرێت یان لەناو خەڵک."
فەرماندە سەربازییەكان و بەرپرسانى وەزارەتى پێشمەرگە، ئاماژەبەوە دەكەن گرژى و ململانێى نێوان لایەنە سیاسیەكان نەگوێزراوەتەوە بۆ نێو وەزارەتى پێشمەرگە.
زیاتر نیشـان بده