هێزى پێشمەرگە و حەشدى شەعبى لە خورماتوو نزیكەى 140 كەسیان لەیەكترى دەستگیركردووە و وەفدێكى باڵاى حەشدیش بۆ هێوركردنەوەى دۆخەكە گەیشتە خورماتوو
نوێنەرانى كورد لە پەرلەمانى عێراق، ئاماژە بەوە دەكەن ڕۆیشتنى وەفدى هەرێمى كوردستان بۆ بەغدا دواكەوتووە و جەخت لەسەر ئەوەش دەكەنەوە هەرێم و بەغدا چاوەڕوانى كاتێكى گونجاون بۆ پێكەوە دانیشتن
بەپێى وتەى فەرماندەكەى پۆلیسى فریاكەوتن ، داعش لە ئێستادا پلانەكانیان گۆڕیوە و دەیانەوێت لە رێگەى ناردنى مەفرەزەى بچوک بچوكەوە تەقینەوە لە نێو شار و شارۆچكەكان ئەنجام بدەن
كوتلەى توركمانى داواى بە هەرێمكردنى پارێزگاى كەركوک دەکات و كوتلەى عەرەبیش داواى مانەوەى لەسەر عێراق دەكات، بەڵام كوردەكان كە زۆرینەى دانیشتوانى پارێزگاكە پـێكدەهێنن جەخت لەسەر گێڕانەوەى كەركوک بۆ سەر هەرێم دەكەن
شەوى رابردوو ژمارەیەک چەكدار و لایەنگرى داعش هەڵیانكوتایە سەر قایمقامیەت و پۆلیسى نەهێشتنى تاوانى قەزاى دوبزى باكورى كەركوک و بۆ ماوەى نزیكەى كاتژمێرێك كۆنترۆلیان كردن
داواى بڕێكى زۆر پارە لە كەسوكارى ئەو عەرەبە سوننانە دەكرێت كە شەوى 23 ى ئەم مانگە لە قەزاى خورماتوو لەلایەن چەكدارەكانى حەشدى شەعبیەوە ڕفێندراون و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە
بەرپرسانى هێزى پێشمەرگە، دەڵێن داعش لە سنورى قەزاى حەویجە بە تەواوەتى لاواز بووە و توشى شپرزەیى بووە، بەشێوەیەك كە سەركردە بیانیەكانییشیان ناوچەكەیان جێهێشتووە و رۆیشتوون
بەرپرسانى پارێزگاى كەركوك، ئاماژەبەوەدەكەن داعش گرتووخانەكانى حەویجەى چۆڵكردووە و زیندانیەكانى لەحەویجەوە بۆ موسڵ گواستووەتەوە و ، دەڵێن"داعش ترسیان هەیە پرۆسەى رزگاركردنى زیندانیەكانیان لەرێگەى فرۆكەوە بەردەوامى پێبدرێت."
چەكدارەكانى حەشدى شەعبى لەقەزاى خورماتوو 230 كەسیان بەبێ بڕیارى دادوەر دەستگیركردووە ، كە 130 كەسیان ئازاد كردووە و تەرمى 3 لە دەستگیركراوەكانیش دۆزراونتەوە و چارەنوسى 42 دەستگیركراویش دیار نییە.
فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، ئاشكرایكرد پرۆسە سەربازیەكەى بەرەبەیانى رۆژى پێنج شەمەى هێزەكانى ئەمەریكا و ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم بۆ رزگاركردنى زیندانیەكانى نێو ئەو گرتوخانەیە بووە، كە هیرشیانكردووەتە سەرى و پێشبینى كراوە پێشمەرگە دیلەكانیشیان تێدابووبێت
پیتەر کوک گوتەبێژی وەزراەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت هێزی تایبەتی کوردی بە پاڵپشـتی هێزی تایبەتی ئەمەریکایی سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکەی کردووە و لە ئاکامدا 70 بارمتە ڕزگارکراون، لەوانە 20 کەسیان لە هێزە ئاسایشیـیەکان بوون
بریكارى وەزارەتى پێشمەرگەى حكومەتى هەرێمی کوردستانی عێراق، ئاشكرایكرد هەتا ئێستا حكومەتى عێراق بە فەرمى داواى لە هێزى پێشمەرگە نەكردووە بۆ ئەوەى بەشداربێت لە هێرشكردنە سەر شارى موسڵ و قەزاى حەویجە
بەرپرسانى هێزى پێشمەرگە، دەڵێن دەرهێنانى قەزاى حەویجە لەبن دەستى داعش كارێكى قورس نییە ، بەو مەرجەى هەماهەنگى لەنێوان هێزە عێراقییەكاندا هەبێت بۆ گرتنەوەى ئەو قەزایە.
بەشێک لە هێزەكانى پێشمەرگە لە سەنگەرەكانى كەركوک و دیالە بۆ ناو شاروشارۆچكەكانى سنورى پارێزگاى سلێمانى گواستراونەتەوە بۆ ڕێگریكردن لە هێرشكردنە سەر بارەگا حزبى و حكومیەكان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە
ژمارهیهكى زۆر مامۆستا و فهرمانبهر ڕۆژی پـێنجشەممە له شارى كهلارى ناوهندى ئیدارهى گهرمیان خۆپـیشاندانێـکیان سـازکرد بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر دواکەوتنی موچەکانیان
هێزى پێشمەرگە لە زۆربەى ئەو گوندانەى رۆژئاواى كەركوك كشایەوە كە رۆژى چوار شەمەى رابردوو هێرشى كردە سەریان و لەبن دەستى داعش دەریهێنان ، لەهەمانكاتدا هێزەكانى پێشمەرگە شارۆچكەى جەلەولا جێدەهێڵن و دەچنە رەبیەكانى دەوروبەرى ناحیەكە
سەرۆكى هەرێمى كوردستان لیژنەیەک پێكدەهێنێت بۆ ئەوەى بەدواداچوون بۆ چارەنوسى ئەو پێشمەرگانە بكات كە لاى داعشن. بریارە لیژنەكە ئەمڕۆ لەگەڵ كەس و كارى پێشمەرگە دیلكراوەكاندا كۆ ببێتەوە.
شەوى رابردوو چەكدارەكانى داعش هێرشێكى گەورەیان بۆ سەر گوندى حومەیرەى باشورى كەركوك ئەنجامدا و لەلایەن پێشمەرگەوە تێكشكێنران، لە هەمانكاتدا كەس و كارى ئەو پێشمەرگانەى داعش گرتەى ڤیدیۆیى سەربرینیانى بڵاوكردەوە پرسەیان بۆ كوڕەكانیان دانا
فەرماندەى رۆژئاواى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، دەڵێت لە هێرشەكەى رۆژى چوارشەمەدا بۆ سەر چەكدارەكانى داعش لە رۆژئاوا و باشورى كەركوك ، هێزى پێشمەرگە رووبەرى 48 كیلۆمەتر زەوى لە داعش پاككردووەتەوە
ماوەی سێ ڕۆژە فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆردومانی شوێنەکانی داعش لە نزیک کەرکوک دەکەن، بەڵام لە شەوی ڕابردوەوە فڕۆکەکان بە چڕی داعشیان لە گوندەکانی باشور و خۆرئاوای کەرکوک بۆردومانکردووە، بە تایبەتیش لە قۆڵی تەل ئەلوەرد
زیاتر نیشـان بده