لیستى برایەتى كەركوک كە گەورەترین كوتلەى نێو ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوكە ، بەكۆى دەنگ و بەفەرمى پرۆژەى بەهەرێم كردنى پارێزگاى كەركوكى رەتكردەوە و پشتیوانى خۆى بۆ گێڕانەوەى ئەو پارێزگایە بۆ سەر هەرێم دەربڕى
شەوى ڕابردوو داعش هێرشێكى بەربڵاوى كردە سەر گوندەكانى باكورى خۆرئاواى قەزاى خورماتووى سەربە پارێزگاى سەڵاحەدین و 4 گوندى لەبن دەستى حەشدى شەعبى دەرهێنا
بەرپرسانى پارێزگاى كەركوک و سەڵاحەدین دەڵێن داعش دەیەوێت هێز لە موسڵ و حەویجەوە ڕەوانەى فەلـلوجە و عامریەى پارێزگاى ئەنبار بكات ، كە تێیدا شەڕى قورس لە نێوان داعش و هێزە عێراقیەكان بەردەوامە
حكومەتى عێراق بە نووسراوى نهێنى ژمارەیەک ئەفسەر و پلەدارى كوردى لە پۆلیسى كەركوک دوورخستووەتەوە و پەیمانگاى نەوتى بێجیشى هەڵوەشاندووەتەوە، بەرپرسە كوردەكانى كەركوكیش ڕەخنە لە بێ هەڵوێستى حكومەتى هەرێم دەگرن
شەوى یەکشەممە هێزەكانى پێشمەرگە و هێزەكانى ئاسایشى گەرمیان ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ گوندەكانى سەر بە ناحیەى قەرەتەپە ئەنجامدا و لە ئۆپەراسیۆنەكەدا ژمارەیەک گومانلێكراو دەستگیركران
زیاتر لە ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر دەرهێنانى ناحیەى سلێمان بەگ ى سەربە قەزاى خورماتوو لەبن دەستى داعش ، بەڵام تا ئێستا چەكدارە شیعەكان رێگەیان بە دانیشتوانە سونەكەى نەداوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان
پـرۆسەى هەڵكەندنى خەندەق لە نێوان هەرێمى كوردستان و ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى داعش و حەشدى شەعبى ڕاگیراوە و بەشێک لە فەرماندەكانى پێشمەرگەش هۆكارەكەى بۆ قەیرانى دارایى دەگێڕنەوە
فەرماندەیەكى باڵاى پێشمەرگە، پلانێكى وردى داعش بۆ دەنگى ئەمەریكا ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەوە دەكات داعش هێزەكانى بە ناوچە سونەنیشینەكانى عێراقدا بڵاوە پێدەكات تا لەو رێگەیەوە فشارەكانى سەر موسڵ و فەلـلوجە كەم بكاتەوە
دەزگا هەواڵگیریەكانى كەركوک چەند ئەندامێكى ئەنجومەنى پارێزگا ئاگادار دەكەنەوە لەوەى كە رێوشوێنى ئەمنى توندبگرنە بەر بۆ پاراستنى خۆیان، چونكە زانیاریان پێگەیشتووە لەلایەن گروپێک چەكدارى "تیرۆرستەوە" پلان بۆ تیرۆركردنیان داڕێژراوە
پـێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 3 كەسى خۆكوژ لە بازگەى سلێمان بەگى سەربە قەزاى خورماتوو خۆیان بە هێزەكانى حەشدى شەعبیدا تەقاندەوە، هەروەها كۆمپانیاى غازى باكوریش لە باشورى ڕۆژئاواى كەركوک موشەكباران كرا
شەوى رابردوو ژمارەیەک چەكدارى داعش بە جلوبەرگرى سەربازیەوە هەڵیانكوتایە سەر چەند گوندێكى سنورى زنجیرە چیاى حەمرین لە پارێزگاى دیالە و ، باوكێک و دوو كوڕ و خاڵێكیان گولـلەباران كرد
شهوی شهممه داعش له میحوهری رۆژئاوای كهركوک هێرشێكی فراوانی بۆ سهر سهنگهرهكانی پێشمهرگه دهستپێكرد ، بهڵام دوای دوو كاتژمێر شهڕكردن هێرشهكهی داعش تێكشكێنرا
بهرپرسانی حهشدی شهعبی ، دهڵێن هێزهكانیان بهشداری له شهڕی كۆنترۆڵكردنهوهی قهزای حهویجهی رۆژئاوای كهركوکدا دهكهن ، چونكه سوپای عێراق سوپایهكی بههێز نیه و ئهو قهزایهی پێ كۆنترۆڵ ناكرێت
هێزى پێشمەرگە هێرشێكى چەكدارەكانى داعشى لە باشورى كەركوک تێكشكاند و ئەمڕۆش پێشمەرگە بەهاوكارى تیمەكانى هەڵگرتنەوەى مین هەڵمەتێكى بۆ پاككردنەوەى گوندەكانى باشورى كەركوك لە بۆمبى چێنراو ئەنجامدا
بەرپرسانى هێزى پێشمەرگە دەڵێن ، بەهۆى نزیكبوونەوەى شەرِى كۆنترۆڵكردنەوەى قەزاى حەویجە ى رۆژئاواى كەركوك ، دانیشتوانەكەى بە لێشاو قەزاكە جێدەهێڵن و، پێشبینى دەكرێت ئەو قەزایە لەلایەن دانیشتوانەكەیەوە بەتەواوەتى چۆڵ بكرێت.
بەرپرسانى پارێزگاى كەركوك و سەڵاحەدین، ئاماژە بەوەدەكەن هێزەكانى داعش جموجۆڵی زۆریان لە سنورى كەركوكەوە هەتا دەگاتە سنوورى دەریاچەى حەمرین لە پارێزگاى دیالە دەستپێكردووە، بۆیە هێزەكانیان خستووەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە
بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێكى چێنراوەوە پێیدا لە باشورى كەركوك ، ئەمڕۆ سێشەممە ئەندامێكى تیمى رێكخراوى (Fsd) swiss foundation for mine Action بە ناوى مارك كە شارەزایەكى ئوسترالى بوارى هەڵگرتنەوەى مینە گیانى لەدەستدا
فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق ، دەڵێت ئەو نوسراوانەى كە لە ڕێگەى فڕۆكەوە بەسەر ئاسمانى موسڵ دا فرێدراوەتە خوارەوە ، بەشێكە لە پلانى كۆنترۆڵكردنەوەى موسڵ و دەرهێنانى لەبن دەستى داعش
فیرقەى عەباسى قیتالى شیعە سەرجەم چەكە قورسەكانى و بەشێكى زۆر لە هێزەكانى لە باشورى كەركوک كشاندەوە و بەرەو باشورى عێراق گواستنیەوە كە پێشتر ئەو هێزەى بۆ ڕزگارکردنی گوندى بەشیر رەوانەى كەركوک كردبوو.
حكومەتى هەرێم سەرقاڵى پێكهێنانى هێزێكى گەورەى پێشمەرگەیە لە گەنجانى قەزاى خورماتوو و، بەپێى پلانەكە ژمارەى ئەو هێزە زیاتر لە هەزار چەكدار دەبێت و ئەركى پاراستنى كوردەكانى ئەو قەزایەى پێ دەسپێردرێت
زیاتر نیشـان بده