لەبەرەبەیانى ڕۆژی یەکشەممە داعش لە رێگەى چەكدارى خۆكوژەوە دوو هێرشى كردووەتە سەر بیرە نەوتیەكانى باى حەسەن و كارگەى غازى باجوان لە ڕۆژئاواى كەركوک و ، لە ئەنجامدا 4 فەرمانبەرى كۆمپانیاى نەوتى باكور كوژران و دواتر پێشمەرگە هێزى ڕەوانەى ناوچەكە كرد.
بەرێوەبەرى ئاسایشى كەركوكى پارتى دەڵێت ئەو كەسانەى بە تۆمەتى تەقەكردن لە بارەگاكەى پارتى دەستگیركراون لایەنگرى یەكێتین و بەرپرسانى یەكێتیش رەتیدەكەنەوە ئەوان لە پشت ئاڵۆزیەكانى كەركوكەوە بن
كوژرانى گەنجێك لەكەركوك ناكۆكى لە نێوان دەزگا ئەمنیەكانى یەكێتى و پارتیدا دروست دەكات، پارتى گەنجە كوژراوەكە بەلایەنگیرى حیزبەكەى ناودەبات و ئاسایشى یەكێتى بە ڕفاندن و كوشتنى تۆمەتباردەكات، لە بەرامبەریشدا ئاسایشی یەکێتی تۆمەتەکە ڕەت دەکاتەوە.
بەرپرسانى پارێزگاى كەركوک ، ئاماژە بەوە دەكەن پارێزگاكەیان بەدەست كەمى دەرمان و پێداویستیە پزیشكیەكانەوە دەناڵێنێت و ، جەخت لەسەر ئەوەش دەكەنەوە حكومەتى عێراق لەو ڕووەوە هاوكارى پێویستیان ناكات.
بەرپرسێكى مافى مرۆڤ دەڵێت لە نێو كامپى ئاوارەكانى گەرمیان و سنورى قۆرەتووى سەر بە قەزاى خانەقین كارى لەشفرۆشى بازرگانى بە مرۆڤەوە كراوە و هۆكارەكەشى بۆ خراپى بارودۆخى دارایى ئاوارەكان دەگێڕێتەوە
ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە لە كوتلەى شیعى و سونى هاوپەیمانێتیەكیان پێكهێناوە بۆ بەڕێوەبردنى حكومەتى محەلى پارێزگاكە و دەیانەوێت پشتگیرى لیستى كوردیش بەدەست بهێنن
ئیدارەى كەركوك بڕیارى دا لەمەودوا ڕێگە بە ئاوارەى هیچ پارێزگایەكى تر نەدات ڕوو لە پارێزگاكەیان بكات و حكومەتى ناوەندیشى ئاگاداركردووەتەوە بۆ گێڕانەوەى ئەو ئاوارانەى كە ناوچەكانیان ئازادكراون
بەرپرسانى پێشمەرگە ئاماژەبەوەدەكەن بەشێک لەو چەكدارانەى داعش كە ناوبەناو هێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانیان گوندنیشینە عەرەبەكانن و جەختیش لەسەر ئەوەدەكەنەوە داعش هێزى بە چەكى قورسەوە هێناوەتە ناوچەكە
شەوى سێشەممە لەسەر چوارشەممە لە ناکاو بە هەزاران سیسرک لە گوندى دوانزە ئیمامى سەربە قەزاى كفرى لە ئیدارەى گەرمیان بڵاوبوونەوە و گوندنیشینەكانیش بەرپرسانى حكومیـیان ئاگاداركردووەتەوە كە سیسركەكان لەلایەن فرۆكەیەكى نەناسراوەوە فڕێدراونەتە خوارەوە
داعش چەكدارەكانى لە حەویجە دەردەكات و بە ناوچە كوردستانیەكانى دیالە و سەڵاحەدین دا بڵاوەیان پێدەكات ، ئەوەش لە كاتێكدایە وادەى هێرشى هێزە عێراقیەكان بۆ سەر ئەو قەزایە نزیكبووەتەوە
فەرماندەى میحوەرى ڕۆژئاواى كەركوكى پێشمەرگە ، دەڵێت دەزگا ئەمنییەكان پلانەكانى داعشیان بۆ دزەكردنە نێو هەرێم و ناوچە كوردستانیەكانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم شكست پێهێناوە.
لە دوێنێ یەکشەممەوە داعش دوو جار هێرشى كردووەتە سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە لە رۆژئاواى كەركوک و قەزاى خورماتوو ، بەڵام هەردوو هێرشەكە لەلایەن هێزى پێشمەرگەوە تێكشكێنران
حكومەتى عێراق بڕیارى خانەنیشین كردنى بەشێک لە ئەفسەرە باڵا كوردەكانى پۆلیسى پارێزگاى كەركوكى دەركردووە و بریارەكەى ڕەوانەى كەركوک كردووە ، نوێنەرانى كوردیش بە ئامانج كردنى پلەدارە كوردەكان لەلایەن وەزارەتى ناوخۆى عێراقەوە بە هێڵى سور ناودەبەن.
قایمقامى ناوەندى شارى كەركوک ، پرۆژەیەک ئاراستەى پارێزگا و ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک دەكات بۆ ناردنەوەى ئەو خێزانە عەرەبانەى كە ناوچەكانیان ڕزگاركراون و ،هۆكارى ئەمەش بۆ ئەوە دەگێرێتەوە كە مەترسى گۆڕینی دیموگرافیاى كەركوک لە ئارادایە
تیمەکانى هەڵگرتنەوەى مین بەردەوامن لە پوچەڵکردنەوەى ئەو بۆمبانەى کە داعش لە گوند و ناوچەکانى دەوروبەرى کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانى پارێزگاى دیالە چاندبوونى، بەڵام هێشتا ژیان بۆ زۆرێک لەو گوندانە نەگەڕاوەتەوە
کوشتن و تیرۆرکردنى بەرپرس و کەسایەتیە دیارەکانى کەرکوک بەردەوامى هەیە و لە ماوەى 10 رۆژدا 2 بەرپرس و کەسایەتى دیارى کورد و عەرەبى شارەکە تیرۆرکراون
بەرپرسانى پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان لە کەرکوک ، دەڵێن بەشێک لە چەکدارەکانى داعش خەڵکیان ناردووەتە لاى پێشمەرگە و دەیانەوێت خۆیان رادەست بکەن ، هەروەک پلانێکى ئەو رێکخراوەش ئاشکرادەکەن کە خۆخزاندنە نێو خەڵکە
دەستەى نەزاهەى عێراق بڕیارى دەستگیركردنى بۆ بەڕێوەبەرى بانكى جەلەولاى سەربە پارێزگاى دیالە دەركرد، بەتۆمەتى ئەوەى لەكاتى شەڕى نێوان داعش و هێزى پێشمەرگەدا بڕى 24 ملیار دینارى عێراقى لەنێو بانكەكەدا بووە و دزراوە
وەزیرى كۆچ و كۆچبەرانى حكومەتى عێراق ، دەڵێت پرۆسە سەربازیەكانى پارێزگاى ئەنبار ئاوارەبوونى ژمارەیەكى زۆر هاوڵاتى مەدەنى لێكەوتووەتەوە ، كە وەزارەتەكەى سەرقاڵى گەیاندنى فریاگوزارى خێرایە بۆ ئەو ئاوارانە
تەرمى ئەو 9 زیندانیە عەرەب و توركمانە سونەى نێو گرتوخانەى ئامرلى رادەستى كەس و كارەكانیان كرایەوە ، كە رۆژى 17 ى ئەم مانگە لەلایەن هێزەكانى حەشدى شەعبیـیەوە كوژران
زیاتر نیشـان بده