فەرماندەى میحوەرى قەرەتەپەى سەربە پارێزگاى دیالەى هێزى پێشمەرگە، ئاماژە بەوەدەکات هێزەکانى داعش لە رێگەى زنجیرە چیاى حەمرینەوە لە نێوان پارێزگاکانى موسڵ ، کەرکوک ، سەڵاحەدین و دیالەدا هاتوچۆ دەکەن و هێز بەو ناوچانەدا دەسورێننەوە
سونەکانى ناوچەى قەرەتەپەى سەر بە پارێزگاى دیالە بە پشتیوانى حکومەتى عێراقى سەرقاڵى پێکهێنانى هێزى چەکدارن ، کوردیش دژى ئەو هەنگاوەیە و رازى نابێت هێزى تر لە ناوچەکەدا دروست بکرێت
بەپێى ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان، ئەو فڕۆکەیەى کە کەژاوەی شیعەکانى لە قەزاى داقوقى ڕۆژئاواى کەرکوک بۆردومانکرد، فڕۆکەیەکى عێراقى بووە
درەنگانێکى ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕەکى عروبەى شارى کەرکوک ، لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراوەوە تەقە لە ڕۆژنامەنوسێک کرا و تیرۆرکرا، بەرپرسانى پـۆلیسیش دەڵێن لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن
فەرماندەکانى پـێشمەرگە ئاماژەبەوەدەکەن لە بەشێک لەو ناوچانەى لەژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى حەشدى شەعبى و سوپاى عێراقدایە بۆشایى ئەمنى هەیە ، بۆیە داعش لەو ناوچانەوە دزەدەکەن و هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە لەپارێزگاکانى دیالە و سەڵاحەدین
بەپێى راپۆرتێکى هەواڵگیرى عێراقى کە ئاڕاستەى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى پەرلەمانى عێراق کراوە ، داعش دەیەوێت مانگى داهاتوو بە 1800 چەکدارەوە پەلامارى شارى کەرکوک بدات
ئەو چەکدارانەى داعش کەچەند شەوێک لەمەوبەر تاوەرەکانى کارەباى نێوان ناحیەکانى جەلەولا و سەعدیەیان لە پارێزگاى دیالە بۆمب ڕێژکرد و دوو تاوەریان تەقاندەوە ، لە دەریاچەى حەمرینەوە پەریونەتەوە و دزەیانکردوەتە ناوچەکە
ئەمڕۆ پـێنجشەممە لایەنە کوردیەکانى کەرکوک لە بارەگاى کۆمەڵى ئیسلامى کۆبونەوە و لەکۆبونەوەکەدا ، جەختیان لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگا لە کەرکوک کردەوە ، لە کاتێکدا حکومەتى عێراقى هەوڵى دواخستنى دەدات
ژمارەیەک چەکدارى سەربە گروپى نەقشبەندی لەگوندەکانى سەربە ناحیەى قەرەتەپەى پارێزگاى دیالە ماونەتەوە ، بەو پێیەى ئەم گروپە بەیعەتیان بەداعش نەدا بۆیە لەلایەن پێشمەرگە و هێزە کوردیەکانەوە هێرش نەکرایە سەریان و لەجێگەى خۆیان هێڵراونەتەوە
لە سەرەتاى دەركەوتنى داعش لە عێراق لە ساڵى 2014 ەوە تا ئێستا ، 3 ملیۆن و 770 هەزار كەس لە عێراق ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە ، بەڵام زیاتر لە نیوەى ئەو ژمارەیە گەراونەتەوە بۆ ناوچەكانیان و بەهۆى شەڕى موسڵیشەوە ئاوارەبوون بەردەوامە
تیمێکى تایبەتى سەر بە هێزە تایبەتەکانى ئەمەریکا لە رۆژئاواى کەرکوکەوە چاودێرى جموجۆڵى داعش دەکات لە سنورى قەزاى حەویجە و شەوى رابردوش ، فڕۆکەکانى هاوپەیمانان بەچڕى بۆردومانى چەکدارەکانى داعشیان لەو ناوچەیە کرد
فەرماندەیەکى باڵاى حەشدى شەعبى لە ناوچە کوردستانیەکانى پارێزگاى دیالە، ژمارەى چەکدارەکانى داعشى لەو ناوچانە بۆ دەنگى ئەمەریکا ئاشکراکرد، ئاماژەى بەوەکرد ژمارەیەک چەکدارى داعش لە موسڵ و حەویجەوە گەڕاونەتەوە
فەرماندەکانى هێزى پێشمەرگە، ئاماژە بەوەدەکەن داعش پلانى شەڕکردنى لە دەوروبەرى کەرکوک گۆڕیوە و پێشمەرگەش سەرقاڵى چاودێریکردنى پلانە نوێکانى ئەو رێکخراوەیە
شەوى ڕابردوو ژمارەیەك چەكدارى داعش لەسەر ڕێگەى نێوان قەزاى داقوق و ناحیەى تازە خورماتوى باشورى كەركوك بینراون ، كەگومان دەكرێت لەو چەكدارانە بن كە دزەیانكردبووە نێو كەركوك و بەهۆى شارەزا نەبوونى ناوچەكەوە رێگەیان ونكردبێت.
فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق ، شەڕى موسڵ بە شەرێكى قورس وەسفدەكات و ئاماژەبەوەدەكات سەربارى قورسى شەڕەكە و بەرگرى كردنى چەكدارەكانى داعش بەڵام هێزە عێراقیەكان لەپێشرەویدان بەرەو ناو موسڵ
گروپێک چەکدار کە جلى سەربازیان لەبەردا بووە بەدەیان گەنجى دانیشتوى قەزاى خورماتوی سەربەپارێزگاى سەڵاحەدینیان رفاندووە و تا ئێستا چارەنوسى ئەو گەنجانە نادیارە
بەهۆى جموجۆڵى داعش لە ناوچەکانى باشورى کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانى پارێزگاى سەڵاحەدین، هێزەکانی پـێشمەرگە لەو ناوچانە خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە
لەو چەكدارانەى داعش كە هەفتەى ڕابردوو دزەیانكردبووە نێو شارى كەركوك تا ئێستا زیاتر لە 100 كەسیان لێكوژراوە و خۆیان تەقاندوەتەوە ، گومانیش دەكرێت ژمارەیەكیان لەنێو ئەو شارەدا مابێتنەوە و خۆیان حەشاردابێت.
هێزە ئەمنیەکانى کەرکوک کەسێکیان لەنێو تانکەیەکى ئاودا لەسنورى قەزاى داقوق ى باشورى کەرکوک دەستگیرکرد ، کە لەکاتى لێکۆڵینەوەدا دانى ناوە بەوەى خاڵۆزاى سەدام حسێن ى سەرۆک ى پێشووى عێراق بووە
ئەمڕۆ سێشەممە خۆکوژێک لە بازگەى دەروازەى ناحیەى قەرەتەپەى سەر بە پارێزگاى دیالە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە تەقەى لێکرا و کوژرا، هەروەها لە نێو شارى کەرکوک و قەزاى خورماتوى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین
زیاتر نیشـان بده