تادێت ژمارەى ئەو لایەنە عێراقیانە زیاد دەبن، کە سەنگەر لە عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەگرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، دوورخستنەوەى ناوبراو لە پۆستەکەى بەئەستەم دەزانرێت.
بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان، بەپێویستى دەزانێت حیزب و لایەنە کوردیەکان یەک هەڵوێست بن، بۆ بەشداریکردن یاخود رەتکردنەوەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان
داعش چیتر چەکدارەکانى بۆ ئەنجامدانى تەقینەوەى خۆکوژى بەکارناهێنێت، بەڵکو ئاژەڵ و ڕەشەوڵاخ بۆمب رێژدەکات و ڕەوانەى نێو شاروشارۆچکەکانى دەکات
هەتا ئێستا 249 شوێن لە عێراق دەستنیشانکراون، کە گومان دەکرێت لەو شوێنانە گۆڕى بە کۆمەڵ هەبن، بەرپرسانى کوردیش لە بەغدا پێیانوایە بەشێک لەو شوێنانە، گۆڕى بە کۆمەڵى ئەنفالکراوەکانن
عەمید سەرحەد قادر، بەرێوەبەرى پێشووى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى کەرکوک، ئاماژەبەوەدەکات وەزارەتى ناوخۆى عێراق، نوسراوێکى ترى ئاراستەى پۆلیسى کەرکوک کردووە، تێیدا داواى دەستگیرکردنى
جم و جۆڵى چەکدارانى داعش لەناوچە کێشە لەسەرەکان تێروانینى جیاوازى دروستکردووە، بەشێک لەبەرپرسان پێیانوایە داعش بەهێز بووەتەوە و مەترسى لەسەر ئەو ناوچانە دروستکردووە، بەشێکى تر پێیانوایە داعش لە قەبارەى خۆى زیاتر گەورە کراوەتەوە.
خالد شوانى ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، دەڵێت کەرکوک بە دۆخێکى تەواو نائاساییدا تێپەڕ دەبێت، داوا لە لایەنە کوردیەکانیش دەکات خۆیان بۆ دوو ڕووداوى گەورە لە شارەکە ئامادە بکەن
ڕێککەوتنى نێوان مەکتەبى سیاسى یەکێتى و پارتى بۆ دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ کەرکوک گرفتى تێدەکەوێت، بەو پێیەى بەشێک لە ئەندامانى کورد لە ئەنجومەنى پارێزگا، کاندید کردنى تەیب جەباریان ڕەتکردووەتەوە
ههڵمهتى ئیمزا كۆكردنهوه لهشارۆچكهى خانهقین ى پارێزگاى دیاله لهلایهن لیژنهى "خانهقین شارى خۆشهویستى و ئارامى" بهردهوامه، تا ئێستا سهرووى 30 ههزار ئیمزا كۆكراوهتهوه
لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا، دەست تێکەڵکردنى ژنێکى دانیشتووى کەرکوک لەگەڵ پیاوێکدا بۆ کوشتنى هاوسەرەکەى، بووە باس و خواسى میدیاکان، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئەفسەرێکى پۆلیسى ئەو شارە بە تۆمەتى دەستدرێژى کردنە سەر کچێک دەستگیرکرابوو.
جێگرى فەرماندەى لیواى 3 ى هێزى پێشمەرگە لە پارێزگاى دیالە، ئاماژەبەوەدەکات هیچ هەماهەنگیەک لە نێوان سوپاى عێراق و هێزى پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش بوونى نیە
تا دێت فشار بۆ سەر کاکەییەکانى باشورى کەرکوک چڕتر دەکرێتەوە، لەکاتێکدا هێرشی ناوبەناوى داعش بۆ سەر گوندەکانیان بەردەوامى هەیە، هێزە ئەمنیەکانى عێراقیش بە گرفت دروستکردن بۆیان تۆمەتبار دەکرێن.
جگە لە پارتى دیموکراتى کوردستان کە هێشتا بارەگاى بۆ کەرکوک نەگەڕاندۆتەوە، زۆربەى حیزبە کوردیەکانى تر، گفتووگۆ لەسەر بیرۆکەى یەک لیستى بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک دەکەن
بریارە سبەینێ پێنجشەمە، لیژنە هاوبەشەکەى یەکێتى و پارتى لە شارى هەولێر لەگەڵ ئەندامانى لیستى برایەتیدا کۆببێتەوە، ئەو ئەندامانەى لیستى برایەتى کە بەشدارى کۆبوونەوەکە دەکەن، ئەوانەن کە لە دواى 16 ى ئۆکتۆبەرى ساڵى 2017 ەوە لە هەولێرن
حکومەتى عێراق هەڵمەتێکى سەربازى بۆ سەر چەکدارانى داعش لە بەشێک لە پارێزگاکانى عێراق لە ژێر ناوى "ئیرادەى نەسر" دەستپێکردووە، ئەوەش لەکاتێکدایە داعش جم و جۆڵى لەو ناوچانە زۆرە و سەرقاڵى خۆ ڕێکخستنەوەیە.
بەهۆى هێرشەکەى شەوى رابردووى چەکدارانى داعش بۆ سەر ناحیەى کوڵەجۆى سنورى گەرمیان، 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 6 کەسى تریش بریندار بوون
سەرۆکى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکوک/ گەرمیانى پارتى، ئاماژە بەوە دەکات تا دۆخى کەرکوک ئاسایى نەکرێتەوە، دانانى پارێزگار بۆ ئەو شارە هیچ سودێکى نابێت
پاش دروستبوونى گرژى له نێوان تهیمور عهبدوڵاى ڕزگاربووى ئهنفال و تیمى ههڵدانهوهى گۆڕه بهکۆمهڵهى پارێزگاى سهماوه، تیمهکه پرۆسهى ههڵدانهوهى گۆڕه به کۆمهڵهکهیان ڕاگرت.
لە ئەنجامى بارگرژیەکانى شەوى رابردووى سنوورى قەزاى داقوقى باشورى کەرکوک، 11 کەس کوژران و 4 کەسى تریش بریندار بوون، کە 9 لە کوژراوەکان ئەندامى یەک خێزان بوون
بڕیارە رووفاتەکانى نێو ئەو گۆڕە بە کۆمەڵەى کە لە پارێزگاى سەماوە دۆزراونەتەوە و گومان دەکرێت ڕووفاتى ئەنفالکراوەکان بن، ڕەوانەى پزیشکى دادوەرى بەغدا بکرێن بۆ پشکنین
زیاتر نیشـان بده